قوباد تاله‌بانییش له ڕێگای ده‌سکۆ شیروانی ته‌زویری له ده‌نگداندا کرد
Friday, 12/03/2010, 12:00
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 7 / 3 / 2010 سێیه‌مین ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به پیلانێکی داڕێژراو (ده‌سکۆ شیروانی) که به ناو جێگری نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه، ناردی بۆ بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان له شاری ناشڤیل له ولایه‌تی ته‌نسی بۆ دانانی پیلانی ته‌زویرکردن له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق. ئێمه‌ی کوردانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاداری ئه‌وه بووین، که ده‌سکۆ شیروانیی به به هاوکاری (سه‌روه‌ر حه‌وێز) به‌رپرسی جه‌لالییه‌کان له ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ به‌هادین ناوێک که ئه‌ندامی که‌رتی جه‌لالیه‌کانه له‌و شاره و یه‌کێک بوو له کارمه‌نده‌کانی بنکه‌که، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به پیلان دایان نابو بۆ ته‌زویرکردن، دوای ئه‌وه ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بنکه‌که که ناوی (سیپا)یه بۆ ئه وه‌ی له دوا کاته‌کانی پێش کۆتایی ده‌نگدانه‌که، ئه‌م (به‌هادین) ناوه بچێته شوێنیکی تایبه‌ته‌وه له بنکه‌که، که ژورێک بو وه‌توانی 700 - 800 ده‌نگ زیاد بکات نیوه‌ی بۆ خۆیان و نیوه‌ی بۆ پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش رازی بکات ئه‌مه‌ش چونکه زۆر چاک زانییان ئه‌وانه‌ی که به‌ڕاستیی ده‌نگیان بۆیان دا له 20 که‌س تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد و شکستێکی گه‌وره بوو بۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست