قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رکه‌سێک ده‌نگ نادات به کاندیده‌کانی یه‌کێتی سواری پاسه‌که‌ی مه‌که‌ن!!!
Thursday, 18/03/2010, 12:00
خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م دێڕه‌ی له نێوان ئه‌و که‌وانه‌یه‌دا نووسراوه ((
هه‌رکه‌سێک ده‌نگ نادات به کاندیده‌کانی یه‌کێتی سواری په‌سه‌که‌ی مه‌که‌ن)) ئه‌مه ده‌قی ته‌واوی ئه قسه‌یه‌یه که قوباد تاڵه‌بانی به ناو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن ئاراسته‌ی (ئارا ئالان)ی به‌رپرستی سه‌نته‌ره‌که‌ی قوبادی کردووه له شاری (ئه‌تڵه‌نتا)ی ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مریکا.
ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ بۆ کاندیده‌کانی یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقدا، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مری کردووه به‌سه‌ر (ئارا ئالان)دا که له شاری (ئه‌تڵه‌نتا)ی ویلایه‌تی (جۆرجیا)وه 2 پاس بگرێت و ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت بۆ به‌شداری کردن له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا، دیاره نزیکترین بنکه‌ی هه‌ڵبژاردن له (ئه‌تڵه‌نتا)وه شاری (ناشڤیل)ی ویلایه‌تی (تێنسی) بوو که نزیکه‌ی (4-5) سه‌عاتێک دووره له ئه‌تڵه‌نتاوه، هه‌ر بۆیه ڕۆژی 6/3/2010 واته (دووه‌مین ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان) ئارا ئالانی مه‌سینه هه‌ڵگر و خزمه‌تکار و سیخوڕی (قوباد تاڵه‌بانی) دوو پاس خه‌ڵکی کۆکردبۆوه‌و بردبوونی بۆ بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری (ناشڤیل)ی ویلایه‌تی (تێنسی)، وه به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له نێو کورده‌کانی شاری (ئه‌تڵه‌نتا)وه باس له‌وه ده‌کرێت که (ئارا ئالان) به ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ به‌و خه‌ڵکه‌ی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سانه‌ی سواری پاسه‌که ده‌بن و به خۆڕایی دێن له‌گه‌ڵماندا بۆ ده‌نگدان ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن به کاندیده‌کانی یه‌کێتی، وه هه‌ر که‌سێک ده‌نگ به کاندیده‌کانی یه‌کێتی نادات با سواری پاسه‌کانی ئێمه نه‌بێت چونکه کرێ‌ی ئه‌م پاسانه له‌سه‌ر ئه‌رکی گیرفانی (قوباد تاڵه‌بانی)یه، وه هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه باسی له‌وه‌ش کرد که له سه‌ره‌تادا (ئارا ئالان) لای هاوڕێکانی زۆر به ئاشکرا باسی له‌وه کردووه که به (قوباد تاڵه‌بانی) ڕاگه‌یاندووه که کارێکی ئاسان نییه بتوانێت ئه‌و که‌سانه ئیجبار بکه‌یت ده‌نگ بده‌ن به کاندیده‌کانی یه‌کێتی، به‌ڵام پاش پێداگرتنی (قوباد تاڵه‌بانی) له‌سه‌ر داواکه‌ی بۆیه (ئارا ئالان)ی مه‌سینه هه‌ڵگر و خزمه‌تکار داواکه‌ی جێ به جێ کردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ر خودی (ئارا ئالان) لای براده‌ره‌کانی ووتوویه‌تی: (قوباد ناچارم ده‌کات قورئانێک له‌به‌رده‌م ده‌رگای پاسه‌که‌دا دا بنێم و سوێندیان بده‌م که سویند بخۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن به کاندیده‌کانی یه‌کێتی!!!!).
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵه نامه‌نتیقی و نا عه‌قلانی و خیانه‌تکارییانه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) له پێناو ئه‌وه‌دا بوو ده‌نگی کاندیده‌کانی یه‌کێتی له کاندیده‌کانی (گۆڕان) و (یه‌کگرتوو) و (کۆمه‌ڵی ئیسلامی) زیاتربێت، چونکه خۆی زۆر چاک ده‌زانێت له‌گه‌ڵ (پارتی) بنه‌ماڵه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا هیچی پێ ناکرێت، هه‌ر بۆیه هه‌رچی ڕێگای نا شایسته و نا ئه‌خلاقی‌یه گرتیه به‌ر له پێناو به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م، ته‌نانه‌ت ده‌ستی چه‌په‌ڵ و گه‌نده‌ڵیشی له شێوازی ته‌زوویرکردن له ڕێگای چێگره‌که‌یه‌وه که ناوی (ده‌سکۆ شێروانی)یه گه‌یانده سندووقه‌کانی ده‌نگدان له بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری (ناشڤیل) به ته‌نسیق کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که که کچێکی شاری دهۆکه به ناوی (سیپا)وه، وه نه‌خشه‌ی ئه‌م پلانه گڵاوه‌ش له لایه‌ن (ده‌سکۆ شێروانی) و (سه‌روه‌ر عه‌وێزی) به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی له ئه‌مریکا و (سیپا)ی به‌رپرسی بنکه‌که‌وه داڕ‌ێژرابوو، وه ئه‌نجامده‌ره‌که‌شی ئه‌ندام که‌رتێکی یه‌کێتی بوو به ناوی (به‌هادین) که خۆی و ژنه‌که‌شی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ک کارمه‌ندێک له‌و بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ ئه‌و چه‌ند ڕۆژی هه‌ڵبژاردن هاتوونه دامه‌زراندن (بڕوانه ئه‌رشیفی کوردستانپۆست ڕۆژی 12/3/2010 که لینکه‌که‌ی له خواره‌وه نیشان دراوه).
ئه‌و میزانیه‌ی بۆ (قوباد تاڵه‌بانی) و تاقمه زه‌لیل و نه‌فس نزمه‌که‌ی ته‌رخان کراوه به ناوی (نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه له ئه‌مریکا)، ساڵانه بڕی 48 ملیۆن دۆلار و له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌نێردرێت، وه له‌و کاته‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) ده‌ست به‌کاربوو له‌م کاره‌یدا نه‌یتوانیوه هیچ خزمه‌تێکی بچووک و گه‌وره‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی بکات له ئه‌مریکا له هیچ باره‌یه‌که‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت چه‌ند دزو مه‌سینه هه‌ڵگر و ماستاو چی و خزمه‌تکار و سیخوڕێکی وه‌ک (ئارا ئالان) و (گۆران ڕه‌حیم) و (سه‌روه‌ر عه‌وێزی) و (ئالانی جه‌میله) و (ده‌سکۆ شێروانی) و (سامی ساڵه‌یی) و (نه‌جاتی عوود) و (جه‌مال ده‌ربه‌ندی)، .... له خۆی کۆکردۆته‌وه و به چه‌ند دۆلارێکی هه‌رزان ده‌می چه‌ور کردوون و له‌به‌رامبه‌ردا وێژدان و فکر و ڕه‌وشت و مه‌بده‌ئی له سه‌ندونه‌ته‌وه و هه‌ر هه‌موویان به‌کار ده‌هێنیت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌یه بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تری خۆی و باوکی و دایکی، وه هه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) و تاقمه خزماتکاره‌که‌ی بوو که بوونه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی که‌سانی ڕۆشنفکر و چالاک و ئه‌کتیڤی وه‌ک کاکه (هێرش عبدالرحمن) و چه‌ندا که‌سانی تر که ئێستا زۆربه‌یان له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریکا وه‌ک چالاک وانێکی گۆڕان کارده‌که‌ن و ترس و له‌رزیان خستۆته نێو دڵی قوباد و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانیه‌وه. له کۆتایی به‌به‌ته‌که‌شدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که قوباد و باوکی و هاوشێوه‌کانیان به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی که دووره له هه‌موو به‌ها پیرۆز و ئه‌خلاقیه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووداو شته‌کاندا کردووه بۆیه له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه له که‌رکووکی قودسی کوردستاندا کوردیان له هه‌ڵبژاردندا کرده دووه‌م له دوای لیستی عێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی.
ئه‌مریکا
ئارشیڤی کوردستانپۆست:
ئه‌و لینکه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێکردووه
(
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cc6d893c)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست