کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵوێستنامە: ئێمە بارزانییمان وەک سەرۆکی هەرێم قبوڵ نییە

Friday, 05/07/2013, 12:00


داواکاران ماوەیەکە بابەتی دانانەوەی بارزانیی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی هەرێم، قسەوباسێکی زۆری لەسەر دەکرێت. سەرەنجام پارلەمانی کوردستان لەرێگەی پارلەمانتارەکانی پارتیی و یەکێتییەوە ، بەبڕیارێکی گاڵتەجاڕییانەی هاوشێوەی پارلەمانی سوریا، ٢ساڵیان بۆ بارزانیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمدا درێژکردەوە .
ئیمە پێمانوایە، جگە لەوەی بارزانی لەڕووی قانونییەوە، مافی ئەوەی نییە خۆی هەڵبژێرێتەوە، هاوکات ئەو کوودەتایەی پارلەمانتارانی پارتیی ویەکێتیی لە ٣٠ی مانگی حوزەیراندا، ئەنجامیاندا، پەنابردنێکی مەترسییدارە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دەقە قانونییانەی خۆیان دایانڕشتووە. ئێمە بەڕاشکاوانە دەڵێین کاتی ئەوە هاتووە، کۆتایی، بەوە بهێنرێت، چیتر بارزانیی و بەرپرسانی تری هەرێم، لەحکومەت و پارلەمان درێژە بە حوکمڕانیی هەرێم نەدەن، چونکە ئەزمونێکی زۆر مەترسییدار و خراپیان لەحوکمڕانیی پێڕۆکردووە. لە تاڵانیی لە بودجەی وڵات و داهاتی نیشتمانییەوە بگرە، تا بە گەندەڵیی ئیداریی دەگات، کە بە هەموو بنج و بناوان و لوتکەی دامودەستگاکان گەیشتووە.
یارییکردن بە قانون و بەپێی میزاجی حیزب و بەرپرسان و تیرۆری سیاسیی، لێنەپێچینەوە لەهیچ بەرپرسێکی سیاسیی کە هەر تاوانێکی کردبێت، یان تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، کە سالانە لەناوەندە جیهانییەکاندا وەک هەرێمێکی دژە ئازادیی و دژە دێمۆکراسیی و دژە مافی مرۆڤ دەناسرێ. وێڕای بەبنەماڵەکردنی دامودەسگاکانی هەرێم، تا ئاستی ئەوەی کۆی هەڵبژاردنەکانیش بەشێوەی ناسروشتیی بەڕێوە چووە، پڕبووە لەساختەکاریی و بەکارهینانی داهات و دەسگا ئیدارییەکان لەخزمەت خۆیاندا، سەرەنجام تا دەگاتە ئابڵۆقە خستنە سەر کوردانی کوردستانی خۆر ئاوا و شكستی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ كانی تری كوردستان .... بۆیە ئیمە ئەوانەی واژۆی ئەم دەقەمان کردووە بەهەموو شێوەیەک، دژی دانانەوەی بارزانیین.

داوا دەکەین:
١- بارزانیی بەهیچ شێوەیەک بۆی نەبێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێتەوە، چونکە ئەزمونی ٨ ساڵ لە دەسەڵاتداریی ئەو، ئەزمونێکی شکستخواردوو و فەسادکردنی کۆمەڵگە بووە.
 ٢- پارلەمانی کوردستان بەڕەسمیی داوای لێبوردن لەخەڵکی هەرێمی کوردستان بکات بەرامبەر ئەو ئەتککردنەی قانون و سەپاندنی بڕیاری ٢ حیزب بەسەر خەڵکدا
٣- داوادەکەین خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتیی دەرببڕن دژ بە و سیستمە سیاسییەی لەکوردستاندا هەیە، کەکۆمەڵگەی کوردیی بەرەو کۆمەلگەیەکی زۆر ناتەندروست و مەترسییدار دەبات:

ناوەکان:

1.       قادر نادر چالاكوانی مه‌ده‌نی سوید
2.       روناك ئه‌حمه‌د چالاكی مەدەنی .. ئه‌لمانیا
3.       هیوا ناسح .... نوسه‌ر و چالاكوان ...سویسرا
4.       كامیار سابیر ... نوسه‌ر ... ئوسترالیا
5.       سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ... نوسه‌ر ...كوردستان
6.       مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره‌ .... نوسه‌ر ، دانیمارك
7.       د. سالار باسیره‌ ... تۆێژەری سیاسی ئەڵمانیا
8.       لوقمانی حاجی كه‌ریم ...نوسه‌ر ...به‌ریتانیا
9.       عەبدول رەحمان ئەبوبەکر رۆژنامەنوس/کوردوستان
10.   خالید ره‌زا پیشمه‌رگه‌ی دیرین / هۆله‌ندا
11.   رێکخراوی ماڵی کوردو ئەلمان کۆڵن
12.   محەمەد موسا /زیندانی سیاسی/ئەڵمانیا
13.   هیوا عەبدولا رۆژنامە نوس /بەلجیکا
14.   د پشتیوان عەبدولا ... چالاکوانی مەدەنی و پزیشک ...هەولێر
15.   فەرمان خێلانی چالاکوانی مەدنی و ڕۆژنامەنوس ..بەلجیکا
16.   نەوزاد کەریم پێشمەرگەی دێرین/نەرویج
17.   پێشرەو جەمال محەمەدخۆێندکار/هۆڵندا
18.   ئیدریس سابیر/چالاکی سیاسی نەرویج
19.   کەژال نوری ، چالاکوانی پرسی ژن ، هۆلەندا
20.   فەرهاد مارف ... یاساناس ..بەریتانیا
21.   شیروان شیروانی ..رۆژنامەنوس ...دهۆک
22.   شیرزاد عەزیز ... نوسەر و پێشمەرگەی دیرین ...سوید
23.   مالپەری مالمۆ کورد لەسوید
24.   ئاری جاف/نوسەرو گۆرانخواز/سوید یۆتۆبۆری
25.   شیرزاد حەمید ... جالاکوانی مەدەنی ،....سوید
26.   کاوە گەرمیانی .... سەرنوسەری گۆڤاری رایەل کەلار
27.   خەبات نەوزاد ، ڕۆژنامەنوس .... سلێمانی
28.   کامەران محمەد ... ڕۆژنامەنوس ...هەولێر
29.   میران سالح ... چالاکوانی بواری مەدەنی ..ئەلمانیا
30.   عەبدول قەرەقولی ...چالاکوانی بواری مەدەنی ...سوید
31.   رزگار شیخ سالح ...پێشمەرگەی دیڕین و نوسەر ..هولەندا
32.   هیمن رەئوف .... نوسەر ..کەنەدا
33.   ئارام رەفعەت ..نوسەر ...ئوسترالیا
34.   توانا سەعدی ..کرێکار ..نەمسا
35.   جەمال سەید سادق ..چالاکوانی مەدەنی ...ئوسترالیا
36.   نەژاد سیوەیلی ..نوسەر،.... کەنەدا
37.   شاخەوان شٶڕش ... نوسەر ...دانیمارک
38.   شەمال عەلی ..هەلسوراوی سیاسی ...سوید
39.   گۆنا سەعید.. چالاکوانی بواری یەکسانی ژنان و پیاوان ...بەریتانیا
40.   محمەد گۆران ...رۆژنامەنوس ..هەولێر
41.   رەگەز کەمال ...ئەندازیار ... مالیزیا
42.   کاروان کەمال شەریف ...پاریزەر ... بەریتانیا
43.   سەفین مەلا سابر ... چالاکوانی مەدەنی ...سلیمانی
44.   گۆران دوکانی ..رۆژنامەنوس ... ئەمەریکا
45.   نازه‌ عه‌لى - خوێندكارى زانكۆى سلێمانى
46.   ياسين ئامێدى - چالاكى مه‌ده‌نى - به‌لجيكا
47.   نه‌جم عه‌بدولقادر - كرێكار - به‌لجيكا
48.   هاورێ فه‌تاح - خوێندكارى ماسته‌ر - له‌نده‌ن
49.   هيوا عه‌بدولڵا - چالاكى مه‌ده‌نى و خوێندكارى زانكۆ - به‌لجيكا
50.   پێشره‌و ئيسماعيل - چالاكى مه‌ده‌نى - به‌لجيكا
51.   رێزان سه‌لاح - چالاكى مه‌ده‌نى برۆكسل
52.   ديار عه‌لى نه‌جم - خوێندكار - به‌لجيكا
53.   ئه‌يوب گه‌رميانى - كرێكار - به‌لجيكا
54.   چنار عه‌لى - خوێندكارى زانكۆى سلێمانى
55.   زامدار ئه‌حمه‌د - رۆژنامه‌نووس - كۆيه‌
56.   ناسيح عه‌بدولره‌حيم - چالاكى مه‌ده‌نى و رۆژنامه‌نووس - هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد
57.   لوقمان مه‌حمود - زيندانى سياسى - به‌لجيكا
58.   ماهر قادر - كرێكار - به‌لجيكا
59.   ئاكۆ كه‌ريم - رۆژنامه‌نووس سلێمانى
60.   سۆران کۆستەتۆێژەرو چالاکی مەدەنی/نەرویج
61.   چۆمان زێوه‌يى - خوێندكار - به‌لجيكا
62.   بەختيار شارةزورى /نوسةر /سليمانى
63.   نیهال جەلال/مامۆستای کوردی..ئەلمانیا
64.   هيدايةت ئيبراهيم/ رؤزنامةنووس
65.   حەمە گۆپاڵە نوسەرو بەرپرسی ڕایەڵەی لێهاتوانی سوید
66.   هاورێ رەش ... شاعیر
67.   رەنجدەر گراوی ..چالاکوانی مەدەنی ...هەولیر
68.    سه‌ربه‌ست زاهير - سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە