کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌ بێ خه‌به‌ران, كه‌شكه‌ك سه‌ڵاوات!

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ (كوردستان پۆست)دا به‌درۆ و به‌ناوى (ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كى بازنه‌ى رێكخستنى كفرى)یه‌وه‌ نووسیویه‌تى:
1-خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌ كفرى و له‌ كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌یاندا له‌لایه‌ن كاك مه‌حمود سه‌نگاوى و بازنه‌ى كفرییه‌وه‌ ڕوو به‌ ڕووى گازنده‌ى زۆر بوونه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ وتوویانه‌: ئێوه‌ كوڕه‌كانمانتان به‌ كوشت داوه‌.
2-ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى یاوه‌رێتى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى بوون بریتین له‌ خه‌ڵكى جاش و ته‌وارى و نوێنه‌رى ده‌زگاى پاراستنى كفرى.

من لێره‌وه‌ به‌ڕۆحێكى به‌رپرسانه‌وه‌ وه‌ڵامى كاكى نووسه‌ر ئه‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م چه‌واشه‌كارییه‌ى هاوشێوه‌ى دروشمى جارانى به‌عسى ڕووخاوه‌ كه‌ به‌ (پێشمه‌رگه‌)یان ده‌وت (موخه‌ریب) و به‌ كار و چالاكییه‌كانیشیان ده‌وت (ته‌خریب).. گومان ده‌كه‌م كاكى نووسه‌ر (كه‌ به‌ناوى خوازراویشه‌وه‌ ئه‌نووسێت), كوڕى جاش و كۆنه‌ به‌عسى بێت, یان ڕه‌نگه‌ له‌وه‌ش تۆختر, یه‌كێك بێت له‌ كه‌سه‌كانى به‌ره‌ى خیانه‌ت..
من ده‌مه‌وێت راستى ئه‌و سه‌ردانه‌ بخه‌مه‌ ڕوو كه‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌ كفرى به‌ حه‌ماس و گه‌رم و گوڕییه‌وه‌ له‌ پێشوازى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى و هه‌ڤاڵه‌كانى بوون, به‌ چوكلێت و شیرینیشه‌وه‌ هه‌ستى خۆیان ده‌ربڕیوه‌.. ئه‌مه‌شمان به‌ تۆماركراوى و له‌سه‌ر كاسێتى ڤیدیۆیى له‌لایه‌ و بۆ ده‌رخستنى راستیش ئه‌توانین بڵاوى بكه‌ینه‌وه‌..
-ئه‌و كه‌سانه‌یشى به‌ جاش و ته‌وارى ناو ده‌به‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌سانى دڵسۆز و تێكۆشه‌رن, دڵ و دیده‌ى ناحه‌زانى ڕه‌ش كردووه‌.
-سه‌باره‌ت به‌ نوێنه‌رى ده‌زگاى پاراستنى پارتى, راسته‌وخۆ ناوى به‌نده‌ى هێناوه‌ (ئیدریس حه‌مه‌ فه‌ره‌ج)..
راسته‌ من ماوه‌یه‌ك زۆر له‌مه‌وپێش له‌چه‌ند به‌رپرسێكى (ى ن ك) ره‌نجا بووم و بووم به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى (پ د ك) له‌ لقى (3) سێى كه‌ركوك.. به‌ڵام بۆ به‌رچاو ڕوونى خوێنه‌ر و به‌درۆخستنه‌وه‌ى كاكى نووسه‌ریش, زۆر به‌ كورتى خۆ ئه‌ناسێنم:
-ئیدریس حه‌مه‌ فه‌ره‌ج (ناسراوم به‌ مه‌لا ئیدریس) كوڕى بنه‌ماڵه‌یه‌كى كورد په‌روه‌ر و شۆڕشگێڕم.
-خاوه‌نى چوار شه‌هیدم له‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى (ى ن ك) به‌ناوه‌كانى (شه‌هید حه‌مید حه‌مه‌ فه‌ره‌ج, شه‌هید كه‌ریم حه‌مه‌ فه‌ره‌ج, شه‌هید قاسمى فه‌قێ عه‌لى و شه‌هید ئازادى فه‌قێ عه‌لى), خه‌بات و تێكۆشانى بنه‌ماڵه‌كه‌م و یه‌ك به‌یه‌كى ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌كه‌مان له‌لاى خه‌ڵكانى دڵسۆز و به‌ وه‌فاى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش, بووه‌ته‌ چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته‌.
له‌مێژووى خه‌باتى (ى ن ك) له‌ناوچه‌ى گه‌رمیاندا پانتایی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ و شوێن ده‌ستمان هه‌یه‌.
ئیدریس حه‌مه‌ فه‌ره‌ج (مه‌لا ئیدریس)/ كفرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە