فیشەك لە دەمیان دەردەچێ
Thursday, 28/01/2010, 12:00
ئەگەر بەشێوەیەكی زانستیو بێ لایەنو بە عەقڵێكی كراوە، توێژینەوەیەك لەسەر بۆچونو بیركردنەوەو قسەكردنی كادیرانی یەكیەتیو ستافی مەڵبەندی(8)ی راپەرینی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان بكەیت..لەماوەی (18) ساڵی رابردودا، دەگەیتە ئەو راستیەی كە ئەم یەكیەتیە لە شاری رانیەو دەوروبەری، چۆن سوكە ئاوا سەیری میللەتو تەواوی حزبو گروپو رۆشنبیرو لایەنو ناوەندی رێكخراوەیی كردووە، سەیری سلوكی قسەكردنو خۆ بە گەورەزانینانو رەفتاریان بكەیت بۆت دەسەلمێ، كێ هەیە نەكەوتبێتە بەر حەملەی یەكیەتی لەم شارە ئەگەر بە دڵی ئەوانو بە فیتی ئەوانو پیاوی ئەوان نەبووبێت، بەرێز بیت، داهێنەر بیت، رۆشنبیر بیت، رۆژنامەنوس بیت، ئازا بیت، پێشمەرگەی دێرین بیت، مامۆستا بیت، دكتۆر بیت، ئەندازیار بیت........هتد، مادام پیاوی ئەو كادیرو ستافە نیت، ئەوا سوكی، خائینیو خاوەن سەدان تۆمەتی. یەكیەتی لەرانیە بە قسەی مستەفا چاورەش لە رۆژنامەی ئاوێنە، دەڵێ: (1500) هەزارو پێنج سەد دەفتەری دۆلاری سەرف كردووە، بەڵام كوا خەڵكی رانیە چی وەرگرت؟ كوا كێ سوودمەند بوو؟ ئایا ئەو پارەیە جگەلە ستافی مەڵبەند وەكو د.خەسرەو عمرەقاچ خوارو گوڵەو مریەم سپۆرتو عەلی قائممقامی دوو روو، جگەلە قەرەنی ئاغای بەتالأ.......جگە لە........هتد، كێ لەو پارەیە سوودی وەرگرتووە، ئایا ئاكۆی عەباس ئاغا چیەو چی دەكات بۆ رانیە جگەلە پارە كۆكردنەوە ئەو پیاوە ئاغایەو فڕی بەسەر شارستانیو مەدەنیەتو پێشكەوتنی شارەوە نیە، كەچی مام جەلال كردوویەتی بە حاكمی یەكەمی رانیە، ئەوەی بەلای ئێمەوە سەیرە ئەوەیە بۆچی خەڵكی یەكیەتی هێندە رق ئەستوورن بەرامبەر ئەوانەی كە یەكیتی نین، بۆچی هێندە سوك سەیری خەڵك دەكەن، بۆچی لەبری وشەی یەكتر قبولأ كردنو جوانیو شارستانی مەدەنی، فیشەك لەدەمیان دێتە دەر، ئەو وشانەی لە فیشەك ترسناكترن. تكایە چیتر رق مەچێنن.. ئیدی بەسە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست