ڕاگه‌یاندنی پشتیوانیکردن له لیستی گۆڕان
Sunday, 28/06/2009, 12:00
سڵاوێکی گه‌رم،
وه‌ک ئاگادارن له‌کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارله‌مان‌و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که وابڕیاره له ڕێکه‌وتی 2009.7.25 ئه‌نجامبدرێت. لیستی گۆڕان یه‌کێکه له‌و قه‌واره سیاسیه به‌شداربوونه‌ی که ناوی له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق تۆمارکراوه.
له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا لیستی ناوی ئه‌و تێکۆشه‌رانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه که ئاماده‌ن پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ڕابگهیهننو هه‌روه‌ها داوا له دڵسۆزان‌و هاوڕێیان‌و که‌سوکاریان لهکوردستانو ده‌ره‌وه ده‌که‌ن که‌به‌هه‌مان شیوه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ لیستی گۆڕان‌و کار بۆ سه‌رکه‌وتنی بکه‌ن.
بهپشتیوانیکردنتان له‌لیستی گۆڕان، هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌و نیشتیمانپه‌روه‌رانه له‌ژیانتاندا تۆمار ئه‌که‌ن.
تکایه ئه‌گه‌ر ئاماده‌یت پشتیوانی خۆت ڕابگه‌یه‌نیت، ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه بده‌ره‌وه:
1) ناوی سیانی:
2) نیشته‌جێی (ووڵات، شار):
3) ته‌له‌فۆن (ئه‌گه‌ر ئه‌خوازیت):
4) ئیمایل:
5) پشتیوانی خۆت به چ سیفه‌تێک ده‌ر ئه‌بڕیت؟
(بۆ نمونه وه‌ک: کوردستانییه‌ک له‌هانده‌ران، ڕوناکبیرێکی کورد، نووسه‌ر، ڕوژنامهوان، ئه‌ندامێتیت له پارتێکی سیاسی یان ڕێکخراوێکی کوردی یان بێگانه‌دا له‌گه‌ڵ دواپله‌ی ڕێکخراوه‌یی، ...........هتد)
به‌هیوای کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات که یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بێت‌و مافی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت‌و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ریی ببنه ئامانجی سه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی.
تێبینی: ده‌توانن پشتیوانی (وه‌ڵامی خاڵه‌کانی 5،4،3،2،1)و پێشنیاره‌کانتان بۆ ئه‌م ئیمایله بنێرن:
[email protected] سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێت که ناوی خۆیان بنووسن، با پێشه‌کی به‌و ئیمه‌یله په‌یوه‌ندییان پێوه بکه‌ن، تا بزانن ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان بڵاوکردۆته‌وه کێن و به ڕاستیی بۆ چ لایه‌ک کار ده‌که‌ن، که ده‌بوو ئه‌وانه ژماره‌ی ته‌له‌فونی خۆیان بنووسیبایه، ئێمه گه‌ره‌نتی ئه‌وه ناده‌ین و ناشزانین کێن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان ده‌رکردووه، ئێمه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌ڕێز په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردین به باشمانزانی ئه‌م سه‌رنجه بووسین، تکایه که‌س ناوی خۆی تۆمارنه‌کات تا ئه‌و که‌سانه خۆیان ئاشکرانه‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست