بۆ شۆڕش گێرانی وڵاته‌که‌م
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
شۆڕش گێڕه‌کانی ووڵاته‌که‌م
بناری شاخ و تووله ڕێ ی گه‌رمیان
لادێ کان ماندوو بوون
شوانه‌کان مهڕهکانێان کرد به قووربانی
بۆ گوورگه‌کان
ئه‌ی شۆرش گێڕانی ووڵاته‌که‌م
کتێبی مارکس و ئاینی ئیسلام
به‌کارتان هێنا بۆ قۆچی خۆتان
زیندانه سیاسیه‌کانتان دا به‌گرت
پێکێ ویسکی تان خوارد
رێگای به‌غداد تان گرت
دڵخۆشی کردن
سۆزانیه‌کانی به‌غدا و به‌عسی کان
ئه‌ی شۆڕش گێڕانی وڵاته‌که‌م
لادێ و شارهکهمانێان وێران کرد
منداڵانی ساوایانیان کووشت
دڕکیان کرد به پاروو بۆ منداڵانی ووڵاته‌که‌م
ئێوه که‌ی خاکتان لا پیرۆز بوو
ئێوه که‌ی ئاڵاتان لا پیرۆز بوو
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له شهیده مردووکانی شه‌ڕ
شۆرش گێڕه‌کان که شه‌هید بوون
بێ سه‌ربه‌ستی
بوون به نه‌مری جیهان
وێنهکانێان
مایه‌وه به مری وه‌ک گیڤرا و مامه‌ڕیشه
ئه‌ی شۆڕش گێڕه زیندووکان
ئێوه‌ی زیندوو
بوون به مردوو
له‌ڕۆژانی سه‌ربه‌ستی
بوون به زبڵ دانی مێژوو
خۆتان وه‌ک کوورسیهکانتان
بێ هه‌ستن
کاتێ مردی دنێایه تف رووت تێ ده‌کات
ئه‌و که‌سانه‌ی کهقۆچیان کرد ببی به سه‌رۆک
ئێستا قۆچت بۆ ده‌که‌ن
که نه‌مێنی
بۆ واده‌که‌ن
ئه‌ی شۆڕش گێڕانی وڵاته‌که‌م
خۆتان رسوا کرد
بۆ ژیانی هه‌میشه‌ی
بۆ مێژووی گه‌له‌که‌تان
سڵاو له غاندی و ماندێلا
تف له کاسترۆو قه‌زافی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست