که مپه ینی هه لبژاردنیکی شه فاف له کوردستاندا 2009- ئوسترالیا ((ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌وانی))
Saturday, 23/05/2009, 12:00
هه‌روه‌کوو له‌ڕاگه‌یاندنێکی پێشتردا ڕامان گه‌یاند 3 چالاکی بواری کهمپهینهکهمان سه‌ردانێکی Laurie Ferguson لۆری فێرگۆسن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فیدرالی ئوسترالیایان کرد . فیرگۆسن له‌ئه‌نجامی ئه‌و دانیشتنه‌دا به‌ڵێنی چه‌ند ههنگاوێکی دا له‌بواری بایه‌خدان به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌وڵی ناردنی چاودێری ئوسترالی بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که.
هه‌ر له‌وباره‌وه ناوبراو له18/ 5 / 2009 نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ستیڤن سمیس Stephen Smith وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا کردوه‌و نۆسخهیهکیشی بۆ کهمپهینهکهمان ناردوه.
فیرگۆسن له‌سه‌ره‌تای نامه‌که‌یدا ئه‌ڵێ : من دانیشتنێکم بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند کوردی عێراقی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه که له25 ی ته‌مووزدا ئه‌کرێت. ئه‌وان دڵه‌ڕاوکێی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌و مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی تووندوتیژی . هه‌ر لهوبارهوهبهتووندی پیداگیری کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئوسترالیا هاوشانی ووڵاتانی دیموکراتی تر ، په‌رۆشی زیاتر نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
پاشان فیرگۆسن ئه‌ڵێ:
نه‌یارانی دوێنێ ، واتهپارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردتسان ، په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی پته‌ویان بنیاتناوه که له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌ی ههردوکیاندامهزراوه.
نامه‌که باس له پێشێلکاریه‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕی و چالاکی سیاسی له‌کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی دهسهڵاتداتدارهوهئهکات و ئه‌ڵێ :
سه‌رنجتان ڕائه‌کێشم بۆ قسه‌کانی په‌یامنێری Kate Clarke ,BBCکه‌ئه‌ڵێ (ده‌سه‌ڵات سزای نه‌یارانی خۆی ئه‌دات. ڕاپۆرتێکی بڵاونه‌کراوه‌ی UN ، که دهستڕهسیمان پێی په‌یدا کرد ، باس له‌وه ئه‌کا که هه‌ر مانگه له کوردستاندا هه‌زاران که‌س ده‌گیرێن که زیاتریش به هۆی تۆمه‌تی سیاسیه‌وه‌یه. ئه‌و گیراوانهبهبێ دادگایی کردن و ده‌ست گه‌یشتن به پارێزه‌ر ماونه‌ته‌وه. .....) .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌ی واشنتون پۆست له18ی نیسانی ئه‌مساڵدا نوسیویه‌تی : (بارزانی و تاله‌بانی ئه‌وه‌یان ڕه‌تکرده‌وه که له هه‌ڵبژاردنێکی کراوه‌دا ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ن و له‌بری ئه‌وه بڕیاریان دا ده‌سه‌ڵات به‌یه‌کسانی له نێو خۆیاندا به‌شبکه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی کوردی په‌یڕه‌وی لهمۆدێلێکی به‌عسی ئاسا ئه‌کا بۆیه‌بۆ وه‌رگرتن لهدانیشگا و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌وه‌زیفه‌ی باش و به‌ده‌سهێنانی کۆنتراتی پڕ به‌ها مه‌رجی ئه‌ندامه‌تیان داناوه له‌ڕیزه‌کانی خۆیاندا) .
له‌کۆتاییدا Laurie Ferguson ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئوسترالیا له حیزبی Labor و به‌رپرسی کاروباری چه‌ند که‌لتوری و ڕاژه‌ی نیشته‌جێبوون نامه‌که‌ی بۆ(ستیڤن سمیس) ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به‌م جۆرهکۆتایی پێ دێنێت :
جێی سه‌رنجه که نیشتیمانپه‌روه‌رانی کورد به‌جۆرێک له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نیگه‌رانن که‌هێشتا ئه‌وه‌یان بهلاوهباشتره که ده‌زگا تایبه‌ته‌کانی بواری هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به‌حکوومه‌تی ناوه‌ندی سه‌رپه‌رشتی سنووقه‌کان بکه‌ن . نیگه‌رانی له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانی دام‌و ده‌زگای سه‌ربازی و ئه‌منی لهپادگانهکاندا هه‌روه‌ها له‌بواری ئه‌وه‌ی که‌لیستی کاندید له‌ئارادا نیه‌و قسه له سه‌ر ته‌زویری ئاشکرا ئه‌کرێت . من پێم باشه که بیری جدی بکرێته‌وه له کاره‌کانمان که له چه‌ند ڕوه‌وه هه‌نگاو بنێین له‌م بارهوهتا گره‌نتی ئه‌وه بکه‌ین که سیاسه‌تی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی له پاکستان و جه‌زائیر و میسر و زۆر شوێنی تردا گیرایه به‌ر و چووه گیرفانی فهندهمینتاڵهکانهوه، له کوردستاندا دووباره نه‌کرێته‌وه.
23 / 5 / 2009
په‌یوه‌ندی: 412022440- 61+ 421170966- 61+
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست