چارەنووسى ئۆپۆزسیۆن لەكوردستان؟ (دەسەڵاتى كوردستان ئۆپۆزسیۆنى قبوڵ نییە)

Thursday, 24/09/2009, 12:00


لە كوردستان دەمێكە باس لەسەرهەڵدان و بەرپاكردنى ئۆپۆزسیۆن دەكرێ لەبەرانبەر دەسەڵات، لەبەر ئەوەى دەسەڵاتى تاك حیزبى و دوو حیزبى بەرهەم و دەسەڵات و داهاتى كوردستانیان بۆخۆ قۆرخ و مۆنۆپۆڵ كردووەو لە نێو خۆدا دابەشى دەكەن، ناعەدالەتى و ستەم و گەندەڵى و پێشلكارى و ماف خوران و. . . . . هتد زۆرە، خەڵكێك لەسەرى دەڕژى وخەڵكێك لەبەر، دەنگى ناڕەزایى زۆرە، ڕق و كینەى چەوساوەو مافخوراوان گەیشتۆتە سەرى لووت و تەقینەوە و. . . ، لەبەر دەیان هۆكارو شێوازى ترى بەڕێوەبردنى خراپ خەڵك حەز لە ئۆپۆزسیۆن دەكا هەركێ بێ و لەهەركوێ یەك بێ، ناشزانێ ئاخۆ ئەوە چاكترە یا خراپتر، وەلێ لەبەر بێزارى خەڵك حەز لە گۆڕان و بەدیل وچاكسازى دەكا، عەرەبیش دەڵێَن: (هەموو شتێكى تازە تام و چێژێكى نوێى خۆى هەیە)بۆیە خەڵك چاوەڕێى موعارەزەیەو، چەند لایەنێكیش لێرەو لەوێ باس لەوە دەكەن ببنە معارەزەو بەشدارى حكومەت نەكەن دواى هەڵبژاردنى 25/7 ، وەلێ ئەوە چى یەو چۆنە، بەكورتى من لێرەدا لەچەند لایەنێكەوە تیشكێك دەخەمە سەر موعارەزەبوون لە كوردستان، بۆ ئەوەى پێكەوە سەرنجى بدەین و لێى بەهرەمەند بین.
كێ موعارەزە بێ چاكە؟:ئەوە زۆر هەڵدەگرێ، بەقسەش نابێ، بەڵكو دەبێ بەكردار ئەوانە ببنە موعارەزە كە لە ڕابردوودا پەرێزو كردارو ئەدایان زۆر باش و سەركەوتوو بوەو لەتاقى كردنەوە دەرچوونە، ئەوانە باشن كە ڕاستگۆو دست پاك و دامێن پاك و بە غیرەت و جەسورو چاو نەترسن، بەرگرى لە مافى گەل دەكەن، گۆڕانكارى و چاكسازى و پاكسازى ڕاستەقینەیان پێ دەكرێ، وڵاتپارێزو ئازادیخوازن، گرنگى بە مافەكانى مرۆڤ و پاراستنى گیانى هاوڵاتیان و بنەماكانى كۆمەڵگە دەدەن، خزمەت بە خەڵك و وڵات و ئاین دەكەن، لە پێناو خەڵك دەژن و كاردەكەن،ئەگەر سەیرى زۆرێك لەوڵاتان بكەین بۆ چاكسازى و پاكسازى وگۆران حكومەتیش موعارەزەیە، بۆ وێنە لە توركیا حكومەتى لەسەر كار موعارەزەیەو دژى دەسەڵاتى خراپ و عەسكەرتارى و كۆنە پەرستى و گەندەڵییەو چاكسازى دەكا، بۆیە لەگەڵ كورد باشتر دەبێ، ئەو چاكەى كە كەمالیستەكان نایكەن ئەو دەیكا، پارتى دادوگەشەپێدان ئاسەوارى خراپى ئەوان دەسڕێتەوە، لەئێرانیش هەروا، ئەو چاكسازیى یە، ئەگەر لایەنەكانى ئێمەیش بەكردار دەتوانن چاكسازى وپاكسازى و گۆڕانكارى لەهەمووئاست ودام و دەزگاو كەرتەكاندا بكەن بە ماناى پڕۆژەو پێشنیارو هەڵوێستى چاك وخۆگرى باببنە موعارەزە، دەنا با هەر لە ئێستاوە ئەم ناوە موبارەكە داگیرو تیرۆر نەكەن، ئەگەر هەموو حیزبەكان جگە لە دەسەڵات بەتایبەتى لیستى گۆڕان و خزمەتگوزارى و چاكسازى و بزوتنەوە، پێكەوە دەبنە موعارەزەیەكى چاك و بەهێز و كاریگەر ئەوە شتێكى چاكە، بەمەرجێ ئیتفاقیە واژۆ بكەن و بەڵێن بدەنە یەكترو خەڵك و، بەرگەى تاڵى و كێشەكان بگرن و لەو ئاستەدا بژن، دەنا ئەگەر هەركەسەو بە تەنیاو بێ نەخشەوبەرنامە وهەڵوێست بێ، یا تەنها لایەن و لیستێك بێ و ببنە كەوى برا برا ئەوە شتێكى چاك نیە، تەنها كێشەو گرفتیان بۆ سازدەبێ، بەتایبەت ئەگەر لیستێك یا لایەنێكى ناولیستێك بەتەنیا ببی
-مەبستم پێ جیهانبینى یە و بالاواز نەبێ، ئەوەى لە كوردستان دەبێتە موعارەزە حسابى موعارەزەى یاسایى بۆناكرێ، بەڵكو حسابى دوژمنى بۆدەكرێ ، هەموو شەڕێكى لەگەڵ دەكرێ،لەهەموو ماف و ئیمتیازو بڕشتەكان ماروم ویاساغ دەكڕێ،لە ڕابردوو دیتمان چلۆن خەڵكێك یان خنكاند، ژیانیان لێ تاڵكردن، گیران، كوژران ،هێرشیان كرایە سەر، لەبودجەو تەعین وكۆمەلێ ماف و بەرهەم و دەسكەوتى ژیان و كوردستان یاساغ و بێ بەشكران، دەبێ موعارەزە ئەوە و زیاتر لە بە رچاو بگرێ،ئە گەر بەرگە وبەرخودان نەكا بانەبێتە موعارەزە ، ماسی گرتن بێ تەڕبوون ناكرێ،ئەوەى موعارەزە بێ دەبێ سەرجەم بنەماكانى موعازەربوونى تیابن، موعارەزایەتى تەنها بەقسەو خۆگرتنەوە نیە لەبەشداریكردن لە حكومەت ودەسەڵات، بەڵكو هەڵوێست و گۆرانكاریە بەكردار، بزانە لەبەر ئەوەى لایەنەكان لەدەسەڵات دەترسن، دەسەڵات موعازەرەى قەبوڵ نیە لەپەرلەمان بەشدارى دەكەن، وەلێ لە حكومەت نا، فەرق چیە لەنێوان گۆشت و گۆشتاو، ئەگەر حكومەت لەژێر بارى دوو حیزبەكەبێ و گەندەڵ بێ، خۆ پەرلەمانیش هەر ئەوان بەسەرى دا زاڵ و زۆرن، یاساو سیاسەتەكان لەچەند كەسێكەوە(لەحزب)دەردەچن، هەروەك لە دانانى سەرۆكایەتى حكومەت و پەرلەمان دەردەكەوێ چۆن پێشتر بێ پەرلەمان و هەڵبژاردن ئەم پۆست و دەسەڵاتەیان یەكلاكردۆتەوە، كەواتە: هێشتا ماویەتى بۆ ئەوەى خەڵك تێ دەگاو، وا دەزانى رێگاكان تەخت و واڵان، دونیا شامى شەریف و بەهارەو بە دڵى ئەوان دەبێ، هێشتا قۆناغ و پەیژەكان ماون، هەرچەند زروفەكان گۆڕاون ولەجاران باشترن و نابێ هەرگیز كۆڵ بدرێ، هەر فرە لیست و فراكسیۆنى ناو پەرلەمان، هەبوونى دەنگى ترو ناڕەزایى زۆرەو زۆر دەكرێ، ئەم هەڵبژاردنە كۆمەلێ گۆرانكارى و وەرچەرخان و ئیجابیاتى لەگەڵ خۆهێنایە ئارا بەمەرجێ بزانرێ بەرهەمداربكرێ. دەرەنجام ئەوەى دلێرو دڵسۆز و خەمخۆرى میللەت بێ لەناو حكومەت و پەرلەمان، لەدەرەوەولەناوە هەمیشە موعارەزەى شتە خراپەكانى دەسەڵات دەبێت، خواو خەڵك رازى دەكات، گەندەڵى و ناكۆكى و ناعەدالەتى بنبڕدەكات، پڕۆژەو پێشنیارى چاك وباش دەكات، زۆرجار ئەوەى لەناوەوەیە باشتر كارى پێ دەكرێ و قسەى دەڕوات لەوەى لە دەرەوەیە.گرنگ ئەوەیە كامە باشترو بە هێزترە ئەوە بكرێ چاكترە، بەهەموولا ولەهەموولاڕا هەوڵى چاكسازى و گۆرانكارى بدرێ وخزمەتى خەڵك بكرێ چاكە، پێویستە دەسەڵات موعارەزەى قەبووڵ بێ، چونكە موعارەزەى چاك لەبەرژەوەندى میللەت و حكومەتە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە