ملاشیعەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ شتێکیان پێ شەرم نیە!!!!

Monday, 20/09/2010, 12:00




ملا مەحمد خاتەمی دوێنی پشتیوانی لە بزووتنەوەی سەوز ئەوڕۆ ژایەتیان، کامیان ڕاستی ئەو ملاییە؟
كێ خەڵکی بەڵاری برد، موسەوی وملا کەرووبی یان ملا خاتەمی بناغەداریژەری گوفتۆگۆی چاکسازی ئیسلامی شیعەی لە ئێران؟

ملامەحمدی خاتەمی سەرۆک کۆماری دوو دەورەی پێشووی داموودەزگای ملاکانی ئێران و یەکێک لە سەرکردەکان و باوکی جوولانەوەی چاکسازی ئیسلامی شیعە لە ئێران لە ووتارێک لە لەگەڵ "مەڵپەڕی جیهان" دەڵێ و پێوایە کە بزوتنەوەی سەوز ڕێبازی چاکسازی لە ئێران بەرەو ڕەوتێکی لاری بردوە و ئێمە دەبێ لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی خۆمان بەردەوام بین.
"خاته‌می"گوتوویه‌تی:
"ناتوانین له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا به‌ئامانجه‌كانمان بگه‌ین، ته‌نیا رێگای زیندوومانه‌وه‌ی ڕه‌وتی چاكسازی، جودابوونه‌وه‌ له‌و بزووتنه‌وه‌یه"‌.

هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتایی دەست پێکردنی ئیعترازاتی خاڵکی ئیران لە ئاکامی بە فیرۆچوونی ڕییەکانیان و رژانی خەلک بۆسەر شەقامەکانی ئێران و بە تایبەت تاران ڕوون و ئاشکرا بوو هەر یەک لە دوو ڕێبەران موسەوی و ملا کەرووبی نە شەهامەت و بەوێری وتوانایی ڕێبەریان تێیدا و نە لە هەلوێست گرتن و راسانیان وەک رێبەرێکی لێهاتووی خۆڵقاوەی خەڵکانی زۆلملێکراو دەچن.
موسەوی و ملاکەرووبی زیاتر رۆڵی پێشگری حەرەکەتی خەڵکانی تووڕە لە نیزامیان پێشگرتە بوو تا بە جێ هێنانی ئەرکی ڕێبەری و زیاتر نیگەرانی بەردەوامی تاکە نیزامی شیعەی ئێران بوون تاکوو داواکانی خەڵکانی نارازی و گۆراناکاریەکی ئەساسی، ئەگەر رووخاندنی نیزام مەبەستی ئەوان نەبووبێ، کە نەبووە.
ڕێبەر دەبێ بەوێر و یەک لا لە قسەکردن و بڕیاردان و روون و پێداگر لە سەر داواکانی بێ، نەک سەر لێشێواو و بستراوەی سیاسەتەکانی نیزام و باوەڕی بە وەلی فەقیی و قانوونی ئاساسی جەمهۆری ئیسلامی بێ و نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیران و حکومەتی ئەحمدی نەژاد بە مشرووحییەت بەناسی.
هەر دوو ڕێبەری جووڵانەوەی سەوز جگە لە بێ هەڵوێستی و سەرلێشێواوی، ئیمان و بڕوایان بە بەردەواومی سایسەتەکانی نیزام و شرعی شیعەی و قانوونی ئەساسی ئیسلامی ئێران و وەلی فەقیی بوو. کە وابوو ملا کەرووبی و حوسێن موسەوی قەت نیان دە توانی رێبەری ئەوە جوڵانە بن.
هەڵبەت دوبوا هەر واش بێ، چوون موسەوی و ملا کەرووبی هیچ یەک لەوان جۆڵقای و نەتیجەی زڵم و زۆرداری نیزام لە سەر کۆمەڵانی خەڵک نەبوون و هەستیان بە زۆڵم و سەتەمی نیزام نەدەکردبوو، چوون خۆیان بەشێک لە زۆڵم و دەستدرێژکەری و سیاسەتی بێ بەزەیی کۆماری فروفێڵی شیعەی لە مەڕ خاڵکانی ژێردەستی ئێران بوون، رووداوەکانی بەندیخانەکانی ساڵی ١٣٦٧ نمونەیەکی ڕوون و ئاشکرای بەشداری ئەو دووکەسەن.
موسەوی ملا کەرووبی لە ئاکامی بێ هەڵوێستی و سەر لێشێواوی نەک هەر بزووتنەوەی سەوزیان بە لای برد بەڵکوو نشات و هەستی خەڵکی ئێرانیان کۆشت و بەردەوامی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێرانیان بۆ چەند ساڵی تر گەرانی کردو مشروعییەتیان بە حکومەتی نامشروعی ئەحمدی نەژاد دا.
بابگرێنەوە سەر ووتارەکەی ملا مەحمدی خاتەمی، چوونە ملا مەحمد خاتەمی ئێستا بەعەقل هاتوتەوە و بم جۆرە لێدوان وقسە لەسەر ڕێبەرانی جووڵانەوەی سەوز دەدا و پێوایە کە دەبێ رەوتی چاکسازی ئیسلامی شیعە لە ڕێبازی موسەوی و ملا مەهەدی کەرووبی جیا بکرێتەوە؟

ئایا بڕاستی ملا مەحمد خاتەمی دوای دوو دەورەی ٤ ساڵەی سەرۆک کۆماری و زیاتر لە ٥ ساڵ تێپەربوونی دەورەی رەئیسی جەمهۆری ئەحمدی نەژاد حاڵی بووە، ئەگەر کەسێک تەنانەت بۆ ڕۆژێک پۆستێکی باڵای بەرێوەبەرایەتی لە نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران بەدەستەوە بووبێ جێ متمانە و باوەڕ نین؟
یان لە پشت قسەکانی ملا مەحمد خاتەمی شتی تر شاراوەن کە ئێمە ئاگاداریان نین؟
تۆ بەڵێی ملا مەحمد خاتەمی بەتەمای خۆ کاندید کردنەوەی دەورەی داهاتووی سەرۆک کۆماری نەبێ کە ئاوا قسان دەکا و دەێهەوێت بۆ جاری سێ هەم خەڵک و هەستی غەیرە ئیسلامی شیعەیان بە لار بری و بەردەوامی بۆ جارێکی تر گەرانتی بکا؟

ملامەحمدخاتەمی لە ووتارەکەی دا باسی ڕەوتی پێشووی بەرەی چاکسازی دەکا و دەڵێ کە بۆ ئەوەی بە ئامانجەکامان بگەین دەبێ لەسەر ڕێبازی پێشوومان حەرەکەت بکەین!!.
کام ڕێباز، کام ڕەوت، ملا مەحمد خاتەمی باسی چ دەکا مەگەر هەشت سال پێ بوونی متمانەی خەلکانی ئێران بۆ یەک لا کردنی دەسەڵات لە ئێران کافی نەبوو؟

هەرچەند ملا مەحمد خاتەمی لە ووتارەکەدا ئامانجەکان و ڕێبازی پێشووی ڕاڤە نکردوە، بڵام بێگمان ئەو مەبستی لە ڕەوتی پێشوو چاکسازی ئیسلامی بە پێی مەوودای و قانوونی ئەساسی ئیسلامی شیعەی ئێرانە.
باشە ملا مەحمد بۆ هۆشیار نەبووتەنەوە کە قانوونی ئەساسە ئیسلامی شیعەی ئیران هەر ئەوەیە کە ئێستا لە لایەن ملاکانی هاو باوەڕی جەجێ دەهێنڕی؟
ئایا ملا مەحمد خاتەمی نازانی سێ بەشی گرینگ لە خەڵکانی کۆمەڵگای ئێران بە پێی قانوونی ئەساسی ئیسلامی شیعە واتە ژنان و کردەکان و ئەهلی سوونە لە زۆر پۆستی دەوڵەتی وەلانڕاوەن؟
پرسیار لە ملا مەحمد خاتەمی کە باس لە بەلار بردنی جووڵانەوەی سەوز لە لایەن موسەوی و کەرووبی دەکا ئەوەیە.
ڕێبازی پێشووی تۆی ملا هەڵاوارد و جیاوازی لە ئی موسەوی و ملا کەرووبی و بەرەی حاکم چن کە ئەوان خەڵکیان بە لار بردوە و تۆ ئەوکارە نکردوە و ڕێبازی پێشووت سەکەوتو بووە؟
دوای هەشت چ گەرانتێک هەیە کە تۆ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆماری تاکە شیعەی ئێران لەسەڕا خەڵک بەلار نەبێ؟
ملا مەحمدی خاتەمی لە بیری چووتەوە کە بەرێزیان هەشت ساڵی تەواوی متمانەی خەڵکی پێی بوو و دەێتوانی هەموو گۆرانکارییە بکا، بڵام نەک هیچی پێ نەکرا بەڵکوو ڕێباز و هەستی چاکسازی گۆرانکاری غەیرە ئیسلامی خەڵکی کۆشت و لە بەێنی برد و هۆمید و ئارەزوکانی خەڵکی لە ژێر شۆعاری چاکسازی ئیسلامی شیعە ناشت و لە پێناوی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی شیعە فیدای کردن.
ئەگەر ڕەوتی ڕێبەرانی جوولانەوەی سەوز هەڵە بوو و حۆسێن موسەوی وملا کەرووبی لە هەڵە دا بوون، ملا مەحمد خاتەمی باش دازانی کە بناغەی خەتا و بەلار بردنی خەڵک و جووڵانەوەی ئازادی خوازنە و دێموکراتخوازانە لە کاتی سەرۆکۆ کۆماری ملاخاتەمی دا دارژا و مشرووعییەتی بە دارودەستەی ملا عەلی و مسباح یزدی و سەرکردەکانی سپای پاسداران و بسیجی درا.
حۆسێن موسەوی و ملا مەهدی کەرووبی ئاکامی شۆعارەکانی هەشت ساڵ خزمەتکردنی ملامەحمدی خاتەمی بە تاکە نیزامی شیعە بوو نە ئی کەسێکی تر؟

ملا مەحمدی خاتەمی لە ئیدامەی ووتارەکەی ئاماژەی بە ڕەوت و ڕێبازی جیابوونەی لە بزوتنەوەی سەوزی کردوەو نیگەرانی خۆی لەو پڕۆسەیە دەڕبڕیەو و دەڵێ:

" كه‌ده‌بێ له‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌دا ئاگاهانه‌و وردو ده‌قێق كار بكه‌ین، ئه‌گینا بێگومان جه‌سته‌ی ره‌وته‌كه‌مان كه ‌هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا تووشی سه‌رلێشێوان و لێكپاشران ده‌بێت"

ملا مەحمد خاتەمی لەنەکاو دەبێت ئێنسانێکی ماقووڵ و هەستی وەرد بینییی ئەو گەشەی دەکا و نیگەرانی سەرلێشێوواوی و لێکباشرانی خەڵک دێنێتەگۆرێ، بە پێجەوانە، ملا مەحمدی خاتەمی لە ئێستارا فێکری پێشگرتنی ئالۆزی و تووڕەیی خەڵک دەکا کە مەبادا خەڵک لە ڕەوتی چاکسازی ئیسلامی شیعە لادەن.
ملا خاتەمی هەستی بەمەترسی توورەیی خەڵک کردو ودەزانی خەڵکانی توورەی ئێران لە کاتێکی ئاوا دا چیتر لە ڕێبازی چاکسازی ئیسلامی شیعەی ملا خاتەمی کە ڕێک لە دەگەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی شیعەی ئیسلامی و قانوونی ئەساسی دەێخوێنێتەوە پەیڕەوی ناکەن و بۆ هەمیشە نیزامی شیعەی ئیسلامی دەچێتە خانەی بێزاری خەڵکەوە.
ملاخاتەمی نیگەرانی بەلار چوونی ڕەوت و ڕێبازی جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکانی ئێران نیە بە پێچەوانە، ئەو زۆرتر لە تێکرووخانی تاکە کۆماری شیعە ئێران دەترسی و دڵەکەوەی هەیە.
ئاکام ئەوەیە ئەگەر خەلکانی ئێران و ناوەندییەکان و رێکخراوە سیاسییەکان و حیزبەکان و بەتایبەت توێژی ژنان درووست عەمەل نەکەن لە داوی فرۆفێڵەکانی ئەو جارەی ملاکانی جاڕدەر و هەڵگری شۆعاری چاکسازی ئیسلامی شیعە بە پێی و مەودای قانوونی ئەساسی ئیسلامی شیعە کەون و بۆ هەمیشە نیزامی کۆنە پەرەستی شیعەی ئیسلامی جێگیر دەبێت.

دەبێ ئەوەش بگوتری کە نێوان ملاعەلی خامنەیی، ملا مەحمد خاتەمی و ملا مەهدی کەرووبی و سید میر حۆسێنی موسەوی و ملا هاشمی رەفسەنجانی و هتد هیچ جیاوازیەک وهەڵاوردێک لە ئارادا نیە و هەموویان شیعەن و بە تاکە کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران بڕوایان بووە و بڕوایان هەیە و هەرواش دەمێنێتەوە و بۆ بەردەواومی نیزامی شیعەی ئیسلامی لە هەموو رەفەند و درۆو ئمرازێک ئیستەفادە دەکەن و شەڕش بۆ بەردەوامی دەکەن.
لە نەهایەتدا دەبێ بگوترێ نە ڕێباز و ڕەوتی ڕێبەرانی جووڵانەوەی سەوز سید حوسێن موسەوی و مڵا مەهدی کەرووبی و چالاک وان و چاڕدەری چاکسازی ئیسلامی شیعە لە ئێران ملا مەحمد خاتەمی نەچارەسەری کێشە و گێروفتەکانی خەڵکانی ئێران و قۆرساسی زۆڵم و سەتەمی مەزهەبی شیعە لە شان و ملی خەڵکانی ئێران کەمدەکاتەوە بە پێچەوانەوە ڕەوت و ڕێبازی ئەوان دەبێتە هۆی زیاتر بەردەواومی نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی شیعە لە ئێران.
ڕێگەی رزگاری لە دەستی ملاکانی شیعە لە ئێران خەباتێکی دیموکراتخۆازنەی غەێرە مەزهەبی و سیاسەتێکی روون و یەک لایی رێکخراوەکانی سیاسیی ئێران لە هەمبەر نیزامی کۆنەپەرەست و رێبەرانی جووڵانەوەی سەوز و بەرەچاکسازی ئیسلامی شیعە و ملاکانی بە ئستلاح موغالێفی نیزامەن.

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە