حیزبی شیوعی(هەندرێن)ی هەڕاج کرد
Monday, 30/08/2010, 12:00
لەسەرەتای شەستەکان پارتی کۆمۆنیستی عێراق وەک هێزێکی بچووک و سنوور دار لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگە خەباتی دەکرد و توانی چەند نەبەردییەکی بەرچاوو دیار تۆمار بکا، وەک شەری سەری بەردی و شەری حەسەن بەگ..بەڵام لە هەمویان گرنگترو ناودار تر کە هێزو تینێکی نوێی بە شۆرشی کورد بەخشی شەڕی هەندرێن بوو، کە یەکەم شەڕی بەرەنگاری گەورەی شۆرشی کورد بوو لەساڵی 1964 .. لیوای 14 سوپای عیراقی ئەو کات بەتەواوی تێک شکا...بێگومان ئەو سەرکەوتنە بو بەهۆی ئەوەی کە کۆمۆنیستەکان پێگەی خۆیان لای مەلامستافا بەهیز بکەن و سوپاس و ستایش بکرێن،،ئەو سەرکەوتنە بوو بە بەشێک لە مێژوو سەروەری ئەو حیزبە ...بەلام سەد مخابن ئەو نەشئەی سەرکەوتنە کە نزیکەی پەنجا ساڵە حیزبی شیوعی بە خەیاڵییەوە مەستە ، وا خەریکن لێی ئەسێننەوەو لە زەمانی دۆلارو گەندەڵی، وادیارە کە سەرکەوتنەکانیش وەک هەزاران پارچە زەوی هەولێر و شەقڵاوەو خوڵاماوەو سەلاحەددین تاپۆ دەکرێن و خاوەنی تازەیان بۆ پەیدا دەبێ...مەبەست لێرە شەڕی هەندرێنە کە مێدیاکانی پارتی خەرێکن خەڵک چەواشە دەکەن ،،ئەڵێن کە گوایا کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو سەرکرداپەتی ئەو شەڕەی کردووە، لێرە من دڵنییام کە خەڵکی گاڵتەو پێکەنینییان بەو قسانە دێ و لە ڕاستیشدا گرنگ نییە چی دەڵێن ، چونکە مەلامستەفای بارزان خۆی قەت ڕۆژێک نەیوتووە کە ئێمە ئەو شەڕەمان کردووە، هەروەها ئێدریس بارزانیش هەتا مابوو ڕۆژێک نەیووت من بووم سەرکردەی شەڕی هەندرێن. ..بەڵام ئەوەی کە جێگای داخ و سەرسوڕمانە هەڵوێستی حیزبەکەی کەمال شاکرە کە بەهیچ شیوەیەک ناوێرن بەرگری لە خۆیان بکەن و ڕوون کردنەوەیەک بڵاو بکەنەوە کە شەرەفی خۆیان و هاوڕێ شەهێدەکانییان بپارێزن.من لە ڕاستیدا نازانم هۆی ئەو بێدەنگییە چییە!! .دوور نییە کەمال شاکر نەوێرێ ئەو کارەبکا ،چونکە مقۆ مقۆی ئەوە هەیە کە ئەو زاتە باوەڕ پێکراوو پاڵیوراوی پارتییە بۆسەرکردایەتی حیزبی شیوعی کوردستانی و تەنانەت مەکتەنی سیاسیش توانای گۆرینی کەمالییان نییە و لێی ئەترسن ...لە لاێکی تر ئەو ئەفسەرە کۆمۆنیستەی کە ئەوکات سەر کردایەتی ئەو شەرەی کردووە ئێستا لەژیاندا ماوەو ناوی مولازم خدرە (ئەبو عاید) کە عەرەبێکی بەغداییەو قاچێکی هەر لە کوردستانەو هەندێ جار لە مێدیاکانی پارتی دەرئەکەوێ و دوستێکی نزێکی بارزانییە و جگە لە بلۆک ودەفتەرە دۆلار جەند پارجە عەرزێکیشی لە خاکی کوردستان بۆ دابڕاوەو، لە چاو پێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکانا ووشەی کوردستان بە موناسەبەو غەیرە مناسەبە زۆر بەکار دێنی..لە ئاست شەڕی هەندرێنیش بێدەنگەو کۆمینتار نادات ، گومانی زۆری لێ دەکری کە لە بڕی پارەییەکی زۆر هەندرێنی فت کردبێ،دوای پەنجا ساڵ هەندرێن خاوەنی تازای بۆ پەیدابوو... ئیتر کە حزب نەما هەندرێن بۆ بمێنی...
30-10-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست