پێلانی هێڕشی هاوبەشی ڕەگە پەرستانی فارس و تورک بۆ سەر پەکەکە و پەژاک

Monday, 01/11/2010, 12:00



بە پێی دواهەمین هەواڵەکان سوپای فاشیستی تورک سەر بە حکومەت ئەردۆغان بە مەبەستی هێرشێکی هاوبەش لە گەڵ سپای پاسداران رەگەز پەرەستی ئیسلامی شیعەی ئێران بۆ سەر پارتیکڕکارانی کوردستان و پەژار ڕێککەوتن و هەزاران سەبازی فاشیستی تورک سنوورەکانی پارێزگای ئورمیەیان بەزاندو و لە ناو خاکی داگیرکراوی کوردستان نیشتەجێی بوون.
سوونە ودەوڵەتی ئەحمدی نەژادی سپای پاسدرانی AK حکومەتی فاشیستی ئەردۆغانی حیزبی
شیعەی ئێران پەێمانیان کردوە لە هێرشێکی هاوبەشی سپای فاشیستی تورک و سپای رەگەز پەرستانی فارس لە خاکی داگیرکراوی باشووری کوردستان کۆتایی بە جووڵانەوەی پەکەکە و پەژاک بە هێنن.
ئەوکردەوەی دوو هێزی رەگەز پەرستی فارس وتورک جگە لەوە لە گەڵ هیج یاسا و پێوانە و پێوەرو پەێماننامەیەکی نێونەتەوەیی ناێخوێنێتەوە لەکاتێدا دێتە دی کە ٦ زلهێزی ئەمەریکاو ئینگلێزو فەرانسە و ئەڵمان وچین و شەورەوی بەتەمای دانوستان لە گەڵ ئێرانن و یەکێک لە مەرجەکان بۆ دانوستان بەجێهێنانی مافی مرۆف لە ئێرانە.
هەرچەند ووتەبێژی ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەحمدی نەژاد ئەوڕۆ لە کۆنفرانسێکی خەبەری دانوستانی ئێران و ٦ زلهێزەکانی ڕەکردۆتەوە، ئەوش ئەوە دەگەێنی کە ئێران تا چ ردادەیەک پاپەندی بڵێنەکانی خۆیەتی و هیچ حیسابێکی بۆ پەێماننامەکەی نێونەتەوەی ناکا.
لەویش سەێرتر ئەوەیە کە ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەۆروپا یەکێک لە مەرجەکانی هاتنە ژۆرەوەی تورکیا بۆ ناو ئەورۆپای یەکگرتوو چارەسەری کێشەی کوری لە تورکیەیە دیارکردوە بلام ئێستاشێ لەگەل بێ هیج یەک لە شەش زلهێزەکان و وڵاتانی ئەورۆپایی ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بەو بێلان و کردوە ناڕەوا و دوور لە هەموو پەێماننامەکانی نێونەتەوەیی دوو رەگەز پەرستی فارس و تورک نکردوو دەنگیان لێنەهاتوە و وادەردەکەوەی ئەم جارەش فاشیستەکانی تورک و رەگەزپەرستانی فارس بێ هیچ کێشەیەک ئیدامە بە کوردکۆژی بدەن.
ئەوە جاری یەکەم نییە کە فاشیستەکانی تورک و رەگەزپەرستانی فارس بەیەکەوە پەێمانی جەنگی کورد دەکەن، سەێر ئەوەیە هەڵاواردی مەزهەبی سوونەی تورک و شیعەی فارس کە ریشەیەکی کۆنی مێژووی هەیە بۆ هێڕش کردن و پەلاماردانی کورد نەک دەورێکی نیە بەڵکوو مەسەلەی مەزهەبی نێوانیان لە پێناوی دوژمنایەتی فارس و تورک لە مەڕ نەتەوەی کور لە ژێر پێ دەنڕی.
دەوڵەتی هەرەس هێناوی ئەحمدی نەژدا کە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر لە پێشوو تووشی کێشەی ناخۆیی و ڵاوزاتر دەبێ و هەنوکە لە بەجێهێنانی تەرەحی هەدەفمەندکردنی یارانە کیچی کەوتۆتە کەوڵی و سەرلێشواوەو دەێهویت لە ڕێگای حکومەتی فاشیست و رەگەپەرستانی تورک و حکومەتی حیزبی موسوڵمانی اک بە هێڕش کردنە سەر پەژاک و پەکەکە خۆی لە گیروگەرفتەکانی ناوخۆیی دەرباز بکاو کێشەی هەدەفمەندکردنی یارانە پێی دابەپۆشی.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی هەوالەکانی ئەمڕۆ دەردەکەوی ئەردۆغان بۆ رازای کردنی ئێران لە پێناوی ڕاونانی پەکەکە و پەژاک لە ناوخاکی داگیرکراوی باشووری کوردستان ڕەوابەتی وڵاتەکەی لە گەڵ ئیسرائێل گەیاندۆتە پلەیەکی نەزم و دامەزراوی ئیسرائێلی وەک مەترسییەک لەسەر پێکهاتەتورک لە کۆبوونەی لێژێنەی ئەمەنییەتی میللی راڤەکردوە.
بێگومان سەفسەتەکردن لە مەڕ تەرحی هەدەفمەندکردنی یارانە کە قەراروا بوو ئەوڕۆ واتە یەک شممە ٣١ ئۆکتوبەر ئەنجام دری لە لایەن ئەحمدی نەژداوە بۆ چەندمین جار زەمانی راگەیاندنی بجێی هینانی بۆ کاتێکی نادیار گۆازترایەوە بێ ڕەبەت لە گەل هێڕشی هاوبەشی فاشیستەکانی تورک و فارس بۆ سەر نەتەوەی کورد نییە.
حکومەتی وەرشکەستەی ئەحمدی نەژدا کە لەئاکامی کێشەکانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی پەشێوو و سەرلێشێواوە حازرە بۆ مانەوەی خۆی هەموو رەفەندێک بکار بەهێنی و ملکجی تورکیا و وڵاتانی دراوسێیەیی قەبووڵ بکا.
ئەحمدی نەژدا لە لایەک لە ئێرانی ئیسلامی سەربەخۆ و سەربەست لە کۆبوونەوەکانی دەرەوەی لێدوان و باس دەکا وهێڕشی ئیسرائێل و ئەمەریکا و ئەم ئەوە بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامی و ژێردەست وەک سیاسەتێکی هێڕشکەرانەی غەرب و ئەمەریکا بەروارد و بەناوی ئیسلامی شیعە و نیزامی مەلاکانی تاران و قۆم مەحکومیان دەکا.
لەلایەکی تر ئێران ئێزنی فاشیستەکانی تورک دەدا تا سنوورەکانی ئێرانی ئیسلامی شیعە بۆ هێڕش کردنە سەر خەڵکی مەزلوم و لێقەوماوی و ژێردەستی کورد کە بەرهەق خەبات بۆ گەیشتنی سەرەتاییی ترین مافەکانی دەکا بەبەزینن.
ئایا مەگەر میللەتی کورد لە پێوانەی ئێرانی ئیسلامی شیعە دا موسوڵمان و بەشێک لە ئێران نییە کە ئەحمدی نەژدا و داروستەکەی ئەو زۆلمەیان پێی ڕەوادازانی و لە گەڵ سوپای فاشیستی تورک هێڕشیان دەکاتە سەر؟
ئەوکردوەی نیزامی سێدارەی ئیسلامی شیعەی ئیران تەنانەت بۆ سەرکۆت کردنی جووڵانەوەی بەرهەقی میللەتی زۆلم لیکراوی کوردە و نیزامی شیعەی سێدارەی بۆ ئەو مەبەسەت حازر بە قەبوول کردنی بێ حۆرمەتی بەزاندنی سنوورەکانی ئێرانە و بۆشی گرینگ نیە کورد ماڵی لێی کاوڵ دەبی و دەکۆژی.
ئەحمدی نەژادو دارودەستەکەی بەو حەرەکەتەی لەسەرا سەلماندیان کە کورد نەتەوەیەک غەێر فارسە و نیزامی شیعەی سێدارە چەندە هەست بە مەترسی وخەتر لە لایەن کوردوە دەکا.
لێرەدا دەردەکەوی کە کورد سەرەکیی ترین دوژمنی ئێرانی شیعە ئیسلامیە و ئیران حازرە بۆ سەرکوتکردنی کورد بەزاندنی سنوورەکان لە لایەن وڵاتێکی دەرەکی تەحەمول و قەبوول بکا.
ئیزن دانی سەربازە فاشیستییەکانی تورک بۆ ناو خاکی داگیرکاروی کوردستان ئەوە دەسەلمینی کە بکەری ڕووداوەکانی سەقەز و مەهاباد و سنە کێ بوو، و هەنوکە کۆبوونەوەکانی ئەنسارالائیسلامی لە شارەکانی سەقەز و سەردەشت و سنە کاری کێیەو لە لایەن چ جەهەتێکەوە سازدارون؟.
ئەو کردوەوانەی نیزامی دژی کورو و سێدارەی ئێرانی شیعەی ئیسلامی تەنانەت بەمەبەستی سەرەنجراکێشانی خەڵکانی ئێران بۆ کێشەیەکەی تری ناخۆیی و خۆدەربازکردن لە ئەگەر شێواوی ئێران لە ئاکامی بە جێی هێنانی تەرحی هەدەفمەندکردنی یارانەیە.
خەڵکی کورد بە گشتی و ڕێکخراوەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تابیەت پێویستە زۆر وشێار وئاگاهان لەبەرامبەر ئەو پێلان گێرانی رەگەزپەرستانی فارس و فاشیستەکانی تورک هەڵوێست بگرن و بە بکڕی گیراوان و خائینان و دوژمنانی کورد ئیزنی شێواندنی کوردستان نەدەن و پێش بە هەموو پێلانەکانی دوژمنان بگرن.
ئەڕۆ کورد لە قۆناخێکی گرێنگی ئەزموون و تاقیکردنەوە دایە و رەگەزپەرستانی تورک و فارس دەست بۆ هەمو رەفەندو فڕۆفیلێک دەبن بۆ ئەوەی ئاژاوە لە نێوان توێژەکانی جیاوازی کۆمەلانی کورد بنێتەوەو بیگومان پرسی ئیسلام لە لایەن دەسەڵاتدارانی فاشیستی تورک و رەگەپەرستی فارسی شیعە بۆ ئەو پێلانە واتە شێوادن و نانەوەی ئاژاوە لە کورستان بە شێویەک ناپەسەندانە و چەوت بکار دەهێنرێ.
ئێمەی کورد پێویستە وەک یەک نەتەوەی یەکرێز و یەکگرتووو یەکدەنگ لەبەرامبەر پێلانەکانی دوژمنانی کورد ڕاوەستان بکەین و پرسی نەتەوەیی لەسەرەوەی هەموو بەرژەوەندیەک و قازانجێک هەڵسەنگاندن بکەین.
دوژمنانی کورد بۆ لەبەێن بردنی هەست و سۆزی نەتەوەیی کورد کۆبۆنەتەوە و یەک دەنگ و یەک رێز پەڵاماریان بۆ سەر کورد هێناوەو بە تەمای کاول کردنی فەرهەنگ و مێژوو و هەست وسۆزی نەتەوەیی کوردن.
نەتەوەی کورد پێویستە بۆ پووچەڵ کردنەوەی دەسیسەو بێلانەکانی دوژمنانی نەک هەر یەکرێز و یەکدەنگ بێتە گۆرەپانی شەڕ و جەنگی دوژمنانی بەڵکوو زیاتر لەوەش هەموو کێشەیەکی ناوخۆیی و نێوان ڕێکخراوەسیاسییەکان ولابنی و بەربەرەکانی دوژمنانی بکا.
بەهێوای یەک رێزیی و بەرەیەکی یەکگرتووی هەموولایەنی کورد بەرەو گۆرپانی بەرەبەرەکانی و بەرهەڵەستکاری دوژمنانی.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە