بۆ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی و کۆمیته‌کان و قایمقام و پۆلیسی چمچماڵ

Sunday, 04/10/2009, 12:00


زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێت باسی پرێنسیپی حزبی و سه‌روه‌ری یاسا ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یاسا پێشێل ده‌کات و داڵده‌ی تاوانبار و خوێن ڕێژه‌کان ده‌دات ته‌نها خۆتانن به‌ تایبه‌ت سه‌رکرده‌کانتان.



باس له‌ تاوانبار و خوێن ڕێژێک ده‌که‌م هه‌رچه‌ند خۆتان باشی ده‌ناسن و خۆتان داڵده‌‌تان داوه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی چوار ڕۆژ تر نه‌ڵێن نه‌مان زانی و ده‌ستمان لێی گیر نه‌بوو ئه‌وه‌ من بۆ ئێوه‌و ڕای گشتی باسی ده‌که‌م.

تاوانبار محمد محمود ناسراو به‌ حه‌مه‌ی چه‌کوش.

ئه‌م تاوانباره‌ ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 24 ساڵه‌ هه‌موو خه‌ڵکی مدینه‌ شۆڕش قادره‌که‌ره‌میه‌کان ده‌یناسن، به‌رپرسه‌ باڵاکانی یه‌کێتیش باش ده‌زانن تا ئێستا چه‌ند جار با تاوانی خه‌ڵکی بێتاوان کوشتن و دزی و کاری تیرۆرستی و پێشێل کاری له‌ ده‌س دادگاو یاسا هه‌ڵهاتوه‌و ئێسته‌ش به‌ قاچاخ وه‌کو به‌رزه‌کی بانان ده‌سوڕێته‌وه‌.



1- حه‌مه‌ی چه‌کوش به‌ ئاشکرا هه‌موو خه‌ڵکی قادرکه‌رمه‌یان ده‌زانن له‌ بێتاوان له‌ گه‌ڵ سامه‌ی برای ڕه‌شه‌ هه‌ڕێنه‌یدا کوڕێکی جه‌باری بێتاوانیان کوشت.

2- له‌ دوای ڕوخانی سه‌دام حه‌مه‌ی چه‌کوش شوێن و مه‌نزڵگای تکریت و ئیش کردن له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان بوو له‌ دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی دوز به‌ سه‌یاره‌یه‌کی پڕ له‌ تیئێنتی وه‌ گرتیان و ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی تکریت کرا، به‌ ئاشکرا ئه‌مریکیه‌کانی تکریت وه‌کو حوکمی قه‌ره‌قوش له‌ ناو سجن هێنایانه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕزگاریان کرد.

3- له‌ دوایدا هاته‌وه‌و له‌ کرکوک نیشته‌ جێ بوو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوک و مه‌سول کۆمیته‌کان و نه‌جات حاسه‌نی پارتی ومحافز و ڕزگار عه‌لی و هه‌موو کرکوکیش باش حه‌مه‌یان ده‌ناسی له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تردا خه‌ریکی خه‌ڵک فڕاندن و کوشتن و کاری قاچاخی وه‌کو بنزینیان ده‌کرد، به‌ ئاشکرا ڕۆژی ده‌یان جار به‌ مۆنیکاکانی پڕ له‌ بنزین ده‌کرد و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنزینخانه‌که‌ دیفرۆشت و دووباره‌ به‌ بێ سره‌ گرتن به‌ نێره‌که‌ری سه‌یاره‌کانی پڕ ده‌کرده‌وه‌، ئه‌وکاته‌ی که‌ خه‌ڵکی 24 سه‌عات سره‌ی بنزینی ده‌گرت، ئه‌میش به‌ یه‌ک ده‌قه‌ سه‌یاره‌کانی خۆی پڕ ده‌کرد و هیچ پۆلیسێکیش نه‌ی ده‌وێرا ڕێگه‌ی لێ بگرێت.

4- هه‌ر له‌ کرکوک له‌ گه‌ڵ ده‌رهاوسێیه‌کیاندا بوو به‌ شه‌ڕیان پیاوێکی لێیان کوشت و چه‌ند که‌سێکیشی لێیان بریندار کردو ماڵه‌که‌ی تریش ماڵه‌که‌ی حه‌مه‌یان سوتاند. ئیتر حه‌مه‌ له‌ ترسی ماڵه‌که‌ ڕای کرد بۆ چمچماڵ ئه‌و کاته‌ عوسمانی حاجی محمود وه‌زیری ناوخۆ بوو باش ده‌یزانی حه‌مه‌ چه‌ندێ تاوانباره‌ به‌ڵام بۆ ڕۆژێکیش کاکه‌ عوسمان ئه‌و یاسایه‌ی به‌ سه‌روه‌ر نه‌زانی، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بڵێ به‌م شتانه‌م نه‌زانیوه‌ خۆ هه‌موو پیاوه‌کانی عوسمان وه‌کو مقدم سبحی به‌رپرسی حیمایه‌کانی و ڕه‌شه‌ ‌‌هه‌ڕێنه‌و گۆران و قایمقام و هه‌موو خه‌ڵکی چمچمال به‌ تایبه‌ت قادرکه‌ره‌میه‌کانی،مدینه‌ شۆڕش، ئاواره‌کان که‌س نیه‌ حه‌مه‌ نه‌ناسێ و نه‌زانێ چی کردوه‌.

5- له‌ مانگی 10/2006 برایه‌کی حه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێشێلکاری که‌وته‌ که‌مینی پۆلیسی کرکوکه‌وه‌ براکه‌ی حه‌مه‌ کوژرا،، پاشان حه‌مه‌ به‌ ئاشکرا به‌ پشتیوانی چه‌ند خزمێکی چوه‌ سه‌ر پۆلیسێکی کرکوک له‌ به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا گوله‌بارانی کرد و کوشتی، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن دادگای کرکوکه‌وه‌ ئه‌مری گرتنی بۆ ده‌رچو، به‌ڵام حه‌مه‌ حسابی بۆ دادگای کرکوک نه‌کرد و هاته‌ چمچماڵ و وه‌کو به‌رزه‌کی بانان ده‌سوڕایه‌وه‌، له‌ دوایدا خۆی و کوڕه‌ 12 ساڵه‌که‌ی ڕای کرد بۆ بریتانیا و ئیسته‌ کوڕه‌که‌ی له‌ بریتانیا به‌ جێهێڵاوه‌و خۆی بۆ بانگه‌شه‌ی لیستی کوردستانی گه‌ڕایه‌وه‌ چمچماڵ و به‌ ئاشکرا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵا ده‌سته‌کانی سنوری ‌ چمچماڵدا ده‌سوڕایه‌وه‌و خه‌ڵکیان پێ چاو شکێن ده‌کرد به‌ مه‌رجی ئه‌مر قه‌بزی هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن دادگای که‌رکوک و هه‌رێمیشه‌وه‌.

6- ئێسته‌ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووی گرنگ تر کوڕێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵان که‌ کوڕی عومه‌ر دێڕه‌شه‌ییه‌ حه‌زی له‌ خوشکی حه‌مه‌ کردوه‌ به‌ڵام حه‌مه‌ ڕازی نه‌بوه‌، ئیسته‌ خوشکه‌که‌ی حه‌مه‌ په‌نای بردۆته‌ به‌ر سه‌ندیکای ژن پاریزان و له‌وێ پاریزراوه‌و کوڕه‌که‌ش خۆی شاردۆته‌وه‌ له‌ ترس حه‌مه‌.

7- حه‌مه‌ی چه‌کوش شه‌وو ڕۆژ بۆ کوڕه‌که‌ ده‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی بیکوژێ ئاگاداری ماڵی کوڕه‌که‌ی کردۆته‌وه‌ وتویه‌تی من حکومه‌ت لێم ده‌ترسێ ئێوه‌ چین، وه‌ وتویه‌تی ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ ته‌سلیم نه‌که‌ن یه‌کێکی ترله‌ بنه‌ماڵه‌که‌تان لێ ده‌کوژم ئیسته‌ ئه‌و ماڵه‌ هه‌ر یه‌که‌یان له‌ گوندێک خۆیان شاردۆته‌وه‌، وه‌ منیش وه‌کو که‌سێکی ناوچه‌که‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م به‌ شایه‌ت و دڵنیام له‌م ماوه‌ نزیکه‌دا ئه‌گه‌ر حه‌مه‌ ده‌ستی نه‌گاته‌ ئه‌و کوڕو کچه‌ ئه‌وه‌ که‌سێکی تری ئه‌ندامی ئه‌و ماڵه‌ بێتاوانه‌ ده‌کوژێ.

من وه‌کو کار‌ێکی ئینسانی ئاگاداری لایه‌نه‌ حزبی و پۆلیس و ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ ده‌که‌موه‌ فریا بکه‌ون مه‌هێڵن که‌سێکی ئاوه‌ها خوێن ڕێژو قاچاخ له‌ یاسا خوێنی ئه‌و کوڕ و كچه‌ لاوه‌ نه‌ڕیژێ. له‌ هه‌مان کاتدا من دڵنیام حه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ناو ده‌ر بکاته‌وه‌ خه‌ڵکی چاو شکێن بکات خوشکه‌که‌ی ئه‌و کوڕه‌ داماوه‌ ده‌کوژێ یان که‌سێکی تر له‌ ماڵی کوڕه‌که‌ ده‌کوژێ. من هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و وه‌زیری ناوخۆو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار ده‌که‌موه‌ ده‌یکه‌م به‌ شاهێد ئه‌وه‌ من له‌ به‌ر خاتر خواو له‌ به‌ر ڕزگار کردنی گیانی ئه‌و گه‌نجه‌ هه‌مووتان ئاگادر کرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر حه‌مه‌ ده‌سگیڕ نه‌کرێت و که‌سێکی تری بێتاوان بکوژێت ئه‌وه‌ هه‌موو به‌رپرسانی یه‌کێتی به‌ تایبه‌ت له‌ چمچماڵ تاوانبار ده‌بن له‌ به‌رده‌م خواو دادگاشدا.

.........................................

به‌ داخه‌وه‌ ناردنی بابه‌ته‌که‌ی من دواکه‌وت و به‌ هۆی مه‌شخه‌ڵه‌تی خۆمه‌وه‌ نه‌م نارد، ئێسته‌ هه‌واڵ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن حه‌مه‌ خوشکه‌که‌ی خۆی کوشتوه‌و شه‌وی 30/1/10/2009 حه‌مه‌ ڕۆشتۆته‌ سه‌ر ماڵی عومه‌ر دێڕه‌شه‌یی و یه‌ک مه‌خزانی ناو‌ به‌ مه‌ڵه‌که‌وه‌ به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بوه‌و به‌ڵام ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌ون ئه‌وه‌ دڵنیام له‌م ڕۆژانه‌دا حه‌مه‌ خوێن ده‌ڕێژێ.

به‌ داخه‌وه‌ بۆ کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی که‌ بونه‌ به‌ داڵده‌ده‌ری تاوانبار و خوێن ڕێژ و دزو جه‌رده‌ ئه‌گه‌ر ده‌یان وه‌کو ئه‌مه‌ له‌ سنوری پارتیدا هه‌ڵکه‌وێ پارتی و نه‌چیر گوێی له‌ بن ده‌رده‌کرد و نه‌یده‌هێڵا به‌ زیندووی بسوڕێته‌وه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌.

ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ونیشتمانی هه‌موو سایت و ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ بورژێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانباره‌ ده‌سگیر بکرێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە