کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی و جیگره‌کانی، زهرە و ازواجها الخمسە

Tuesday, 15/02/2011, 12:00


چاودێرێک- بـه‌غدا سه‌رۆکی عێراق جودا له‌ هه‌مو سه‌رۆکه‌کانی جیهان داوای ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ بری سـێ جێگر ،جواره‌م جێگریشێ بۆ دابینبکرێت،ئه‌مه‌ش بۆ ڕازیکردنی برا تورکمانه‌کان، له‌ کاتێکدا له‌ عێراق سیسته‌می په‌رله‌مانییه‌ نه‌ک رئاسی، واته‌ پۆستی سه‌رۆک کۆمار زیاتر ته‌شریفییه‌ نه‌ک ته‌نفیزی، به‌ تایبه‌ت له‌م ده‌وره‌ په‌رله‌مانییه‌ تازه‌دا که‌ سه‌رۆک کۆمار به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌وره‌ی پێشوو ،مافی ڤیتۆکردنی بڕیاره‌کانی -یاساکانی- په‌رله‌مانیشی نییه‌،
جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی عێراق ڕێککه‌وتوون که‌ مه‌جلیسێکی تر شانبه‌شانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌یاد عه‌للاوی پێکبهێنن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته‌ ستراتیجییه‌کان
ئێستا له‌ به‌غدا نوکته‌یه‌ک بڵاوبۆته‌وه‌، ده‌ڵێن حه‌قه‌ تاڵه‌بانی بۆ ڕازیکردنی دڵی مه‌سیحییه‌کانیش داوای ده‌ستنیشانکردنی جێگری پێنجه‌میش بکات، بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌ مونافه‌سه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ی میسری زهرە و ازواجها الخمسە- به‌ڵکو له‌ میهره‌جانی داهاتوی قاهیرە بۆ فیلمه‌ سینه‌ماییه‌کان خه‌ڵاتی یه‌که‌می پێبدرێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە