پەیوەندى نێوان عارفى بێ مەعریفەوئازادى علوج لەسەر چ بنەمایەكە؟

Tuesday, 15/09/2009, 12:00


هەردووكیان (عارف رشدى كە ناسراوە بە عارفى بێ مەعریفەوئازاد جوندیانى كە ناسراوە بە ئازادى علوج) كە هەردووكیان بە ناو ئەندامى سەركردایەتى یەكێتین بەڵام لە حەقیقەتدا هەردووكیان مەسینە هەڵگرى (جەلال تالەبانى) ین ونۆكەرى (هێروقوبادوباڤێڵ ولاهورومەلابەختیاروئەرسەلان بایز) ن .ئەو دووانە پەیوەندیان لەگەڵ یەكتر زۆر باش وتۆكمەیە بێگومان ئەوەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێتەوە كە پێویستە لێرەدا ئاماژەى پێبدەین .
من كە لەو نوسینەمدا ناوى خۆم ناوە (شالاورانیەى) لە راستیدا ئەوە ناوى خوازاروى خۆمە ،ئاشكرا نەكردنى ناوەكەم بۆ ئەوە نیە پێمام بلێن ئەو نوسینە درۆیە مادام نوسەر نەیتوانیوە ناوى خۆى ئاشكرا بكات .ئاشكرا نەكردنى ناوەكەم لەبەر ئەوەیە من ئێستا لە رانیە پلەیەكى حیزبیم هەیە وناتوانم بە ناوى راستەقینەى خۆم بنوسم .پێم وایە ئەوەش شتێكى سروشتیە چونكە لە ناو یەكێتى بۆتە باو كەم كەس هەیە بەناوى راستەقینەى خۆى بنوسێ وراپۆرت بنێرێ ورووبەروو رەخنە بگرێ چونكە یا دەردەكرێ یا نان بڕوادەكرێ یا بزردەكرێ .ئەگەر ئێمە رۆژانە سەیرى لاپەرەكانى (كوردستانى نوێ) بكەین كە زمان حاڵى یەكێتى یە چەندین وتارونوسینمان بەرچاودەكەون كە بەناوى خوازراویا بەناوى (چاودێروچاوگێروبەرپرسێك........) بلاودەكرێنەوە بەتایبەت ئەو نوسینانەى كە دژى كۆمپانیاى وشە لەلایەن بەرپرسە باڵاكانى یەكێتى دەنوسرێن وناوێرن بە ئاشكرا رووى خۆیان دەرخەن وقسەبكەن .
لە 1996من لە رانیە دوكانى فرۆشتنى ئازوقەم هەبوو،لەو ساڵەشدا یەكێتى لە هەولێروبادینان دەركابوو كادیرەكانیان كە ناوى (ئاوارەیان) لێنرابوو لەوسنورەوسلیمانى وكۆیە دەژیان .لە ناو رانیەدا جگە لە كۆمیتەیەكى ئاوارەكانى هەولێر مەلبەندى (شەشى سۆران) كە جوندیانى مەسولى بوو لەگەڵ مەلبەندى (بادینان) كە عارف رشدى سەرپەرشتى دەكرد.لەو كاتەوە تا 2002مانگانە رێژەیەكى زۆر ئازوقە دەهاتە سنورەكەمان وبەسەر ئاوارەكانى شەڕى ناوخۆ دابەشدەكرا ئەو كاتەش ئازوقە زۆرگران بوو چونكە هێشتا (حسارى ئیقتیسادى) لەسەركوردستان بەتایبەت هى رژێمى عیراق هەر مابوو.جا ئەو دووانە (عارف وجوندیانى) ژمارێكى ئیجگار زۆرى خەلكیان بەناوى ئاوارەى نووسیبووكە لە راستیدا (وەهمیبوون) واتا بوونیان نەبوو .ئەو دووانە هەموو ئەو ئازوقە وەهمییەیان بۆخۆیان وەردەگرت وپاشان بە دزى ولابەلا دەیاندابەمن وكەسانى ترى وەك من .ئەوان ئەوكاتە دزیان دەكرد كە كادیرەكانیان لە وەزعێكى زۆر خراپدا دەژیان .
بەهەمان شێوە برادەرێكى خۆم بۆى گێرامەوە كە (عارف وجوندیانى) چەندین جار (چەك وفیشەكیان) هێناوەتە لاى من ومنیش لێم كریون!!لەو سەردەمەدا (جەلال تالەبانى) چەكى نوێ دەدا بە كادیران وپێمەرگە وپاشان خەلك لەبەر نەبوونى دەیان فروشتەوە جا (عارف وجوندیانى) بە شێوەى ئازوقە ناوى وەهمییان هەبوو بۆ وەرگتنى چەكیش وپاشان ئەو چەكانەیان بە جوملە دەفرۆشتەوە.
جا لەو كاتەوە پەیوەندى ئەو دووانە خۆش وپلەیى یەكەمى وەرگرتوە تا دەگاتە ئێستا بەردەوامەوناشتونن لەیەكتر داببرێن چونكە سڕیاتى یەكتریان لایەونەبادا لەیەكترى ئاشكرابكەن .لە نوسینى داهاتووماندا باس لە چەند لایەنێكى ترى ئەو نهێنیانە دەكەین كە لە نێوان ئەو دووانەدا هەیە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە