کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


با دوو قسه‌ش بۆ په‌رواز حوسێن بكه‌ین ...

Thursday, 30/05/2013, 12:00






ماوه‌یه‌كه‌ له‌ریی به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدله‌وه‌ په‌رواز حوسین شوینی خۆی كردۆته‌وه‌ له‌ نیو پانتایی هونه‌ری كوردی و ته‌نانه‌ت له‌نیو ولاتانی عه‌ره‌بیشدا وه‌ك هونه‌ركاریكی نوێ ناسراوه‌، ناسراویه‌كه‌ی هه‌م به‌هۆی ده‌نگ و برینی قۆناغه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ تا ئیستا به‌سه‌ركه‌وتوویی، هه‌میش وه‌ك كچه‌ كوردیك و سیاسه‌ت خستنه پاڵیه‌وه‌ زیاتر ئه‌ویان ده‌رخست، ده‌ركه‌وتنیك كه‌ هه‌ندیك شانازی پیوه‌ ده‌كه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازن، كه‌چی هه‌ندیكی تر به‌چه‌ندین بروبیانووی جیاوازه‌وه‌ ناوو ناتۆره‌ی بۆ هه‌لده‌به‌ستن و دژایه‌تی ده‌كه‌ن و خه‌لك له‌پالپشتی كردنی سارد ده‌كه‌نه‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه‌و تا ئیستاشی له‌گه‌ل دابیت شانازیم پیوه‌ كردوه‌و شانازیشی پیوه‌ده‌كه‌م وه‌ك كچه‌ كوردیك، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ پیم خۆش بوو چه‌ند قسه‌یه‌كی بۆ بكه‌م:
قسه‌ی یه‌كه‌مم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاری په‌رواز كاریكی هونه‌ریی و دوور له‌ سیاسه‌ته‌، ئه‌و به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی كردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ عه‌ره‌ب، كه‌ ئه‌ویش بواری به‌شداری كردنی پیدراوه‌ وه‌ك عیراقیه‌ك ئه‌و بواره‌ی پیدراوه‌، خۆ هه‌رواشه‌، ئه‌و چی بكات كه‌ ئیمه‌ی كوردی عیراق هه‌موو هه‌لگری ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقین، ئه‌و چی بكات كه‌ له‌رابردوه‌وه‌ تا روخانی ێدام و ته‌نانه‌ت تا ئیستاشی له‌گه‌ل دابیت سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانمان دروشمی ئه‌وه‌ل و ئاخیریان یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و فیدرالی بووه‌؟!!!، ئایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركی ئیستای په‌روازه‌ به‌ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی عێراق بڵێت كه‌من ته‌نها هه‌ر ئاڵای كوردستان هه‌لده‌ده‌م و به‌س؟، یان ئه‌وه‌ ئه‌ركی پێشترو ئێستاو داهاتوویی سیاسیه‌كانمان بوه‌و ده‌بێت كه‌ كاریان بۆ ئه‌ورۆژه‌ بكردایه‌و ئیستا خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وله‌تی خۆمان بوینایه‌و ئه‌وكات نه‌ په‌رواز به‌شداری وه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی ده‌كرد، نه‌ ئه‌و بواره‌شی پیده‌درا تابه‌شداری بكات؟!. به‌ڵام كه‌ به‌شداری كردووه‌ ئه‌ركی هه‌موومانه‌ پشتیوانی لی بكه‌ین و هه‌ولی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ بده‌ین. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركی په‌روازیشه‌ له‌كاتی سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا ئاڵای عێراق و كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رزبكاته‌وه‌و پێویسته‌ هه‌رواش بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ تاوانی په‌رواز نیه‌ كه‌ ناچاری ده‌كات وابكات، به‌لكو ئه‌وه‌ كارو به‌ره‌نجامی سیاسیه‌كانی كوردستانه‌ كه‌ ده‌بیت وابكات؟!!! بۆیه‌ پیویسته‌ هه‌موومان ئه‌و راستیه‌ بزانین و لۆمه‌ و گله‌یی له‌ په‌رواز نه‌كه‌ین و ده‌بوو ئه‌و لۆمه‌و گله‌ییانه‌مان له‌رابردوو و ئیستادا به‌ره‌و روی سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كانی كوردستان بیت !!!
قسه‌ی دووه‌م و كۆتایشم ئه‌وه‌یه كه‌ ئیمه‌ی كورد زۆر ساویلكانه‌، زۆر خۆش باوه‌رانه‌و له‌ژیر كاریگه‌ری كه‌لتوری بیگانه‌دا زۆر جار ده‌كه‌وینه‌ سه‌رو گویلاكی یه‌كتری و تانه‌و ته‌شه‌ر بۆیه‌كتری هه‌لده‌به‌ستین و له‌بری پالپشتی و پشتیوانی بۆیه‌كتری و ده‌سخۆشانه‌مان بۆ كاری باشی گه‌نج و لاوانی كوردستان، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ كلتوریكی نامۆو بیروباوه‌ریكی كۆنه‌په‌رستانه‌ هه‌وڵی له‌باربردنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون و ده‌ركه‌وتنی توانای گه‌نج و لاوانی كوردستان له‌ژێر په‌رده‌ی ئاین، نامووس، شه‌ره‌ف و ڕه‌وشت ده‌دات؟!، به‌ڵام زۆر پێویسته‌ په‌رواز و هه‌موو خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ جێگه‌ی شانازیمانه‌ په‌رواز له‌هه‌ناوی بنه‌ماله‌یه‌كی كوردو له‌باوه‌شی سۆزی خیزان و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ چووه‌ بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ركابه‌ره‌كانی كه‌ئه‌وه‌ی بیه‌ویت ده‌زانیت كاریان چی بوه‌و له‌ چ شوینیكه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ چوینه‌؟! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ عه‌ره‌ب به‌و هه‌موو كه‌م و كوریانه‌شه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی خۆیان گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، شانازیان پیوه‌ ده‌كه‌ن و پالپشتیان ده‌كه‌ن؟! كه‌چی لای ئیمه‌ش خه‌ریكه‌ هه‌ندیك كه‌س و هه‌ندیك لایه‌ن و هه‌ندیك مه‌لا چه‌واشه‌كاری بكه‌ن؟!!!
ئایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و مه‌لایانه‌ی قسه‌ به‌ په‌رواز ده‌ڵێن، بیریان چووه‌ كه‌ چاوپۆشین له‌ دزینی ماڵی میلله‌ت حه‌رامتره‌و گوناهتره‌ تا گۆرانی گوتن؟! ئه‌ی بیرتان چووه‌ كه‌ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك به‌هۆی به‌كارهێنانی ڕیبازی پیرۆزی ئیسلام بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیتان حه‌رامترو گوناهتره‌ نه‌ك هونه‌رو گۆرانی؟! له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گوناهتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ تاكی نه‌ته‌وه‌كه‌‌ی و هاونیشتیمانیه‌كه‌ی خۆی خۆش نه‌وێت و تۆمه‌ت و قسه‌ی نه‌شیاوی بخاته‌ پاڵ!!! ‌
بۆیه‌ هاونیشتیمانیان، نه‌كاری په‌روازه‌ شه‌ری ئاڵاو سنورو دامه‌زراندنی ده‌وله‌تمان بۆبكات؟!، نه‌ به‌شداری و گۆرانی وتنه‌كانیشی گوناهوو حه‌رامه‌!!!. به‌ڵكو په‌رواز كچه‌ كوردێكی خه‌ڵكی كوردستانی عێراقه‌و پشتیوانی و پالپشتی لێ كردنی ئه‌ركی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز به‌ كوردو كوردستانه‌.


د. هۆشمه‌ند عه‌لی ئه‌مریكا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە