کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستەى داكۆكى زیندانە سیاسیەكان (حكومەتى هەرێمى كوردستان پارەكەى زیندانیە سیاسیەكانى خواردووە)

Friday, 27/02/2009, 12:00


پاش ئەوەى دەستەى داكۆكى لە زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان بەبەڵگەوە ئاشكراى كرد كە ئەوبڕە پارەیەى كە تەرخان كراوە لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە بۆ سەرجەم زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان كە بڕى (500)سەد هەزار دینار مانگانەیە بۆ هەر زیندانیەكى سیاسى وەك قەرەبوكردنەوەیك لە خەبات وتیكۆشانیان لە زیندانەكانى سەردەمى بەعسى رووخاودا , وە بەهاوكارى سایتى بەرێزى (كوردستانپۆست) كە لەكاتى خۆیدا بەڵگەكەو ووتارى دەستەى داكۆكى زیندانیە سیاسیەكان بڵاوكردەوە بەتەواوى ئەم گەندەڵیەى حكومەتى هەرێمى كوردستانى گەیاندە سەرجەم زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان ودەرەوەى كوردستان !! وە لەبەرامبەر ئەم ناهەقیە گەوەریەى هەردوو حیزبى دەسەڵاتى حكومەتەكەى هەریمَى كوردستان تا ئێستا هەڵوێستى بێدەنگیان هەڵبژاردووە !!!
بەڵام بەرى خۆرو راستى بە بێژەنگ ناگیرێت وبێدەنگی وگەندەڵیەكەى حكومەتى هەرێم لەلایەن بەرێز (د.محمەد ئەحمەد) سەرۆكى كوتلەى یەكگرتوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى وبەرپرسى لیژنەى شەهیدان وزیندانیە سیاسیەكان لە پەرلەمانى عێراقیدا سەلمێندراوئاشكراى كرد دووبارە كە پارەكە خوراوە!!!
لە ژمارە (729)ى رۆژنامەى یەكگرتوودا كە لە رێكەوتى 24/2/2009 دا دەرچووە سەبارەت بەچارەسەركردنى گرفتى زیانلێكەوتوانى هەریمَى كوردستان ئەمە دەقى قسەكانیەتى ((سەردانى دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى عێراقمان كرد و باسى گرفتى زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستانمان كرد و پێكەوە باسى ئەوەمان كرد كە ئەو بڕە پارەیەى دیارى كراوە لەمیزانیە بۆ قەرەبوو كردنەوەى زیندانیە سیاسیەكانى عێراق ولەگەڵ وەزیرى مالیە لەسەر هەمان شت رێككەوتین كە ئەو بڕە پارەیەى دیارى كراوە كە بۆ زیندانیە سیاسیەكانى عێراقە ئەگەر ئەورێژەیەى دیارى كراوە كە (17%) ى میزانیەى 2007-2008 بڕى (150) ملیار دینارە ,پێویستە بدرێت بە زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان بەپێچەوانەوە دەبێ حكومەتى هەرێم ئەو ڕێژەیە بگێڕێتەوە و زیندانیە سیاسیەكان لە مەركەزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت وەك دەزگاى سیادى و مەسەلەى شەهیدان و زیندانیە سیاسیەكانیش لە مەركەزەوە پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكرێت)).
زیندانیە سیاسیە تیكۆشەرەكانى كوردستان
ئێمە وەك دەستەى داكۆكى كردن لە مافەكانتان ئامانجمان تەنهاشەڕى پارەو ئیمتیازات نیەو نەبووە لە پێناوتاندا بەڵكو شەڕى كەرامەت وحورمەتى ئێوەمان چەند ساڵە كردووە لەگەڵ حكومەتەكەى پارتى ویەكێتى كە زۆرینەمان لەسەر ئەوان زیندانى كراوین چونكە لەوەتەى حكومەتن وپەرلەمانیاى دامەزراندووە لە هیچ بۆنەو یاسایەكداوەك رێزلێنان وحورمەت گرتن لە زیندانى بوونمان باسیان لێوە نەركردوین ئەوەى ناوى نەبێت لەم هەریمَە تیكۆشان وخەبات و قوربانى دانى ئێمەیە ,ئەو پرسیارەلە خۆتان و كەس وكارتان بكەن ؟بۆچى ئەبێت سەرجەم زیندانیەسیاسیەكانى هەموو شارەكانى ترى عێراق بۆ ساڵێك زیاترە قەرەبوو بكرێنەوە لە هەمان بودجە كە بۆ ئێمەش تەرخانكراوە؟؟ بۆچى حكومەتەكەى پارتى و یەكێتى نەپرسیان پێ كردوین نەحسابیان بۆ كردوین وەریشیان گرتووە وخواردوشیانە ؟؟
ئایا هەق نیە ئیتر كە هەر زیندانێكى سیاسى كە دەیەوێت حورمەت لە زیندانى بوونى بگرێت حورمەت لە تێكۆشانى بگرَیت لە ماندوبوونى كەس وكارو هاورێیانى بگرێت حورمەت لە هاورێیانى لەسێدارەدراوى بگرێت نابێت ئەمە ناهەقیە قبوڵ بكات وە نابێت جارێكى تر دەنگیان بۆ بداتەوە چونكە بەبێ دەنگى ئێمە بەئاسانى حكومەتیان بۆ پێك نایەتەوە وەرن پەیوەست بن بە خەبات وبەرنامەى دەستەكى داكۆكی زیندانیە سیاسیەكانەوە پێكەوە دوا فلسمان لە قورگى حكومەتەكەى یەكێتى وپارتى دەردێنینەوە دەیگەرێنینەوە بۆ مەركەزى بەغدا با حكومەتەكەى مالیكى وەك خیرو سەدەقە بۆ ئێمەى زیندانیانى سیاسى كورد نەك وەك هەقێكمان لایان بەسەرماندا دابەشى بكەنەوە چونكە ئێمە هیچ هەقێكمان لاى حكومەتەكەى مالیكى نیە هەقمان لاى حكومەتەكەى پارتى ویەكێتی وئەوپەرلەمانەیە كەدەنگمان بۆ دابوو !!
ناوى سیانى نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان :
رزگار تاهیر ئەحمەد
خالد ئەورەحمان شەریف
ماجید حەمەئەمین عەبدوڵا
محەمەد خدر عەبدوڵا
عومەر یاسین قادر
ئەكرەم غەریب ساڵح
ئومێد محەمەد رەشید

نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان
سلێمانى رێكەوتى 26/2/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە