پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون بۆ فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران..
Saturday, 24/01/2009, 12:00
ساڵانێکی زۆره که ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌رانی کورد بۆ حه‌وانه‌وه‌وکارکردن وخوێندن ڕوویان کردۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێناوی پێکه‌وه‌نانی ژیانێکی ئاسوده‌بۆ خۆیان و دابینکردنی پاشه‌ڕۆژێکی ڕوناک بۆ مناڵه‌کانیان وهه‌وڵی نیشته‌جێ بون وژیانێکی ئارامیان داوه هه‌ر له ده‌وڵه‌ته دراوسێکانی کوردستان تا ئه‌وروپاو ئه‌مریکاوئوسترالیاوکه‌ندا هتد.. دیاره ژماره‌یه‌ک له‌و په‌نابه‌رانه بارودۆخی سیاسی پێش روخانی ڕژێمی فاشی به‌غداوژماره‌که‌ی زۆرتریش دوای ڕاپه‌ڕین ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوونه پۆڵین کردنی په‌نابه‌ر هه‌روا کارێکی ئاسان نیه که بتوانین بڵیین ئه‌و په‌نابه‌ره هۆکاری سیاسی وای لێکردووه‌وئه‌وه‌ی تر هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابوری، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو که‌سێک وڵاتی خۆی خۆش ئه‌وێت و ئه‌گه‌ر بۆی بگونجێت وناچار نه‌کرێت به ئاسانی جێی ناهێڵێت..
دیاره بونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ری کورد له‌ده‌ره‌وه هه‌م سودی هه‌بووه هه‌م زیان ناکرێت لێره‌دا ئێمه باسی بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆرگرنگه ئه‌وه‌یه که هه‌موولایه‌ک ئه‌وه بزانێت ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی که هاتۆته ده‌ره‌وه زۆر جار ناچاربووه چی سه‌روه‌ت وسامانی هه‌یبووه بیفرۆشێت وبه‌شێکی زۆریشی به‌قه‌رزداری گه‌یشتۆته ئه‌ورووپا، به‌شێک له په‌نابه‌ران مافی مانه‌وه‌و نیشته‌جێ بوونیان پێدراوه‌و به‌شێکی زۆریش که له ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س تێئه‌په‌ڕێت هیچ مافێکی په‌نابه‌ری ومانه‌وه‌یان نیه و هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و ناردنه‌وه‌دان به‌تایبه‌ت له وڵاتانی به‌ریتانیاو سویدوهۆڵه‌نداوئه‌ڵمانیاوسویسرا وه له‌هه‌ندێ وڵات به‌پێی شوێنی نیشته‌جێبوونی پێشووی ئه‌وکه‌سه جیاوازی هه‌یه، ناردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێک به‌زۆر جگه له داڕمانی مادی ومه‌عنه‌وی ئه‌وکه‌سه زیانێکی زۆریش به ئابوری کوردستان ئه‌گه‌یه‌نێت که هه‌ریه‌کێک له ئێمه ئه‌زانێت چۆن چۆنی. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆته کێشه‌یه‌ک که ڕۆژانه سه‌ده‌ها که‌س ژیان وگوزه‌رانیان لێ تێک ئه‌چێت وکه‌سوکاریشیان له ناوه‌وه‌ی وڵات له‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی خراپ دا ئه‌ژین و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌نجێکی کورد دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌زۆر خۆکوژی بکه‌ن..
به‌داخه‌وه له‌کاتێکدا هه‌موومان هه‌ست به گه‌وره خه‌ته‌رناکی ئه‌و کێشه‌یه ئه‌که‌ین هه‌نگاو هه‌ڵوێستی جدیمان نه‌ناوه به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و کاره وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌س بڵێت ئاگره سووره له‌خۆم دووره، له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی وڵات تا ئێستا تاکه جوڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵوێست وکاری جدی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کردبێت فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانن، که له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه‌و به‌ڕاستیش نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی په‌نابه‌رانن..
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون سه‌ره‌ڕای هاوخه‌می وپشتگیری خۆی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که کێشه‌ی مانه‌وه‌ونیشته‌جێبوونیان هه‌یه ده‌ست خۆشی له‌فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌کات وپشتگیری وهه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕێن به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی له پێناو پاراستنی مافه ڕه‌واکانی په‌نابه‌ران ئه‌نجامیان داوه وه ئاماده‌ی هه‌رجۆره پشتیوانی و هاوکاریه‌کیشین که به بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون بکرێت..له‌کۆتاییداجارێکی تر هاو هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی کورد ده‌رئه‌بڕین وه‌به‌مافێکی ڕه‌وای هه‌ر مرۆڤێکی ئه‌زانین له‌کوێ بیه‌وێت له‌وێ بژیات وکاربکات وه‌ک له په‌یمان نامه‌ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ دا هاتووه..
17.1.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست