کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازی چالاکی بۆ واڵاکردنی گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ .

Thursday, 10/02/2011, 12:00


گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ته‌مه‌نی خۆی گه‌یانده‌ 12 ساڵییه‌وه‌ به‌ڵام خه‌باتی مرۆڤایه‌تیمان کامڵ تر بووه‌ ، به‌رخودانی گه‌ل له‌ شه‌قام و شاره‌کاندا گه‌یشتۆته‌ ئاستێک که‌ دڵخۆشکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ ، هێزی گه‌ریلامان به‌رده‌وام له‌ناو به‌رخودانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ بووه‌ و ئاواتی گه‌له‌که‌مانن ، هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که‌ سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیانن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وان مایه‌پوچ بکاته‌وه‌ و ڕێگر بێت له‌به‌رده‌میان ته‌نها ڕێبه‌ر ئاپۆ یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ بزووتنه‌وه‌ی PKK بووه‌ به‌ ڕێگرێک له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمپریالیزم ، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان داوه‌ له‌ ڕێگای کۆمپلۆی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌ ڕفاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ره‌س به‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئێمه‌ بهێنن خه‌یاڵیان خاوه‌ ، هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆمان له‌ سایه‌ی دڵسۆزی و پابه‌ندی گه‌له‌وه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌ ، ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ماوه‌ی 12 ساڵ زینداندا، ده‌مامکی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ به‌ناو دیموکراته‌کانی ئاشکرا کردووه‌ ، هه‌ربۆیه‌ بۆ واڵاکردن و بوون به‌ خاوه‌ن ڕێبه‌ر ئاپۆ بانگه‌وازی بۆ گه‌لی کورد ده‌که‌ین بۆ به‌شدار بوون له‌ ڕێپێوانی 13-02-2011 له‌ شاری مانچیستێر .

ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ ماوه‌ی 12 ساڵی زیندانیدا هه‌زاره‌ها لاپه‌ڕه‌ی پرانسیپه‌کانی نووسی ، له‌ په‌رتوکه‌کانیدا روبه‌رووی سیسته‌می که‌پیتالیزم بۆوه‌ و ڕاستی مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێنایه‌ زمان ، ئه‌مڕۆ ئه‌و و‌ڵاتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی کێشمه‌کێشی ده‌سه‌ڵات بونه‌ته‌وه‌ هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ن که‌ په‌نجه‌یان هه‌یه‌ له‌ ڕفاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ، ئه‌مڕۆ که‌ ئه‌مریکا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی AKP له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ک مۆدێلێکی دیموکراسی پێناسه‌ بکات له‌ هه‌مان کاتدا تورکیایان کردۆته‌ ناو گێژاوی ئابورییه‌وه‌ ، ته‌ڤگه‌ری PKK ئه‌مڕۆ له‌ ڕووی سیاسی و ئایدۆلۆژی و سه‌ربازی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆته‌وه‌ ، ئه‌م ته‌ڤگه‌ره‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێک که‌ ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌ سیسته‌می که‌پیتالیزم شه‌ڕ بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتێستۆی تورکیا بکرێت که‌ ئه‌مڕۆ خۆی کردووه‌ به‌ ده‌م سپی که‌پیتالیزم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بانگه‌وازیمان بۆ شۆڕشگێڕان و دیموکرات خواز و دڵسۆزانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ 13-02-2011 له‌ مانچێسته‌ر به‌ دیداری یه‌کتر شاد بین .

شوێن :

شاری مانچێستیڕ

Whitworth Park

Oxford Road

Manchester

M14 5TB

کاتژمێر : 12:30


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە