کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لە رێكخراوى مامۆستایانى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان

Monday, 15/06/2009, 12:00


رێکخراو روونكردنەوەیەك دەربارەى رونكردنەوەى بەناو مەكتەبى سكرتاریەتى رێكخراوى مامۆستایان گروپى سەر بە خەڵك

لە رۆژى 14/6/2009 روونكردنەوەیەكى چەواشەكارى و بێ بنەما لە رێكخراوى بەناو مامۆستایانى زەحمەتكێشان باڵى (م.س) كە تیایدا چەند تۆمەت و قسەى هەڵبەستراو دەربارەى ئێمەى سكرتاریەتى هەڵبژێردراوى كۆنفرانسى (2) رێخراوى مامۆستایانى زەحمەتكێشان كە چوارمان ئیمزامان لەسەر بەیاننامەى رۆژى 13/6/2009 كردووە .
1- مامۆستا كەمال معروف سكرتێرى رێكخراو
2- مامۆستا نەورۆز ئیسماعیل ئەندامى سكرتاریەت
3- مامۆستا دەرون عارف ئەندامى سكرتاریەت
4- مامۆستا عوسمان محمد رحیم ئەندامى سكرتاریەت
جگە لە تەواوى لقى سلێمانى مامۆستایان بەرپرس و ئەندامانى لق هەروەها لقى چەمچەماڵ بازیان بە تەواوى ستافەكەى و لەگەڵ لقى شارەزور و چەند كادیرێكى حزب و ئەندامانى لقى زانكۆى رابوونى خوێندكاران .
ئێمە بۆ راى گشتى رووندەكەینەوە كە ئێمە لەبەر پلە و پایە وازمان لەوان نەهێناوە بەڵكو لەبەر ئەو هەڵوێستانەى لە بەیاننامەكەدا ئاماژەى پێ كردوون وە با هەموو لایەك ئاگادار بێت كێ لە رابردوودا لە دزینى نەسریە سزا درا و دەزگا نەما نەیبینێ لە حزبدا .
بۆ خاڵى دوەم كە گوایە ئێمە زورنا ژەنین بۆ ئیسلامیەكان ئاگادارى گشت لایەنێك دەكەین كە ئێمە هاوپەیمانیەكمان لەگەڵ سێ حزبەكەى تردا كردووە لە پێناو چاكسازى و خزمەتگوزارى نەك زورنا ژەنین بەڵام ئێوە زورناژەنن بۆ لایەنێك بەرامبەر پارە و پول و بێ هەڵوێستى و شانازى بە گروپەكە دەكەین لە جیاتى ئەوەى گروپێك بین سەر بە ئەولا و ئەملا لە پێناو بەرژەوەندى گیرفان و دوارۆژیش دەیسەلمێنێ كە چۆن حزبە كارتۆنیەكان چونەتە مەزبەلەى مێژوو ئێوەش لەوان باشتر نابن .
لە كۆتایدا بەیاننامەكە بە ناوى سكرتاریەتى مامۆستایان واژووكراوە كام سكرتاریەت هى كام مامۆستایان باشیش بزانن ((بەرد لە جێگاى خۆى سەنگینە))

سكرتاریەتى هەڵبژێردراوى
مامۆستایانى زەحمەتكێشانى كوردستان
15/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە