کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری خۆپیشاندان له‌ به‌ریتانی دژی ساخته‌کاری و ته‌زویرکردن له‌ هه‌ڵبژادنه‌کانی کوردستان

Thursday, 30/07/2009, 12:00


رۆژی شه‌مه‌ 1/8/2009

کات و شوێن: کاتژمێر 10.30 به‌یانی

له‌ پێش ماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی

10 Downing Street,

London, SW1A 2AA

کاتژمێر: 12.30 پاش نیوه‌ڕۆ‌

له‌ پێش باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ له‌نده‌ن

24 Grosvenor Square
London, W1A 2LQ, United Kingdom

بۆ هه‌موو تاکێکی دڵسۆزیی کورد له‌ به‌ریتانی، ره‌وه‌ندی‌ کورد له‌ به‌ریتانیای، بۆ پشتیوانی له‌ دیموکڕاسی له‌ کوردستان، خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری ڕیکخستووه‌ بۆ پڕۆتێستۆ کردنی ئه‌و ته‌زویره‌ به‌ربڵاوه‌ و دزینی ده‌نگ و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد که‌ لیستی کوردستانی کردوویه‌تی له‌ هه‌ڵبرادنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌ 25/7/2009، و ریسواکردنی دکتاتۆریه‌ت و کوشتن و به‌کار هێنانی توندوتیژی وداگیرکردنی بنکه‌ وباره‌گای لیسته‌ رکابه‌ره‌کانی تری به‌شداربوو له‌ هه‌ڵبژاردن، راوه‌دوونان و ده‌رکردنی خه‌لکانی سه‌ر به‌و لیستانه‌، ده‌ستنیشانکردنی لێژنه‌یێکی بێلایه‌ن بۆ لێکۆلینه‌وه‌ له‌ شکایه‌ته‌کانی لیسته‌کانی تر دژ به‌و پێشێلکارییانه‌ی له‌ رۆژی ده‌نگدان کراوه‌ وه‌ له‌ سه‌جه‌م‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ‌هه‌‌ڵبژاردن له‌ پاریزگای هه‌ولێر و دهۆک، وه‌هه‌روها ئیدانه‌کردنی کۆمیسیۆنی "به‌ناو" سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و دانانی مکانیزمێکی تۆکمه‌ بۆ به‌رگری له دو‌وباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشێلکاریانه‌ی پارتی و یه‌کێتی بۆ چه‌ندین باره‌ بێشه‌رمانه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ر و گه‌نده‌ڵیان ‌ له‌ کوردستان په‌یره‌ی ده‌که‌ن. بۆ داکۆکیکردن له‌ مافه‌ دیموکراتی خۆتان و که‌سوکارتان له‌ کوردستان، ریسواکردنی غه‌سب کردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر، و ریسواکردنی ئه‌خلاقی سه‌رانی ته‌زریرچیان و ئه‌خلاقیه‌تی ته‌زویرکاری، له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌لکاری، به‌ دیموکراسیکردنی کۆمه‌لگای کورده‌واری و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بۆ یه‌کالاکردنه‌وه‌ی پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان به‌تایبه‌ت گێرانه‌وه‌ی کرکووک و هوموو ناوچه‌ ته‌عریبکراو و داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، داوای به‌شداریکردنی به‌رفراوانتان لێده‌که‌ین له‌و خۆپیشاندانانه‌‌دا.

به‌شداربوونی به‌رفراوانتان نیشانه‌وه‌ی زیندوویی زه‌میری نه‌ته‌وایه‌تی و هوشیاری گه‌لی کورده‌، ریسواکردن و تۆقاندنی سه‌رکرده‌ی ته‌زویرچی و گه‌نده‌ڵ و دزی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانه‌. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە