رۆژانێ بوو
Wednesday, 21/09/2011, 12:00
رۆژانێ بوو
بریندار‌و لاواز بووم
بێ هێز بووم
رۆژانێ بوو
هه‌موو شت جوان بوو
ته‌نانه‌ت زه‌رده‌واڵه‌کانیش
رۆژانێ بوو
به‌فر ئه‌باری یه سه‌ر شاخ و شه‌قامه‌کان
هه‌موو جوان بوون
به‌ڵام
ئێستا پێچه‌وانه‌یه
ئه‌زانم بۆ
شاخه‌کانیش که چه‌ند جوانن
هه‌موو ته‌پ و تۆزاوین
چاوه‌کانیان نابینن و ته‌ماوین
رۆژانێ بوو
باران وه‌ک ئاوی کانی بوو
به‌ڵام
قووڕاوی ولێڵه
نازانم بۆ
مرۆڤه‌کانیش ته‌پ و تۆزاوین
له شاخه‌کان ئه‌چن
بێ به‌زه‌ین
وه‌ک گیان له‌به‌ره‌کانی ئه‌فریقا
بووین به ماسی کانی ناو ئاو
به‌ڵام
نه‌هه‌نگه‌کان گه‌وره ترن
قرشه‌کانیش به‌هێز ترن
تۆ بڵێی
مرۆڤ ئه‌وه‌نده بئ به‌زه‌ی بێ
وه‌ک گیان له‌به‌ران
نا
نا
بڕوا ناکه‌م
چۆن ئه‌بێ ژیان وابێ
بێ به‌زه‌ی و بێ گریان بێ
ژیان به گریانه‌وه به‌نده
وه‌ک
چۆن هه‌تاو به ئاسمانه‌وه به‌نده
وه‌ک چۆن مرۆڤ به نیشتمانه‌وه به‌نده
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست