ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی مافیا
Saturday, 28/03/2009, 12:00
ڕاسته خه‌ڵکانێکی زۆر دڵیان به‌مه خۆشه دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خۆفرۆشه‌ی کورد، تاله‌بانی و بارزانی ئه‌و هێزو ده‌سته‌ڵاته‌ی که ئێستا هه‌یانه له ده‌ستیان ده‌ربچێت. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر هیوا و ئاواتی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌ده‌روه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتین به‌ڵکو زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و دوو پارته‌ش حه‌ز ده‌که‌ن سنورێك بۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه دابنرێت. به‌ر له مانگێك کوڕێکی پارتی ناسیاومان له هه‌ولێر باسی ئه‌وه‌ی کرد سه‌دام وجاغی کوێر نه‌بووه ووتی سه‌د خۆزگه‌م به قوسه‌و عوده‌ی کوڕی سه‌دام بکات، ووتی مه‌سرور بارزانی زۆر له کوڕه‌کانی سه‌دام دڕنده‌تره.
ڕاسته خه‌ڵکانێکی زۆر له‌و دوو ده‌سته‌ڵاته بێزارن، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی پارت و ڕێخراوه‌ی ئوپۆزیسیۆنی به‌هێز، دڵ سافی ئه‌و گه‌ڵه، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه توانیویانه ده‌سته‌ڵاتی سێ شاری کوردستان بگرنه ده‌ست.
ئایا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌م جاره‌یه‌دا ئه‌توانرێت ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه که‌م بکرێته‌وه له ڕێگای ده‌نگدان؟ به‌لای من کارێکی سه‌خته، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك :-
یه‌که‌م: ئێستا هه‌موو شتێك هه‌ر له ژێر ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه دایه به تایبه‌تی پاره‌یه‌کی زۆر له ژێر ده‌ستیان دایه، بۆیه ئه‌گه‌ر به هه‌ڕه‌شه و چاو سورکردنه‌وه‌ش نه‌بێت به پاره ده‌توانن زۆر ده‌نگ بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بهێنن.
دووه‌م: به هۆی هه‌ڕه‌شه کردن، جارێکیان له یه‌کێ له قوتابخانه‌کانی ئاماده‌یی هه‌ولێرکه هه‌ڵبژاردنی قوتابیان کرا، هه‌موو قوتابیه‌کان ئاگادار کرانه‌وه ته‌نها ده‌نگ به لیستی زه‌رد بده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به زه‌رد نه‌ده‌ن له قوتابخانه ده‌رده‌کرێن که قوتابیه‌کان ده‌نگیان دا، به ڕێوه‌به‌ر ته‌ماشای کاغه‌زی ده‌نگدانی ئه‌و قوتابیانه‌یان ده‌کرد که پارتی نیین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنایا بێت که قوتابیه‌کان ده‌نگیان به به لیستی زه‌رد داوه، له‌وانه‌شه به هه‌مان شێوه چه‌کداره‌کانی پارتی و یه‌کیه‌تی له‌سه‌ر سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن چاودێری خه‌ڵک بکه‌ن و بزانن ده‌نگده‌ره‌کان ده‌نگ به کێ ده‌ده‌ن، ئه‌مه وا له خه‌ڵك ده‌کات ئه‌گه‌ر حه‌زیش له‌و دوو ده‌سته‌ڵاته‌ی ئه‌و دوو مافیایه نه‌که‌ن له ترسانه جارێکی تر ده‌نگ به‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بده‌نه‌وه. خه‌ڵکه‌که له‌مه ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر هاتوو جارێکی تر هه‌ر وه‌ك جارانی پێشوو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌رچوونه‌وه ئه‌وسا ده‌بێت ئه‌و ده‌نگده‌رانه دوای هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕێی سه‌زای ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بن، سه‌زایه‌که‌ش ئه‌گه‌ر ترس و تۆقاندنیش نه‌بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌کار ده‌ربکرێن ،له‌دوا ڕۆژ کار به مناڵیان نه‌درێت، وه هه‌روه‌ها له‌مه‌ودا هیچ ئیش و کارێکیان له دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ به‌ڕێوه نه‌چێت.
سێیه‌م: له‌سایه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه، تاکی خه‌ڵکی باشوری کوردستانیشیان گه‌نده‌ڵ کرد، ڕاسته گه‌نده‌ڵی به درێژای ژیانی مرۆڤ هه‌بووه، له ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کیش گه‌نده‌ڵی هه‌یه به‌ڵام ڕێژه‌ی گه‌نده‌لی له کۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر جیاوازی هه‌یه، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه هه‌روا تۆی گه‌نده‌ڵیان له نه‌زانیه‌نه‌وه نه‌خسته ناو خه‌ڵکانی کوردستان به ڵکو به پلانه‌وه ئه‌و کاره‌یان کرد، ئه‌وسا چ دوژمنانی کورد بن یاخود ئه‌مریکا و به‌ریتانیا حه‌ز له‌و دوو بنه‌ماڵه دزو جه‌رده‌یه ده‌که‌ن چونکه به‌بوونی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه ڕۆژ به ڕۆژ ئاوات و خواستی تاکی کورد ده‌خرێته ژێر پێڵاوی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهیزو دوژمنانی کوردایه، هه‌روه‌ها سه‌رانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌لایه‌ن زۆر له دام و ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی ده‌درێن به‌رده‌وامیش یارمه‌تیان ده‌درێت. ئه‌و کاته‌ی تاله‌بانی بوو به سه‌رۆکی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌مریکیه‌کان و ئینگلیزه‌کان پاڵپشتیان نه‌کردبایه تاڵه‌بانی نه ده‌بوو به سه‌رۆك، بۆ ئه‌وه‌ی تاله‌بانی پاداشتی ئه‌و دوو ووڵاته بداته‌وه خۆی و بارزانی هه‌زاره‌ها ڕۆله‌ی کوردیان ڕه‌وانه‌ی باشور و به‌غدا کرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان سونه و شیعه بوه‌ستێنن و چیتر سه‌ربازانی ئه‌مریکی نه‌کوژرێن به سه‌دها ڕۆله‌ی کوردیان کرده قوربانی سیاسه‌ته جاشایه‌تیه‌که‌یان بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌وتێکی هه‌بێت بۆ کورد.
به‌ر له ماوه‌یه‌ك باس له‌وه کرا حکومه‌تی عێراقی به بڕی چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلار نیازی کڕینی چه‌کی هه‌یه له ئه‌مریکا. ڕاسته کورده‌کان حه‌قی خۆیانه نیگه‌ران بن، چونکه عێراق ووڵاتێکه ئێستا له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی شۆڤینی شیعه مه‌زهه‌ب به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مڕۆش نه‌بێت به‌یانی دووباره ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئێستا وه‌ك حکومه‌ته‌کانی پێشوو ده‌ست به کاول کردنی کوردستان ده‌کاته‌وه، که‌چی تاله‌بانی به پێویستی زانی سوپای عێراقی به‌هێز بکرێت ، هه‌ڵبه‌ته تاله‌بانی باش ده‌زانێت نیازی سوپای عێراقی و حکومه‌ته‌که‌ی چیه به‌رامبه‌ر کورد به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی چه‌ك فرۆشه ئه‌مریکیه‌کان دڵگران نه‌کات ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌رببڕێت بۆ کڕینی چه‌ك، چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌کات چه‌ك فرۆشه ئه‌مریکیه‌کان له ڕێگای سیاسه‌تمه‌دارانی ووڵاته‌که‌یان تاڵه‌بانی فت ده‌که‌ن ئه‌وسا ئه‌وه‌ی تاله‌بانی بیری لێبکاته‌وه کورسیه‌که‌یه‌تی ئیتر خودای ده‌کرد با جارێکی تر هه‌زاره‌ها کوردی تر دووباره ئه‌نفال بکرێته‌وه.
چواره‌م: زۆرێك له‌وانه‌ی که له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنن یاخود هه‌ندێ که‌سانی نوێ که ده‌یانه‌وێت خۆیان کاندید بکه‌ن وا پێده‌چێت ژماره‌یه‌کیان وه‌ك سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌وریان بووه له‌شه‌ڕی ناوخۆ بۆیه خه‌ڵك گله‌ی له‌مانیش ده‌کات سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن دوژمنان و ناحه‌زانی کورده‌وه یارمه‌تی ده‌درێن.
پێنجه‌م: له‌وانه‌یه پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ندێ له‌و کاندیدانه له‌لایه‌ن زانیاری و پاراستن تیرۆر بکرێن.
شه‌شه‌م:به بۆچوونی من ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له‌و هه‌ڵبژاردنه بێلایه‌ن نین به‌ڵکو حه‌ز ده‌که‌ن ده‌سته‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه بمێنێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ووڵاتانه وایه دۆسیه‌ی کورد به‌ره‌و هه‌ڵدێرانه‌وه بچێت.
به بۆ چوونی من پێویسته خه‌ڵك ده‌نگ به ئۆپۆزیسۆن بده‌ن سه‌ڕه‌ڕای که‌م و کوڕیه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه که‌مببێته‌وه. چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان توانیان ئه‌م کاره‌یه بکه‌ن له‌وانه‌یه ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له ناو کوردا هه‌تا هه‌تایه له‌ناو بچێت، ئه‌مه‌ش یه‌که له هه‌ره ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م قۆناغه‌یه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست