لام شه‌رمه به‌رزانی نه‌خوێنده‌وار و سه‌ره‌ک خێڵ سه‌رۆکی من بێ!
Friday, 14/05/2010, 12:00
که‌س نیه دودڵ بێ له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌تا ئێستا له قوڕاوی خێڵه‌کی دا ده‌گه‌وزێن. ئه‌مان نه‌ک هه‌ر نایانه‌وێ ڕزگاریان بێ له کلتور و په‌یوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وته خێڵه‌کیه‌کانیان، به‌ڵکو به‌ته‌واوی بۆچون و پێزانینیانه‌وه پێداده‌گرن له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریت و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یان له‌خزمه‌ت کۆمه‌ڵێ هۆ و گرنگترینی ڕاگرتنی لاسه‌نگی و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان. من لێره‌دا گله‌یی ته‌نها له‌مان ناکه‌م، دیاره بڕێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستانیان بۆ هه‌ڵ خه‌ڵه‌تا و ده‌نگیان پێدان، ئه‌گینا به‌رزانی نه‌ده‌بوه‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێم. ئه‌م خێڵه ته‌نها ده‌ست ڕه‌نگینیه‌ک که هه‌یانبێ، ئه‌گه‌ر بکرێ ناوی بنێین ده‌ست ڕه‌نگینی، هێشتنه‌وه وتازه‌کردنه‌وه (مۆدێرن کردنی) عه‌قڵی خێڵه‌کی و وه‌فاداری کوێرانه‌یه له ڕیزه‌کانی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان. ئه‌گه‌ر نا کامیان بگره، له باشترین و زیره‌کترین یانه‌وه، نه‌یان توانیوه ببنه خاوه‌نی که‌سێتیه‌کی که‌مێ سیما شارستانی که شایانی شانازی کردن بێ. به‌هۆی نزیکیمه‌وه له‌م بنه‌ماڵه‌یه زۆرشتم بۆ ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه بۆیان باس بکردمایه به‌و وردیه نه‌ده‌گه‌یمه ئه‌م باوه‌ڕه‌ی ئێستا هه‌مه.
له پێش هه‌مو شتێکه‌وه، هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌م خێڵه له گوندی با‌رزان له‌دایک بوبێ یان له‌ناوجه‌رگه‌ی واشنتن ، هه‌ر خێڵه‌کین. چونکه په‌یوه‌ندیه خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان، که ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له دروست بونی که‌سێتی مرۆڤ دا ده‌بینێ، وه‌ک یه‌ک وایه و سیسته‌می خێڵ تیایدا به‌ته‌واوی سیماکانیه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێ. من چه‌ندین خێزانیان دراوسێمن، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌مانه پاش نزیکه‌ی 30 ساڵێک له ئه‌مریکا، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌ڵێی کوتومت له‌گوندی با‌رزان ده‌ژین. کوڕ وکچیان وه‌ک هه‌مو منداڵانی ئه‌مریکا ده‌چنه قوتابخانه و فێرده‌بن، به‌ڵام که‌دێته سه‌ر که‌سێتی و هه‌ڵسو که‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیان له که‌س ناچن وله‌گه‌ڵ که‌س پێک نایه‌ن و زۆر که‌سێتیه‌کی سه‌یر و دواکه‌وتویان هه‌یه. له ئه‌قڵی خۆیاندا خۆیان به‌که‌س ناگۆڕنه‌وه. وه‌نه‌بێ له زیره‌کیان بێ یان ده‌وڵه‌مه‌ندیان، ئه‌مان عه‌قڵیه‌تیان وایه. چه‌ند هاوڕێ و براده‌رت بن، ده‌بێ هه‌رتۆ چاوپۆشیان لێ بکه‌ی. ئه‌مان هاوڕێیه‌تی و ته‌بایی و ڕێز و یه‌کسانی و پێکه‌وه ژیانیان نه بیستوه و نایزانن و فێری نه‌بون. کوڕ‌و برازاکانی به‌رزانی زو زو له نایت كڵه‌به‌کانی واشنتن ده‌یکه‌ن به‌شه‌ڕ و تائێستا چه‌ند جارێ له لایه‌ن ئافرته سۆزانی و کارگێڕانی ئه‌م شوێنانه‌وه شکاتیان لێکراوه و غرامه کراون، به‌ڵام قه‌یدی ناکات پاره‌ی میلله‌تی هه‌ژاره‌و کێ ده‌توانێ لێی بپرسێته‌وه.
له سیسته‌می خێڵه‌کی دا هه‌موشتێک و هه‌مو که‌سێ، به بێ سێ‌و دو، له خزمه‌ت مانه‌وه‌ی خێڵدایه و خێڵیش ده‌ره‌نجام ده‌بێته که‌پرێ بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی. نێرینه سه‌ربازی شه‌ڕکه‌رو پارێزه‌ری خێڵن. ئافره‌تیش پاش ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت ئامانجی خێڵ، ده‌بێ خزمه‌تی نێرینه بکا و خواسته‌کانی بهێنێته‌دی و هیچ نه‌ده‌نگ نه بڕیاری نیه. هه‌روه‌ها مایه‌ی نیگه‌رانی و خاڵی لاوازی خێڵه، چونکه به بڕوای ئه‌مان دوژمنان ده‌توانن له ڕێگای ئافره‌ته‌کانیانه‌وه بێنه ناوه‌و زه‌فه‌ر به خێڵ بێنن، یان سوکایه‌تی به خێڵ بکه‌ن، بۆیه نابێ و ناشێ به‌رزانی کچ بدات به غه‌یری خۆیان، شاردنه‌وه و نه‌هێشتنی ده‌رکه‌وتنی ئافره‌ته‌کانیان له‌به‌ر ئه‌مه‌یه، به‌ڵام قه‌یدی ناکات، ئه‌مان ده‌توانن کچی غه‌یره بارزانی بخوازن. هه‌ر لێره‌وه و بچمه‌وه‌باسی دراوسێکانم، که‌هه‌روه‌ک من له خانوی حکومه‌تدایه و دوفلسی بۆ ئه‌مریکا په‌یدا نه‌کردوه، که‌چی داوی 30 ساڵ له ئه‌مریکا ئێستاش باوه‌ڕی وایه نابێ کچه‌کانی بدات به غه‌یره به‌رزانی. لێتان ناشارمه‌وه و له چاوه‌ڕوانی شاسواری خه‌ونه‌کانیاندا هه‌رسێ کچه‌کانی به ته‌واوی قه‌یره بون و بێزار بون بۆیه جار جار له‌گه‌ڵ کوڕی ئیسپانی و ڕه‌شی ئه‌مریکی، له نایت کڵه‌به‌کانی واشنتن شه‌وبه‌سه‌رده‌به‌ن. سه‌ره‌ک خێڵ کێوێکی ئێجگار به‌رزه و هیچ کات بۆ ئه‌ندامان نیه نه‌ک هه‌ر قسه له‌قسه‌یدا بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌ر بیر بکه‌نه‌وه که ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن. هه‌رچیشی ویست داوای ده‌کا و له‌سه‌ر ته‌واوی خێڵ هه‌ر به‌ڵێ هه‌یه بیڵێن. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و چ قوره‌ته ئه‌مڕۆ به‌رزانی ئه‌ندامانی بانگ بکات و که‌سێ جورئه‌ت بکات نه‌یه‌ت، به به‌رچاوی خۆمه‌وه و دیتومه که خه‌ریک بوه له ئیشه‌که‌ی ده‌ربکرێ هه‌ر به‌جێی هێڵاوه و له به‌یانی زوه‌وه له خزمه‌ت ئاهه‌نگ و مناسه‌به‌تی بنه‌ماڵه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه و چاوه‌ڕوانی سوپاسێکیش نه‌بوه.
له لایه‌کی تره‌وه و له‌به‌ر داخراوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌ناو خۆیاندا و نه‌هاتنه ناوه‌وه‌ی بیر‌و بۆچون و گۆڕانکاری و تازه‌گه‌ری هه‌تا دێت ئه‌ندامانی خێڵه‌کان دواکه‌وتو تر ده‌بن. له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا نمونه‌ی زۆری له‌م جۆره خێڵه له‌ناو چوانه هه‌ن و هۆی سه‌ره‌کی له‌ناو چونیشیان هه‌ر نه‌گونجانیانه له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ونه‌توانینی پێکه‌وه ژیان. ئاشکرایه هاوسه‌رگرتن له خزم و که‌سی نزیک له وڵاتانی پیشکه‌وتو کارێکی زۆر ناڕه‌وا و دواکه‌وتوه و هۆیه‌کی تری دروست بونی زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشیه‌کانی دواکه‌وتن و گه‌شه‌نه‌کردنی بۆ ماوه‌ی مرۆڤن. بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به‌هۆی دیارده‌ی زه‌واج له‌گه‌ڵ ئامۆزاکان، به‌ته‌واوی سیماکانی کورت بینی وکه‌م توانایی عه‌قڵی و ڕێک نه‌که‌وتن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیان پێوه دیاره. دیسانه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه باسی دراوسێ به‌رزانیه‌کانم و باسی وت‌و وێژ و هه‌ربابه‌تێکی دنیایی که دێته پێشه‌وه. بۆئه‌وه‌ی بابه‌تێکی بۆ باس بکه‌م و تێی بگه‌یه‌نم سێ چوار ئه‌وه‌ندی مرۆڤێکی ئاسایی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌که تێ‌بگا و هه‌ندێ جار به ئاشکرا ده‌زانم که هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه ئه‌مان هه‌ر تێناگه‌ن و عه‌قڵی ئه‌مان ناتوانێ هه‌ڵیسه‌نگێنێ. ئه‌وه‌تا ئه‌مان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌وانه و له ئاسانترین کێشه تێناگه‌ن که به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. له‌باتی وه‌ڵام دانه‌وه و په‌یڕه‌وکردنی وت‌و وێژ خێرا ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌ک و نه‌وه‌کانی ئه‌م میلله‌ته شه‌هید ده‌که‌ن. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه و له ناوه‌ڕاستی توڕه‌یی و بێزاری جه‌ماوه‌ردا ئه‌مان به عه‌قڵی خۆیان هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و به ئاشکرا دیاره که په‌یامی نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکو ته‌واوی دنیایان نه بیستوه و ئه‌وان به عه‌قڵی خێڵه‌کی به ئاژاوه و پلان دانان ی ده‌زانن. ئه‌م بابه‌ته له‌مه‌ڕ که‌سێتی و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆماوه‌یی بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌کی به‌رزانی بابه‌تێکی زانستی ئێجگار گه‌وره‌و فراوانه‌و شایانی توێژینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی تێر و ته‌سه‌له‌وئه‌گه‌ر به‌وردی و به‌رفراوانی لێپێچینه‌وه ی له‌سه‌ر بکرێ ڕه‌نگه چه‌ندین کتێب بگرێته خۆ، من لێره‌دا زۆر زۆر به‌کورتی و به‌په‌له به‌سه‌ریدا هه‌نگاوم نا بۆ ئه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌کی بچوکی ئه‌م بابه‌ته بخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ران و بیریان بهێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌مڕۆ کیشه‌کانی هه‌رێم و شه‌هید کردنی نوسه‌ران له‌کوێوه سه‌ر‌چاوه ده‌گرێ و میلله‌ته‌که‌مان ئه‌مڕۆ ململانێ له‌گه‌ڵ کێ ده‌کا.
کوردینه، سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی نه گوێچکه‌یان هه‌یه ببیستن و نه عه‌قڵیان هه‌یه له ئێوه تێبگه‌ن. واز له سه‌رۆکایه‌تی و سیسته‌می خێڵه‌کی ناهێنن و تا دوا دڵۆپی خوێنیان بۆی ده‌جه‌نگن. ئه‌وان هه‌رگیز له هه‌ڵبژاردنیش ناترسن و ده‌زانن چۆن ته‌زویری بکه‌ن. ئێوه ئێستا سه‌رپشک بن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌وان سه‌ردار تان بن، ئاوێک به‌م ئاگره‌دا بکه‌ن و هه‌مو بچنه‌وه ماڵی خۆتان . ئه‌گه‌ر خۆشتان به کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌زانن و وه‌کو من لاتان شه‌رمه ئه‌مانه سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار بن، ئه‌وا دڵنیا تان ده‌که‌مه‌وه ئه‌مان ئه‌مه تێناگه‌ن و ئه‌مڕۆبێ یان سبه‌ی ئه‌م جه‌نگه هه‌ر ده‌بێ بکه‌ین، به دڵنیاییه‌وه و هه‌ر هێنده‌ی شه‌ڕی دێگه‌ڵه‌ی ده‌وێ و با ڕایان ماڵین و کۆتایی بێ، ئه‌گینا ئه‌م لافاوی خوێنه زۆر درێژخایه‌نه و هێشتا له سه‌ره‌تایدا یه.
نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م، کاکه سۆرانی مامه حه‌مه و شه‌هیدعه‌بدول ستار تاهیر شه‌ریف و شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان
سه‌رشۆڕی بۆ تیرۆریستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست