قوباد تاڵەبانی :ڕەزامەندییەكی نێچیرڤان بارزانی نادەم بە هەموو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی!!!
Saturday, 11/07/2009, 12:00
توڕەیی و شپرزەیی و تەنگەنەفەسی و ترس و دڵەڕاوکێ ئەو وێنانەن كە تەواوی سیمای سەرانی یەكێتی بە (مامە)ی بەغداشیانەوە پێوەی دەردەكەون لە كۆڕ‌و كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنی میدیاكاندا، ئەم هێستریایەی سەرانی یەكێتی تووشی هاتوون هەتا دێت ڕوو لە زیاد بوونە و هەتا دێت هەڵەی زیاتر و گەورەتر دەكەن چونكە زۆر چاك ئەو ڕاستی‌یە دەزانن كە گەردەلوولی گۆڕان بەڕێوەیە و مەحاڵە سەرانی دەسەڵات قۆرخكراوی یەكێتی بتوانن بەرگری لەو دەسەڵاتە گەندەڵەی ئێستایان بكەن و خۆیان بۆ ڕابگیرێت لە بەردەم ئەو گەردەلوولی (گۆڕان)ـەدا، هەر بۆیە ئەم دزو داوێن پیس و ڕابردوو ڕەشانەی سەرانی ئێستای یەكێتی بە هەموو شێوەیەك كەوتوونەتە پەلەقاژێ‌ی مەرگ چونك زۆر چاك لەو ڕاستی‌یە گەیشتوون ئەمە دوا جاریانە شایەر و لۆتیەکی وه‌ک (عه‌زیز وه‌یسی) و مه‌هزه‌له‌چی‌یه‌کی وه‌ک (به‌رزانی خه‌ڵوز) گۆرانی (به‌ق به‌ق به‌ق) یان بۆ بڵێن.
ئه‌م ترس و دڵه ڕاوکێ‌یه‌ی سه‌رانی داسه‌پاوی (یه‌کێتی) هه‌ر به ته‌نها له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نی‌یه، به‌ڵکو تاقمه ماستاوچی و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانی سه‌ربه‌خۆشیان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان تووشی ئه‌م تووڕه‌یی و شپرزه‌یی‌یه بوون، هه‌ر بۆیه نوێنه‌ره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پێنراوی یه‌کێتی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان (ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریکا، ئۆسترالیا، .....) که‌وتوونه‌ته دژایه‌تی کردن و ناوزڕاندن و ئاژاوه‌گێڕی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ری لیستی گۆڕان، وه هانی خه‌ڵکی له نێو ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌و ووڵاتانه ده‌ده‌ن که به‌ربه‌ره‌کانی لیستی گۆڕان بکه‌ن و ئاماده‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی لیستی گۆڕان نه‌بن. (قوباد تاڵه‌بانی) که نوێنه‌ری حکوومه‌ته‌که‌ی (نێچیرڤان بارزانی)یه له ئه‌مه‌ریکا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا زۆر به توندی هه‌ڕه‌شه و ئاگاداری ئه‌ندامانی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی کردووه له (واشنتۆن) و ئه‌و شارانه‌ی تری ئه‌مه‌ریکا که ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی لێ‌یه، که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕێگری بکه‌ن له‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچن بۆ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی لیستی گۆڕان، وه هه‌تا ده‌توانن سه‌ردانی خه‌ڵکی نێو ڕه‌وه‌ندی کوردی بکه‌ن و لێیان نزیک ببنه‌وه، وه ئامه‌ده‌یی خۆشی ده‌ربڕیوه بۆ سه‌رف کردنی پاره‌یه‌کی بێ شومار بۆ ئاهه‌نگ سازکردن و کۆکردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌و ئاهه‌نگانه، ته‌نانه‌ت هانی داون بۆ بردنی دیاری و که‌ل و په‌لیش بۆ ماڵه کورده‌کان له ئه‌مه‌ریکا، هه‌موو ئه‌م کارانه‌شی به ته‌نها و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه له‌و که‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیستی گۆڕان ده‌که‌ن، (بۆ ئەم مەبەستەش به‌رپرسی که‌رت و پۆله‌کانی یەكێتی لە ئەمەریكا لە كاتی نووسینی ئەم بابه‌ته‌دا ده‌ست به‌کارن بۆ به‌جێ هێنانی فه‌رمان و هه‌ڕه‌شه‌کانی قوباد).
ئه‌م هه‌ڵوێسته ناشه‌ریف و ناشرینه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) و دارووده‌سته مه‌سینه هه‌ڵگر و ماستاو چی‌یه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان داوه‌تێ دژ به‌و که‌سه جوامێر و له‌خۆبردووانه‌ن که نوێنه‌رایه‌تی لیستی گۆڕان ده‌که‌ن، هه‌ڵوێستێکه به‌ده‌ر له هه‌موو به‌ها ئه‌خڵاقی‌یه‌کان، چونکه ناو زڕاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژگارێکی دوور‌و درێژ کادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کێتی بوون و هاوڕێ‌ی خۆیان بوون، (قوباد تاڵه‌بانی) خۆی زۆر چاک ده‌زانێت ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیستی گۆڕان ده‌که‌ن له ئه‌مه‌ریکا که‌سانێکی زه‌حمه‌تکێش و ڕابردوو پاکی نێو ڕێکخستنه‌کانی (یه‌کێتی) بوون، وه‌که‌سانێک سه‌د هێنده‌ی (قوباد) و (بنه‌ماڵه‌که‌ی) زیاتر زه‌حمه‌تیان بۆ یه‌کێتی و میلله‌تی کورد کێشاوه. کێ هه‌یه له ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مه‌ریکا نه‌زانێت که گه‌نجێکی خۆێن گه‌رم و چالاک و کوردپه‌روه‌ری وه‌ک کا‌که (هێرش عبدالرحمن) که داینه‌مۆی چالاکی‌یه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم بوو له ئه‌مریکا له کاتی (حکوومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی) و پاشانیش له (حکوومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی)، خاوه‌نی چ ڕۆحێکی کوردایه‌تی و دڵسۆزی بوو بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی، تاکه هیواو ئومێدی خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی بوو له ئه‌مه‌ریکا، خاوه‌ندی چه‌ندین بیرۆکه و به‌رنامه‌ی نایاب بوو بۆ دواڕۆژی گه‌نجانی کورد له ئه‌مه‌ریکا.
کا‌که (هێرش عبدالرحمن) هه‌رچه‌نده به پۆست جێگری (قوباد تاڵه‌بانی) بوو، به‌ڵام له واقیع و ڕاستیدا خاوه‌نی هه‌موو بیرۆکه‌و چالاکی‌یه‌کان بوو، وه هه‌میشه‌ش به‌ڕێزیان ئه‌و ده‌نگه هه‌ق بێژه بوو که له کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ (قوباد تاڵه‌بانی) زۆر به ڕاستگۆیانه و به شه‌فافی و ئاشکرا ڕه‌خنه‌کانی ئاڕاسته‌ی قوباد و داروده‌سته‌که‌ی ده‌کرد چونکه زۆر چاک ده‌یزانی ئه‌وه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) و مه‌سینه هه‌ڵگرو ماستاوچی‌یه‌کانی ده‌وروبه‌ری خه‌ریکین زۆر به‌ده‌ره له کوردایه‌تی و خزمه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی کا‌که (هێرش عبدالرحمن) ئه‌م خۆ دوورخستنه‌وه‌یه‌ی خۆی ڵیکه‌وته‌وه که هه‌روه‌ک خۆی له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ ڕای گشتی باسی لیوه کردووه، وه دوا تریش له چه‌ندین چاوپێکه‌وتندا باسی له هۆکاری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی کردووه، وه زۆر به ئازایانه و بوێرانه‌ش له ژماره 94ی گۆڤاری لڤین‌دا باسی له کار‌و کرده‌وه‌کانی قوباد و ئه‌و نه‌فام و جاهیلانه‌ی له ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه کردووه، ئه‌و ڕاستی‌یه‌ی که گشت تاکێکی ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌یزانێت له ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یه که دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کا‌که (هێرش عبدالرحمن) گورزێکی کوشنده بوو له نێو قه‌دی (قوباد تاڵه‌بانی) درا، چونکه جێگای کا‌که (هێرش) به‌و جاهیل و نه‌فام و ماستاوچی و مه‌سینه هه‌ڵگرانه‌ی ده‌وروبه‌ری پڕ ناکرێته‌وه، نه له (نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌ت له واشنتۆن) نه له (نێو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له ئه‌مه‌ریکا).
کا‌که (هێرش عبدالرحمن) و هه‌موو ئه‌و ده‌نگه بوێر و ئازایانه‌ی لیستی گۆڕان و گشت تاکێکی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مه‌ریکا مافی خۆیانه بپرسن، قوباد تاڵه‌بانی چی له‌و (40 ملیۆن دۆلاره) ده‌کات که ساڵانه وه‌ک بودجه بۆ به‌ناو (نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) له ئه‌مه‌ریکا سه‌رف ده‌کرێت!!!. چونکه له دووسێ ئاهه‌نگی ده‌هۆڵ و زووڕنا لێدان و سه‌ماکردن زیاتر هیچ شتێکی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی نه‌کردووه، له کاتێکدا له هیچ یه‌کێک له کورده‌کانی ڤێرجینیا و ده‌وروبه‌ری واشنتۆن شاراوه نی‌یه که خانووه‌که‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) که‌وتۆته یه‌کێک له هه‌ره ناوچه گرانه‌کانه‌وه و نرخه‌که‌ی خۆی ده‌دات له نزیکه‌ی 6 ملێۆن دۆلار و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێکیش سه‌یاره‌یه‌کی دوا مۆدێلی گران به‌ها ده‌گرێت به ده‌سته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئاهه‌نگی ژن هێنانه‌که‌شی که له یه‌کێک له دوورگه سیاحیه‌کانی ووڵاتی ئیتاڵیا ساز کرد‌و نزیکه‌ی 10 ملێۆن دۆلاری تێچوو (کاتی خۆی کوردستانپۆست به تێر و ته‌سه‌لی نهێنیه‌کانی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی خسته به‌رده‌م خوێنه‌ران)، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نه‌وت و بازرگانی‌یه‌کانی تر یه‌ک له‌سه‌ر هه‌زاری ئه‌وه خه‌ریکی کوردایه‌تی و خزمه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی بووایه ئێستا کورد خاوه‌نی لۆبی‌یه‌کی زۆر به‌هێز ده‌بوو وه په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیداره‌ی کوردیش له ئاستێکی زۆر به‌رزتردا ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی، ئه‌مه حاڵی (قوباد تاڵه‌بانی)یه بۆیه له نێو کورده‌کانی ڤێرجینیاو ده‌وروبه‌ری واشنتۆن دا به (قه‌پات تاڵه‌بانی) ناوی ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی تایبه‌تیش بێت به ده‌ست و پێوه‌ند و مه‌سینه هه‌ڵگر و ماستاوچی‌یه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وا گیرفانی پڕکردوون هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌یه‌ت چونکه به‌و پاره‌یه غیره‌ت و شه‌ره‌ف و نامووس و هه‌ڵوێستی لێ سه‌ندوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که کا‌که (هێرش عبدالرحمن) پێ‌ی قبووڵ نه‌کراو ڵێیان دوورکه‌وته‌وه، ئه‌م شپرزه‌یی و ترس و دڵه ڕاوکێ‌یه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) سه‌رچاوه‌که‌ی له‌و بێ متمانه‌یی‌یه که هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی زۆرینه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مه‌ریکا، وه هه‌رچه‌ند کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی کوردستان مافی ده‌نگدانیان نی‌یه که ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاپۆرته نهێنیه‌کانی (قوباد)و هاوشێوه‌کانی قوباده له (ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و .....) بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزب له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به‌ڵام (قوباد تاڵه‌بانی) خۆی و مه‌سینه هه‌ڵگر و ماستاو چیه‌کانی ده‌وروبه‌ری که شه‌وانی سووری بۆ ده‌ڕازێننه‌وه که‌وتوونه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که کار بۆ لیستی گۆڕان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ کوردستان کێشه‌یان بۆ دروست بکات له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و موخابه‌راتیه‌کاندا. ئه‌گه‌ر بهاتایه مووچه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له ئه‌مه‌ریکان به ده‌ست (قوباد تاڵه‌بانی) و حیزبه‌که‌ی بووایه، ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش هه‌روه‌ک چاره‌نووسی ئه‌و کادیر و ئه‌ندام و فه‌رمانبه‌رانه‌ی کوردستان ده‌بوو که زۆربه‌ی زۆریان موچه‌یان لێ بڕیون و نان بڕاو کراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واداری لیستی گۆڕانن.
(قوباد تاڵه‌بانی) زۆر دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌ی (حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان) و (ڕێکه‌وتنه نهێنیه‌کانی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی) نه‌بێت ئه‌وا هیچ کات که‌سێکی وه‌ک ئه‌و ناتوانێت بودجه‌یه‌کی (40 ملیۆن دۆلاری) که ته‌رخان کراوه بۆ خزمه‌ت کردنی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مه‌ریکا و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان ئیداره‌ی کوردی و ئه‌مه‌ریکی، به‌ڵام ئه‌م به‌م شێوه‌یه ته‌خشان و په‌خشانی ده‌کات به که‌یفی خۆی سه‌فا و مه‌روای پێ ده‌کات و وه خودی (قوباد تاڵه‌بانی) دڵنیایه له‌وه‌ی مانه‌وه‌ی خۆشی له‌و پۆسته و ته‌نانه‌ت پۆسته‌که‌ی باوکیشی له به‌غداد به‌نده به‌و ئه‌نجامانه‌ی (لیستی گۆڕان) به ده‌ستی ده‌هێنت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، هه‌ر بۆیه ئێستا زۆر جار به ئاشکرا له‌ناو باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریکا و له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌شدا ده‌ڵێت: ((من گرنگترین شت به‌لامه‌وه ئه‌وه‌یه کاک نێچیرڤان بارزانی له کاره‌کانم ڕازی بێت، چونکه ڕه‌زامه‌ندییه‌کی جه‌نابیان بۆ کاره‌کانم ناده‌م به هه‌موو مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی))، به‌ڵێ (قوباد تاڵه‌بانی)ش هه‌ر به شیوه‌ی باوکی به‌م جۆره نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی‌یان کردووه له به‌رامبه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی پارتی‌دا، بۆیه ئێستا له کوردستان به‌م (یه‌کێتی)یه‌ی تاڵه‌بانی و قوباد ده‌وترێت (لقی 66ی پارتی)!!!
پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به باسه‌که‌م بهێنم دڵنیای گشت لایه‌ک ده‌که‌ین که گه‌رده‌لوولی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه و هیچ هیزێک نی‌یه له‌به‌ر ده‌میدا خۆی ڕابگرێ چونکه ده‌نگی ڕاسته قینه‌ی میلله‌تی له پشته‌و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گشت توێژه‌کانی میلله‌ته‌و به‌رگریکاری هه‌میشه‌یی‌یه له مافی (منداڵان و ژنانی) شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کان.
ئاگاداری خوێنه‌رانی کوردستان پۆستی ئازیزیش ده‌که‌ین که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به تێر‌و ته‌سه‌لی بابه‌تێکی گرنگتان بۆ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر کاره قێزه‌ون و گه‌نده‌ڵی و ڕابردووی ڕه‌شی یه‌که یه‌که‌ی تاقمه مه‌سینه هه‌ڵگرو ماستاو چیه‌کانی ده‌وروبه‌ری (قوباد تاڵه‌بانی) له ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه (ئالانی جه میله و نه‌جاتی عود و گۆران ڕه‌حیم و سه‌روه‌ر عه‌وێزی و هه‌ردی شێخ قادر و جه‌مال ده‌ربه‌ندی و یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وانه‌ی له ئه‌مڕۆدا نازناوی یه‌کێتیان سووک کردووه له ئه‌مه‌ریکادا)، تکایه چاوه‌ڕوان بن.
تێبینی: ئەگەر قوباد تاڵەبانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بوون حاشا لە ڕاستی‌یه‌کانی نێو ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین بابه‌ته‌کانی نیو کۆبونه‌وه‌که‌یان به به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنته‌وه بۆ بخه‌ینه ڕوو، ته‌نانه‌ت خودی قوباد تاڵه‌بانی له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رامبه‌ر داواداکاری ئیشی شه‌خسی به‌رپرسی که‌رتیك ده‌ڵێت (گه‌ر سه‌رکه‌وین حه‌تمه‌ن ئیشه‌که‌ی تۆش ده‌بێت، تۆ جارێ خه‌ڵکم بۆ دوور خه‌نه‌وه له لیستی گۆڕان، ئه‌وا ڕێگای سه‌رکه‌وتنمان مسۆگه‌ر ده‌بێت، که سه‌ریش که‌وتین ئیشه‌که‌ی تۆش جێ به جێ ده‌که‌م)
/ ئه‌مه‌ریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست