یەکەم خسارە و شوێنکاری گەمارٶی چوارەم لەسەر ئێران هاتە دی

Friday, 29/10/2010, 12:00



ماوەیەکە لەمەو پێش ئەحمدی نەژاد ڕاگەیاند کە موهەندیسەکانی لێهاتووی پێترۆشیمی سپای پاسدارانی ئێران توانیویانە بەشە بزینی گەمارۆکراو لەسەر ئێران لە ناو خۆی بەرهەم بهێنن و وەک خەبەرێکی زۆر گرینگی ناوەندی ئەحمدی نەژاد هەڵسەنگدنکرا و ڕاشیگەیاند ئێران هیچ پێویست ناکا نیگەرانی مەسرفی بنزینی ناوخۆیی بێ و لە دەرەوە بنزین بۆ ناوخۆی ئێران هاوردە بکا.
قسەکەی ئەحمدی نەژاد ڕاستەبوو و بنزینی ناوخۆیی هاتە بازارەکانی مەسرفی ئێران بڵام
نە گەیشتەبوو دەستی مەسرەف کۆنەندە یاخۆ بازارPetrol Made in Islamic Republic of Iran
و نەفرۆشابوو کە دوو کێشە لێکەوتونەوە.
عسگر جلالیان نوێنەری شارەکانی بندەر دیزەکنگان و جم دەنگی لە مەجلسی ئیسلامی ئێران بەرزبووە و ڕاگەیاند کە بنزینی جەمهۆری ئیسلامی شیعە ئێران کە لە لایەن موهەندیسەکانی لیهاتوو پێرۆشیمی سپای پاسداران بەرهەمهێنڕاوە دو کێشەی سەرەکی لێکەوتونەوە.
یەکەم، ئەوبنزینە کە موهەندیسەکانی لێهاتووی پێترۆشیمی سپای پاسداران ئێران کەشفیان کردوە نەخۆشی شێرپنچە واتە سەرەتان درووست دەکا. لە ووتارەکەی عسگر جلالیان وادەردەکەوەی کە هەم هەڵمشینی گازی بنزینی بەرهەمی سەرۆک کۆماری ئەحمدی نەژدا و هەم دەست لێدانی مرۆڤ تووشی نەخۆشی شێرپەنچە دەکا.
دووهەم، عسگر جلالیان نەمایەندەی مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران دەڵێ تازە ئەگەر ئەو بنزینەی سەرۆک کۆماری ئێران ئەحمدی نەژدا مەتەرسی نەخۆشی شێرپەنجەشی نەبۆا نرخی هەر لیتری ئەو بنزینە ئەوەندە زۆرە کە نایەت کڕین.
ئەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵبەستنی درۆ و فرۆفێل لە پلەی یەکەم عالەم دایە هیج شک وگۆمانێک نییە، بڵام ئاشکرایە کە درۆ هەڵبەستنی بێ ئەساس شەقاوی یەکجار کۆرتە. زۆرجار درۆکانی درۆ سازدر ئەوەندە لە ڕاستی ڕووداوەیەک نیزیکەن کە مرۆڤ پێوایە و واش حاڵی دەبێ کە گووتنەکە درۆ نییە و ڕاستە.
بڵام درۆکانی سەرۆک کۆمار ئەحمدی نەژدا قەت نێیانتوانیوە پلەیەکی نیزیک لە ڕاستییان بێ، یان زۆر زەق بوون و مرۆف هەر زۆر دووقرانییەکەی کەوتوو کە سەرۆک کۆمار ئەحمدی نەژاد لە درۆ زیاتر چێتر ناڵیی و درۆدەکا، یاخۆ ئەگەر قسەکانی سەرۆک کۆمار تۆزقالەیەکیش وەک درۆ چوون شەقاوەکەیان زۆر کۆرتە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا ئاشکرا بوون.
داموودەزگایی سەرۆک کۆماری درۆ سازدەری ئێران باوەڕی نەکردبوو کەم ئەم جارە گەمارۆکە لە گەل هی جارەکانی پێشوو کاریگەری و شوێنکاریەکی بەهێز لەسەر ئابووری ئێران دەبێ و پێشی وابوو چین و شەورەوی و ژاپۆن و دراوسێیەکانی پشت لە ئەمەریکاو ئینگلێز و فەرانسە دەکەن و بە یارمەتی ئەحمدی نەژاد دەچن، پێچەوانەی ئەو باوەڕەی سەرۆکی درۆ سازدەر هاتە دی و سێ دەسەڵاتی دۆستی ئێران پشتیان لە ئەحمدی نەژاد کرد.
ئێران زیاتر لە ٤٠% دی مەسرەفی ناخۆی بنزینی لەدەروەی ولات بەتایبەت وڵاتانی غەربی هاوردە دەکردو دوای بڕیاری گەمارۆی چوراەم کە لە لایەن چین و شەررەوی واژۆ کرا ئێران کەوەتە گۆشەی فشار و کەمی بنزینی ناوخۆییەوەو ناجار پەنای بۆ موهەندیسەکانی پێرۆشیمی سەر بە سپای پاسداران بردو ئێستاش دەردەکەوەی کە هەوڵەکانی سپای پسداران هیچ ئاکامێکی لێنەکەوتوتەوەو تەنانەت کێشەیەکەی نۆی تری بۆ ئەحمدی نەژاد درووست کردوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەو بەشی گرتن و پاڵاوتنی بەرهەمی بنزینی ناخۆیی هەنوکە ٦٠ کە% دە دەتوانی بە دوو هۆ تووشی کێشەی بەرهەمهێنانی بێ.
لەلایەک بە هۆی ئەوەی کە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان جگە لەوەی ماوە و تەمەنی بەرهە مهینانیان بەسەر چووە لە ئاکامی فشاری هێنان بۆ بەرهەمی زیاتر لە زەرفییەتی بەرهمهێنان زۆرتر خراپ دەبن و بەشەبنزینی ٦٠% ناوخۆیی تووشی کێشە دەبێ و رادە بەرهمهێنانی ناخۆیی تا ئاستێکی بەرچاو دادەبەزی.
لەلایەکەی دیکە بە هۆی فشاری زیاتر لە حدی گرتنی بەرهمهێنان لە سەر بەشەکانی تەولیدی بنزین، ئامیرەکانی بەرهامهێنان نیازیان بە قەتەعاتی یەدەگی دەبێ و بە هۆی گەمارۆکە وەدەست هێنانی ئەو پارچەنەی کە پێویستن و دەبێ بەگۆردرین ئاسان نابێ و دوور نییە بەرهەمی ناخۆیی بەتەواوی بێتە راوەستان و کێشەیەکی ناخۆی جیدی هاتوو چۆی لێبکەویتەوە و بە بێت هۆی نارەزایی گشتی خەڵکای ئێران.
کاترین ئشتۆن ئەمڕۆ راگەیاند ئێران بە فۆرمی لە نامەیەیک دا کە ئاراستەی ناوەندی نوێنەرانی ئەورۆپای کردوە بەتەمای گەرانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان ١+٥ یەکە.
بڵام ئایا گەرانەوەی ئیران بۆ سەر مێزی دانوستانی ٦ زلهێزی دەرەکی دەتوانڕی دووهەم ئاکامی شوێنکاری و خسارە گەمارۆی چوارەمی لێدەکەوێبێتەوە یاخۆ ئێران جارێکی تر بە تەمای فرۆفێل سازدانی درۆ بۆ درێژەدانی ماوەیە؟.
وەلامی ئەو پرسیارەی سەرەوە لە دانوستانی چەند رۆژی داهاتوو نێوان دوو لایەن دا شاراوەیە و بێگومان ئاکامی دانوستانی نێوان دوو لەیەن شوێنکاری و تەئسیری لە سەر هەلوێستی دوو تەرەف دەبێ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە