لە جەماوەرى هەولێرەوە ۆ نێچیروان بارزانى
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئەى ئەو تاكە كەسەى كە رۆژێك لەناو دەستەلاتى بنەماڵى بارزانى باسى گۆرین و نوێ كردنەوەى پارتیت كردبوو...
خۆت ئەگەر بە ویژدانەوە لە بارودۆخى ئێستاى كوردستان بروانیت لە هەموو كەسێك باشتر دەتوانى وەلامى ئەو پرسیارە بەدەیتەوە كە لەوانەیە رۆژانە دووبارە بكرێتەوە كە ئایا بۆچى جەماوەر رژایتە سەر شەقامەكانى هەرێم؟؟؟
دیارە تۆش بێ بەش نەبووى لە زوڵم كردنەكانى سەرۆك ئەو سەرۆكەى كە پارتەكەتانى بردۆتە لێو هەڵدێرێكى موحەقەق و دەرباز بوونى تێدا نیە ئەبێت هەر بچێتە خوارەوە لەم هەڵدێرە هەزارى بەرد هەزارە. سەرۆك زۆر بە مەغروریەتەوە مەغرورى كورە خوێن ساردەكەى كردە بەدیلى ئێوە و ئێوەشى بە ناچارى راكێشا بۆ دەست ماچ كردن . ئەگەر مەبەستى تۆ گۆرینەكە تەنها ئەوە بێت كە ئەبێت جێگر دەستى سەرۆك ماچ بكات راستە ئەمە یەكەمین دیاردەیە كە لە نێو پارت و رێكخراوەكانى جیهان بە دەست ماچ كردن كەسێك ببێتە جێگرى سەرۆك ئەمەت ئەنجام داو برایەوە.
بەڵام لەوانەیە تۆ هەستت بەوە نەكردبێت كە لە رۆژ ئاوا و رۆژهەڵات چاوەرێى ئەوە لە تۆ دەكرا كە لە نێو كۆنگرە فاشیلە ژیێركەوتوەكە ئامادەیى خۆت نواندبوایە و رێگات نەدابایە كە پارتەكە بە كۆدێتایەكى پر لە ئاهەنگێران كەسانى وەك تۆ و هەڤالانت بزر بكرێن وە یاخود تەجمید بكرێن.
ئایا دەزانى جێگر چ واتیەكى هەیە؟؟ چونكە لە بوارى سیاسى مام و خەزورو برازا بوونى نیە.
متناكانى جێگر لاى مەسعود بۆ زانیاریت ئەمانەن.
جێگر واتاى تەجمیدكردنە نەك دروست كردنى بریار و هەڵوێست و رێكخستنى هێل بۆ هەموو ئەوكەسانەى كە تۆ دەتوانى بیانكەى بە هۆیەكى بەهێز بۆ بریار وەرگرتن و بریار دان .
جێگر واتاى تەنها وتەبێژێكى سنور دیاركراو زیاتر نا بەتایبەتى بۆ پارتەكەتان.
جێگر واتا لەجیاتى سەرۆك بچیت بۆ پرسەكان ئەگەر پێویست بكات.
جێگر واتا خەوتن و كات بە فیرۆ دان و بەرێكردنى كات بە یاریەكانى ئاتارى و شەترەنج.
جێگر واتا عەلى عبدالله كە تاكو ئێستا نەمان بینیووە و نازانین ماوە یان نا؟
دوایى عەلى عبدالله چى بە دەست هێنا تۆش هەر ئەوەندە زیاتر نا بەڵكو لە سەردەمى مەغرورى كورەكەى مەسعود كەمتریش بە دەست دەهێنى.
بۆیە ئێمەى جەماوەرى هەولێر بریارى خۆمان داوە تا بارودۆخمان زیاتر وەك بارودۆخى ئێوە لێنەهاتوە وا بپشت بەخوا داواى گۆرانێكى سەرتا سەرى دەكەین بۆیە زۆر داواكارین لە ئێوە كە تەنها تۆ دەتوانى بەهاوارى پارتەكەتان بێیت و وەیان تۆش بریارى خۆت بدە مالێك بۆ خۆت رابگەینە. چونكە مەسرورى كورە خوێن ساردەكە لەو رۆژەى پێ گەیشت گەلى كورد هیچ خێرى لە خۆ نەبینیوە و پێ دەچێت نیگبەتیش بێت و زیاتر سەرى كورد بخوات بۆیە ئێمە چیتر چاوەروان نابین لەوەى كە سیستەمى باوك بۆ كور تەشەنە بكات لەم هەرێمە.
مەسرورى چاو ناشیرینى خوێن سارد دوژمنى لاوانى هەولێرە من بۆ مێژوو دەلێم كە تۆ وەك ئەو لاو كوژ نەبوویت لەم شارە بەلام ئەو ووشەى سۆرە سۆرە كردۆتە بنیشتەخۆشەى زمانى یاخودا خوداى گەوەرە ئەم زمانەى لال بكات بۆ كورد و بۆ كوردستان.
یاخودا هەقى رێشتنى خوێنە گەرمەكەى سەردەشت عوسمان بكاتەوە بە رژانى خوێنە ساردەكەى مەغرور بارزانى كەپو بەرز.
بۆیە پێمان خۆشە تەجربەى عومەر سلێمانى جێگرە میسریەكە لاى خۆت دووبارە نەكەیتەوە بۆ خۆت راپەرە و جەماوەر مسۆگەر بكە.
پارتى دیموكراتى گۆرانى كوردستان رابگەینە تا تەمەن رێگاتان پێ دەدات.
ئیتر ئەمە دوا نامەى هەولێرە بۆ ئێوە چونكە هەولێر باباى كردوە لە پارتى تیرۆریستى دیموكراتى كوردستان.
بژى هەولێر....بژى راپەرین....بژى كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست