نامەیەكى كراوە بۆ هەموو جیهان

Saturday, 06/03/2010, 12:00


سەرەتا سڵاو
من وەك كارمەندێكى پێشوترى كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تیڤى , دەمەوێت لەڕێگەى ئەم نامەیەوە هەمووجیهان ئاگاداربكەمەوە لە چەند ڕاستیەك كە خۆم ئەزمەنم كردووە و كەسانێكى زۆریش شاهیدى ئەمحاڵەن . دواى ئەوەى لە 2010/3/4 دا هێزەكانى پۆلیسى وڵاتى بەلجیكا هەڵیان كوتایە سەر كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تیڤى و بیناى تەلەفزیۆنەكەیان داخست و چەندین كارمەندیان دەست گیركرد . پێویستە ڕاوەستەیەك لەسەر ئەم سكانداڵە بكەین . كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تیڤى لە شارۆچكەى دەندەرلیوە , كە تەنها (15) خولەك لە برۆكسلى پایتەختى ئەوروپاوە دوورە , ئەو پایتەختەى كە خۆى وەكو خاوەنى زۆرینەى پێشكەوتن و شارستانیەتى دنیا دەناسێنێت و وەكو ناوەندى سەرەكى دیموكراسى خۆى دەخاتە ڕوو , ئاخۆ چى لە پشت ئەو بڕیارەوە خۆى حەشار دابێت كە ماڵێكى بە ئەمەكى كوردان دابخرێت , ماڵێك كە چەندین هونەرمەندى پێ گەیاند, كە چەندین كوردى پەنا هەندەى گرتە خۆى , ماڵێك كە كارمەندى دەرگاوانەكەى بەلجیكى یەكى ڕەسەنە . ماڵێك كە هەمیشە كراوە بووە بۆ ئەوروپیەكان و سەردانیان كردووە , هەموو ئەو كوردانەى سەردانى ڕۆژ تیڤیان كردووە بۆ تەنها جارێكیش ئەو ڕاستیە دەزانن كە چۆن ڕێز لە مرۆڤــ دەگرێت لەوێ .
ئەوە ڕۆژ تیڤى بوو بە پەیامنێرى بەندە كەیسى خوالێخۆشبوو (سۆرانى مامە حەمە) ى گەیاندە دادگاى تاوانە نێو دەوڵەتیەكانى لاهاى . ئەوە ڕۆژ تیڤى بوو وەك یەكەم كەناڵى ئاسمانى كوردى (ماد تیڤى و مید تیڤى) دەنگى كوردانى تاراوگەى گەیاندەوە كوردستان . ئەوە ڕۆژ تیڤى بوو هەموو دیالێكتە كوردییەكانى لەوون بوون و كاڵبوونەوە پاراست بە ئێستاشەوە .
من دەپرسم , داخۆ كوردستانیان بڕوایان بە ئازادى نیە یان كەسانى پشت داخستنى ڕۆژ تیڤى؟
ئاخر مرۆڤـــ چۆن ویژدانى نایەشێت كە لە ماوەى 13 ساڵى ڕابردووى كارى ڕۆژنامەوانیدا هیچ كات ئەو كەناڵە و كارمەندەكانى لە پرەنسیپ و ڕێسا سەرەكى یەكانى ڕاگەیاندن لایان نەداوە لەو ووڵاتەدا.
ڕۆژ تیڤى دەنگى چەندین ملیۆن كەسە كە بە زمانى دایك بۆیان نى یە بدوێن و بنوسن , دواى چەندین جار لە داخستن و هەوڵدان بۆ ڕاگرتنى پەخشى كەناڵەكە لە وڵاتى دانیمارك ئەمجارە ڕاستەوخۆ بە شێوەیەك كە مرۆڤــــ ئەوروپاشى لەبەر چاو دەكەوێت هەڵیان كوتایە سەر بینای ڕۆژ تیڤى و میوانى بەرنامەكەنیشیان دەستگیر كرد , ئەم نامەیە تەرجەمەى چەند زمانێك دەكەم و بڵاوى دەكەمەوە و دەپرسم ,
كوا ئازادى ڕا دەربڕین ؟
كوا مافەكانى مرۆڤـــ لە پایتەختى ئەوروپا ؟
كێ بەرپرسیارە لە هێرشى پۆلیسە واڵۆنى و فلامیەكانى بەلجیكا بۆ سەر كەناڵێكى ڕەسمى و بێ كێشە لەو ووڵاتە دا ؟
ئایا پەرلەمانى ئەوروپا بێ ئاگایە لەم كارە ؟
یان مافى مرۆڤـــ لە پایتەختى ئەوروپادا وەك عەرەب دەڵێ تەنها حبرى سەر كاغەزە ؟
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە