قوباد تاڵەبانی گەندەڵی و فەسادی لە پرسەی مردووەکانیشدا دەکات!
Sunday, 31/07/2011, 12:00
بەردەوام ماڵپەڕە ئازیزەکەی کوردستانپۆست خوێنەری کوردی ئاگادار کردۆتەوە لە گەندەڵی و فەسادی و کارە ناڕەواکانی (قوبادی جەلال تاڵەبانی) بەرپرسی بەناو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، وە هەمیشە کارو کردەوە چەپەڵ و قێزەوون و ناشایستەکانی قوباد تاڵەبانی و تاقمە مەسینە هەڵگرو گرووپە مشەخۆرو شەلاتیەکەی دەوروبەری لە ڕێگای ئەم ماڵپەڕە ئازاو ئازادەوە بۆ تەواوی ڕۆڵەکانی کورد ئاشکرا کراوەو پەردە لەسەر هەموو بێ ڕەوشتییەکانی لادراوە، هەر بۆیە خوێنەری کورد ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا بە ئاستی کە سایەتی قوباد تاڵەبانی و تاقمە مافیاکەی لە ئەمریکا ئاشنابوون. بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ من لەم چەند دێڕەدا بۆ ئێوەی خوێنەری کوردستانپۆستی ئازیزی باس دەکەم نەک بە تەنها خۆمی سەرسام کردووە بەڵکو دڵنیاشم بە لای ئێوەی خوێنەریشەوە جێگای سەرسووڕمان دەبێت.
خوێنەری بەڕێز:جالیەی (ڕەوەندی) کوردی لە ئەمریکا هەمیشە لە کاتی پرسەو ماتەمینییە کۆمەڵایەتییەکاندا واتە کە یەکێک لە جالیەکە لە ئەمریکا یان یەکێک لە خزم و کەس و کاریان لە کوردستان کۆچی دوایی دەکات، ئەو مەراسیمی پرسانەی کە دادەنرێت یان لە ماڵی خاوەن پرسەکە یان لە هۆڵێکی زۆر ئاسایی (بە نرخێکی زۆرکەم) دادەنرێت وە یان ئەگەر ئەندامی نزیکی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار (یەکێتی) و (پارتی) بێت ئەوا لە ئۆفیسەکانی ئەو دوو حیزبە لە (واشنتۆن) ئەنجام دەدرێت. بەڵام قوبادی جەلال تاڵەبانی لە نوێترین داهێنانیدا گەندەڵی و فەسادیشی گەیاندە شێوازی پرسەی مردووەکانیش، ئەوەتانێ بەهۆی کۆچی دوایی دایکی (نەجات عبدللە) کە یەکێکە لە مەسینە هەڵگرو جاسووس و پیاوەکانی قوباد تاڵەبانی لە واشنتۆن، قوباد تاڵەبانی بڕیاری داوە پرسەی دایکی (نەجات عبدللە) لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئوتێل (HILTON)ی بەناوبانگ لە ناوچی (فێرفاکس) لە وویلایەتی ڤێرجینیا لە ئێوارەی ٢٣/٧/٢٠١١ ئەنجام بدرێت لەسەر مەسرەفی بەناو نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە واشنتۆن، کوردانی دانیشتووی ئەمریکا و تەنانەت دەرەوەی ئەمریکاش ناوبانگی ئوتێل (HILTON)یان بیستووە، ئاشکرایە کە گرتنی هۆڵێک بۆ چەند سەعاتێک زیاتر لە (١٠٠٠٠) دە هەزار دۆلار کرێکەیەتی هەر بۆیە لە ڕێگای ئەم ماڵپەڕە ئازیزەوە ئەم چەند پرسیارە ئاراستەی قوباد تاڵەبانی دەکەین ئەگەر بە زەحمەتی نەزانی کورتە وەڵامێکمان بداتێ.
١| ئایا بۆ دەبێت یەکێک لە مەسینە هەڵگرو ماستاوچی و جاسووسەکانی خۆت و بنەماڵەکەت پرسەیان هەبێت دەبێت بەم شێوەیە هۆڵیان بۆ بگریت و بەم شێوەیە پارەیان بۆ سەرف بکەیت، لەو کاتەی تۆ هاتوویتە ئەمریکا هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت چەندان کادیری زەحمەتکێش و تێکۆشەر و ماندوونەناسی کورد و یەکێتی پرسەیان هەبووە هەر خۆت نەکردووە بە ساحێبی و لێشت نەپرسیونەتەوە، بۆ دەبێت بۆ یەکێک لە مەسینە هەڵگرو جاسووسەکانی خۆت بەم شێوەیە مامەڵە بکەیت و پارە هەڵبڕێژیت.
٢| ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا زۆر باش ئاگایان لەوەیە کە ئەو (٤٥٠٠٠٠٠٠) چلوپێنج ملیۆن دۆلارەی میزانیەی ساڵانەی بەناو نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆن خۆت و گرووپە مەسینە هەڵگرو گەندەڵەکەی دەوروبەرت پێ حەسانۆتەوە و چۆن تەخشان و پەخشان بە دۆلار دەکەیت بۆیان هەر بۆی لێت دوور نەکەونەوەو نەبن بە گۆڕان، بەڵام پرسیاری جالیەی کوردی ئەوەیە ئەگەر تۆ بۆ پرسەی یەکێک لە مەسینە هەڵگرو جاسووسەکانت ئاوا هەڵس و کەوت بکەیت، دەبێت بۆ مردنی (جەلال تاڵەبانی) باوکت (گوێی شەیتان کەڕبێ!) لە چ هۆتێلێک و بە چ شێوازێک دۆرار سەرف بکەیت، تکایە لە ئێستەوە ئاگادارمان بکەرەوە لە شێوێنی مەراسیمی پرسەی باوکت بۆ ئەوەی هەر لە ئێستاوە هەریەک لە ئەندامانی گرووپە مەسینە هەڵگرو جاسووسەکانت (سەروەر عەوێز، سامی ساڵەیی، ئەحمەد جاف، ئالانی جەمیلە، ئازا سەمین، هەردی شێخ قادر، قارەمانی فیتەر، جەمیل سەمین، نیاز قەرەداغی، ئارا ئالان، ڕێباز قەرەداغی.....) خۆیان حازر بکەن بە قات و بۆینباخەوە بۆ ئاو گێڕان و قاوە گێڕان لە پرسەی باوکە نیشتیمان فرۆشەکەتدا.
ئەمەش ئەو ئیمەیڵەیە کە (سامی ساڵەیی) بەرپرسی کەرتی ڤێرجینیاو واشنتۆنی یەکێتی بۆ ڕێکخستنە چەند نەفەریەکەی یەکێتی ناردووە لەم دەڤەرە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست