یه‌کێتی نه‌خۆرانت بێ سامی سالحی سه‌رقافڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانت بێ!

Saturday, 03/04/2010, 12:00


ده‌وروبه‌ری هاوینی 2002 بوو که‌ هه‌ندێک له‌ عه‌شیره‌ته‌ کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له‌ پێش هه‌مویانه‌وه‌ و له‌هه‌مویان دیارتر، عه‌شیره‌تی سالحی، له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌ک وهاوکات له‌ گه‌ڵ سه‌ردانیان بۆ لای ێدام حسین، به‌ شانازی و به‌ئاشکرا ڕایان گه‌یاند، له‌ ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوکه‌وه‌ و و ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و کاته‌ی ڕژێمی عێراق دا، که‌ سه‌رۆکی به‌ڕێز پێشوازیه‌کی زۆری لێکردوون و داواکه‌یان، که‌ ئه‌وکات بریتی بوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ڕه‌گه‌زی باوباپیرانیان و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی عه‌ره‌بی، بۆ جێبه‌ جێ کردون. به‌ڵێ عه‌شیره‌تی سالحی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی که‌سێتی خۆیان ده‌گێڕا و ده‌یانوت ، داوامان کردوه‌ له‌ سه‌رۆکی به‌ڕێز، سدام حسین، که‌ چیتر پێمان خۆش نیه‌ پێمان بوترێ، ساڵه‌یی و کورد و ئێمه‌ به‌هه‌ڵه‌ وا ناونراوین‌ و ئێمه‌ هه‌ر له‌ڕه‌گه‌زدا عه‌ره ب بوین وسالحی بوین، نه‌ک ساڵه‌یی.
له‌م ئاخر و ئۆخره‌شدا و له‌ واشنتن، قوباد تاڵه‌بانی که‌سی تری ده‌ست نه‌که‌وت و ئه‌م مرۆڤه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و به‌ کۆنه‌ به‌عسیه‌ نه‌بێ بیکات به‌ لێپرسراوی کۆمیته‌ دو که‌س و نیوه‌که‌ی واشنتن. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیشدا که‌م و کوڕی وه‌ک گه‌ڵای پایز لێده‌بارێ و به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی واشنتن ناقۆڵاترین و ناشیاو ترین ده‌م و چاوو که‌سایه‌تیه‌. ئه‌م مرۆڤه‌ هێنده‌ ناکارایه‌، کورد وته‌نی ، ڕاست و چه‌پی خۆی نازانێ و نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ وه‌ک ئاغاکانی، خواخوای تێک دان و شێواندنی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ کانی ناوچه‌که‌یه‌ و هه‌ر هێنده‌ی بتوانێ و بزانێ بوه‌ته‌ هۆی ئاژاوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی . وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر ڕاست دوای بونی به‌ لێپرسراوی کۆمیته‌ و له‌ ماڵی خۆیدا کۆمه‌ڵێ که‌سی نه‌یارا و ناڕێکی له‌یه‌ک کۆکرده‌ وه، به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌که‌سیان بڵێ و به‌ دزیه‌وه‌، ده‌عوه‌تیانی کردبو. ئه‌وه‌ بو بوه‌ هۆی شه‌ڕێکی ناشرین و ناقۆڵا و له‌به‌ر چاوی منداڵه‌کانیان و خێزانه‌کانین چه‌ندین وشه‌ی ناشرین یان به‌یه‌کتری وت و ئه‌م براده‌ره‌ ئێستاشی پێوه‌ بێ نه‌یکرد ئه‌م برینانه‌ ساڕێژ کا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، که‌وتۆته‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی قوبا د و هه‌ر ڕۆژه‌ی دۆستێک و ئه‌ندامێکی خۆیان ی پێ ئیهانه‌ ده‌کا. وه‌ک پاش ئه‌و ڕوداوانه‌ و له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ دوڕوه‌کانی یه‌کێتی، که‌ له‌ به‌رده‌م قوباد دا یه‌کێتی و له‌ژێره‌وه‌ هه‌واڵ و ڕیسواییه‌کانی یه‌کێتی بۆ گۆڕان و پارتیه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌به‌ن.‌ نمونه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ ڕیسواکراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه‌ زۆرن و به‌ کورتیه‌که‌ی قوباد و سامی ێالحی و دوکه‌س و نیوه‌که‌ی تر له‌ ترسی گۆڕانه‌کان و پارتی ناوچه‌که‌ و دزه‌کردنی زانیاریه‌کان کورد وته‌نی کونه‌ مشکیان لێ بۆته‌ قه‌یسه‌ری و هه‌ر ڕۆژی ئه‌ندام و هاوڕێیه‌کی خۆیان ئیهانه‌ و ڕیسوا ده‌که‌ن.
له‌ هه‌موی سه‌یرتر و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ناوچه‌ی واشنتن، هه‌ردو لا یه‌کێتی و پارتیش زۆر سه‌رسام بون به‌ و ژماره‌ زۆره‌ی گۆڕان و سامی ێالحی ده‌ڵێ " ئه‌مانه‌ به‌ ڕۆژ یه‌کێتی و به‌ شه‌و گۆڕانن و ناکرێ گۆڕان له‌م ناوچه‌یه‌ هێنده‌ زۆر بن. ئه‌ی باشه‌ ئه‌مانه‌ کێن؟
ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێ هه‌ڵبژاردن مانایه‌کی بوبێ، ئه‌وا له‌ ناوچه‌ی واشنتن زانیاریه‌کان خۆیان بۆ خۆیان ده‌دوێن و کوتو مت ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌ت و بۆ چونی خه‌ڵکی بو، چونکه‌ وه‌ک ده‌زانن لێره‌ نه‌توانراوه‌ هیچ ته‌زویر بکرێ و ژماره‌کان خۆیان ده‌دوێن. کۆی ده‌نگی کورد 680 که‌س بون له‌ناوچه‌ی واشنتن، 405 که‌س ده‌نگیان به‌ پارتی و 183 ده‌نگیان به‌ گۆڕان ، و 76 که‌س به‌ یه‌کێتی و 14که‌س یه‌کگرتووی ئیسلامی و 2 که‌س به‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی دا.
سه‌یری ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ بکه‌ن، دیاره‌ پارتی نفوسێکی زۆریان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌و بڕێکی زۆر ده‌نگیان پێداون. به‌ڵام یه‌کێتی له‌ سایه‌ی ئیداره‌که‌ی قوباد تاڵه‌بانی و پێشڕه‌وه‌ نمونه‌ییه‌کانی وه‌ک سامی ێالحی و ئالانی جه‌میله‌ و گۆران ڕه‌حیم ه‌وه‌ هه‌ر هێنده‌ یان خه‌رمان برده‌وه‌.
له‌کۆتاییدا و له‌ ئێوارانی خۆری یه‌کێتی دا ده‌ڵێین ئاخۆ چیتر چاوه‌ڕێی ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌م دیده‌ و زۆر لێکراوه‌ ده‌کا و که‌ی بێ وه‌ک یه‌کێتی ئاوا لقه‌ شومه‌که‌ی پارتیش ببێته‌ ما یه‌ی گاڵته‌جاڕی و له‌مان زۆرتر ڕیسواتر بن. ئاشکرایه‌ یه‌کێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بناغه‌وه‌ قاعیده‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پته‌ و به‌هێزی هه‌بو ئه‌م قۆناغه‌ به‌ گرانی سه‌رکه‌وت و هاته‌دی ، ئه ‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ و هه‌ر به‌ نه‌مان و شکانی ته‌لیسمی مافیایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئیرهابیانه‌ی پارتی ئه‌مان له‌ یه‌کێتی ئێجگار خراپتر و زۆر سه‌یرتر ڕیسواده‌بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە