قوباد تاڵه‌بانی : ئه‌وه‌ی له مشک بێ جه‌واڵ ئه‌دڕێ!
Friday, 04/06/2010, 12:00
هه‌ردوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ دا وهه‌رزوو پاش ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانی بۆ ده‌رکه‌وت که له‌ڕوانگه‌ی یه‌کێتی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی دڵخۆش که‌ره نه‌بوون. دیار بو ده‌ره‌نجامه‌کان له‌رزیان بۆ بڕی بوه‌وه و له‌ترسی ئه‌وه‌ی شوێن پێی، له بونه‌وه به‌سه‌رۆکی عێراق خه‌ریک بو له‌ق ده‌بو، که‌وته په‌له قاژه‌و به‌هه‌رچوار لادا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بو که کۆمه‌ک و پاڵپشتی کۆبکاته‌وه و به‌ڵکو خوایه پاڵی نێن و ببێته‌وه به سه‌رۆک له عێراق. وه‌ک هه‌موان بیستمان ئه‌م هه‌وڵ و په‌له قاژێیانه‌ی تاڵه‌بانی هه‌موناوچه‌که‌ی گرته‌وه و ته‌نانه‌ت گه‌یشته که‌سایه‌تیه عێراقی و شیعه‌کانی ناوچه‌که و ده‌وروپشت و له‌هه‌موان دیارتر کڕنوشبردنی تاڵه‌بانی بو بۆ سه‌رانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی ئێران. دیاره لای جه‌لال تاڵه‌بانی هیچ شتێ عه‌یب نی یه و ته‌نانه‌ت سه‌رکردن به کۆشی بێگانه‌شدا، ئه‌گه‌ر له خزمه‌ت مانه‌وه‌ی بێ له‌ده‌سه‌لات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیر چو که ڕۆژئاوا‌و به تایبه‌تی ئه‌مریکا ئه‌م کاره‌یان لا چه‌وت و زۆر ناقۆڵایه و به‌تایبه‌تی ده‌ست خستنه بڕیاری سیاسی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت مه‌دارانی ئێرانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نیه. هه‌ر بۆیه ئه‌مریکیه‌کان و به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی کۆنگرێس کۆبونه‌وه‌یه‌کیان بۆ قوباد تاڵه‌بانی ڕێکخست و تیایدا په‌لکێشیان کرد بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رزه‌نشتکردن وبه‌کوردیه‌که‌ی گوێ باهه‌ڵدان بۆ خۆیی و باوکی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێکی باش سه‌رزه‌نشتی جه‌لال تاڵه‌بانی و په‌یوه‌ندیه دواییه‌کانیان خسته ژێلێکۆڵینه‌وه . کۆمه‌ڵێکی باش پرسیاری ئامۆژگاری و له‌گه‌ڵیدا پرسیاری محرجیان له قوباد کرد. شاهیدی حاڵ پێی ڕاگه‌یاندین که قوباد ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ی ده‌کرد و سوربوبوه‌وه و نه‌یده‌زانی چی بڵی له‌به‌ر ده‌م ئه‌ندامانی کۆنگرێس که مه‌به‌ستیان بو محاسه‌به‌ی باوکیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه ده‌کرد.
سه‌یر تر له‌مه و قوباد تاڵه‌بانی پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی هیچ وه‌ڵامێکی مه‌نتیقی بداته‌وه له‌به‌رامبه‌ر پرسیاره پڕ سه‌رنج وسه‌رزه‌نشتکردنه‌کانی ئه‌ندامانی کۆنگرێس و هێنده‌ی له‌سه‌ر بو که پێیان ڕاگه‌یه‌نێ که ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێته باوکی و هه‌ر پاش ده‌رباز بونی که‌تیایدا کۆمه‌ڵێکی باش په‌یامی سه‌رزه‌نشتی و هه‌ڕه‌شه ئامێزیان بۆ جه‌لال نارد. که‌چی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان له باس و خواسی درۆ له‌م جاوپێکه‌وتنه پڕ شه‌رمه‌زاری و نوشوستیه هیچ شه‌رم ناکات و به‌سه‌ر ڕه‌وه‌نده‌که‌دا که‌وتۆته درۆ کردن و گوایه ئه‌م خۆی به‌رنامه‌ی کاری داڕشتوه و چوه بۆ کۆنگرێس و ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکی له‌بارودۆخه‌کانی کوردستان و عێراق ئاگادارکردۆته‌وه. به‌ڵی ئه‌م براده‌ره به‌بێ ئه‌وه‌ی سڵ بکاته‌وه له‌وه‌ی که‌هه‌ر ئه‌م نیه سه‌ردانی کۆنگرێس ده‌کاو کۆنگرێسی ئه‌مریکی شوێنێک نیه وه‌ک قه‌ڵاچوالان و مه‌سیف که‌س نه‌زانێ چی تیا ڕوده‌دا. قوباد له‌بیری چو ڕۆژانه به‌رنامه‌کانی کۆنگرێس له سه‌ر وێبسایتی کۆنگرێس پۆست ده‌کرێ و دوو تا سێ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌وخۆبه‌رنامه‌کان و کۆوبنه‌وه‌کانی کۆنگرێس په‌خش ده‌که‌ن. بێ هیچ شه‌رم کردنێ و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان دێته ده‌ره‌وه و درۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌کا. به‌ڵێ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست دام‌و ده‌زگاکه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ماوه‌یه‌که فێر بوه ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه له‌ڕێگای ئیمه‌یڵ ه‌وه به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه .پروپاگه‌نده و درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانی قوباد تاڵه‌بانی له‌رێگای کۆمپانیا گرانبه‌هاکانی ئه‌مریکاوه جێبه‌جێ ده‌کرێ و تیایدا کاک قوباد هه‌زاران دۆلاری خه‌ڵکی کوردستان ی تیا خه‌رج ده‌کا که تیایدا کۆمه‌ڵێ زانیاری چه‌واشه‌کاری و بێ بناغه به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌مریکا بڵاو ده‌کاته‌وه.
هه‌ر لێره‌وه ده‌مه‌وێ ڕوبکه‌مه ده‌می قوباد تاڵه‌بانی و چه‌ند خاڵێک هه‌یه بۆی ڕون بکه‌مه‌وه:
1-ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌مریکا پێکهاتوه له ده‌یان هه‌زاران خه‌ڵکی خاوه‌ن شه‌هاده و پڕ ئه‌زمون له‌هه‌مو بواره‌کانی سیاسی و ئیداری وکۆمه‌ڵایه‌تی. کامه‌یان ئه‌گری به‌هێنده‌ی باڵای تۆ بڕوانامه‌ی هه‌یه و به هێنده‌ی ته‌مه‌نی تۆ خزمه‌تی له ده‌زگا حکومی و مه‌ده‌نیه‌کانی ئه‌مریکادا کردوه.
2-بۆیه پێویست ناکات درۆ و ده‌له‌سه بکه‌یت. ئه‌گه‌ر خۆت و حزبه‌که‌ت درۆ له‌هه‌ر کوێ ده‌که‌ن نه‌خه‌ڵه‌تابن له ئه‌مریکا بیکه‌ن و به‌م کارانه‌ت هێنده‌ی تر خۆت و له‌قه‌به‌که‌ت ناشرین تر ده‌که‌ی.
3-نه‌سیحه‌تێکی تری برایانه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆت پێبگه‌یه‌نی و بێیته مه‌یدان له‌بواری سیاسی و ڕۆشنبیری و خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ت بکه‌ی ئه‌وا به‌ڕێزت ئازادی و ڕه‌وه‌نده‌که له پاشه‌ڕۆژت ده‌بورێ، به‌مه‌رجێ خۆت ساغ بکه‌یته‌وه و ئه‌وکه‌لتوره‌ی که تائێستا له‌سه‌ری ڕۆیشتوی به‌ته‌واوی فڕێبده و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێبکه‌ره‌وه. به‌ڕاستی له‌قه‌بی تاڵه‌بانی مێژویه‌کی ڕه‌شه و ده‌بێ له‌کۆڵ خۆتی که‌یته‌وه و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان بێزار بون له بیستنی ئه‌م دو ناوه زلی بێهونه‌رانه (تاڵه‌بانی و بارزانی) که له گوێچکه‌ی نه‌وه‌ی کورددا ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ده‌زرنگێته‌وه و کورد له‌سایه‌یاندا ماڵوێرانی زیاتر هیچی تری ده‌ست نه‌که‌وتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست