کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوار چییە وەهمە یا ڕاستى ؟ شورایە یا خەون ؟ توانا ئەحمەد و جەمال حسەین چییان لێى ئەوێ ؟ ماڵ درووست ئەكەن یا ئەیڕووخێنن ؟!!

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


خوێنەرانى خۆشەویست لەژمارە 4969 ى كووردستانى نوێدا و لەلاپەڕە 3 دا گۆشەیەكى عەجایەب و غەریب ئەبینى عەجایەبێك وەك حەوت سەرسوڕهێنەرەكانى دنیا دەكرێت مرۆڤ تێى ڕامێنێ و بەپێكەنینەوە لەسەرى بنووسێ لەوەتەى مرۆڤایەتى درووست بووە دیوار هەبووەو هەیە بۆخۆپاراستن لە مان و ژیان لە ماڵ و سامان لە دووژمن و ناحەزان ، لەسەرەتاى درووست بوونى شارستانیەتیشەوە ناوى جۆراو جۆرى هەبووە وەكوو (شورا ، حەسار ، چیغ) كەهەریەكەیان ڕەنگە بەكەرەستەى جۆراو جۆر درووست بكرێن ئەمانە بۆ مەرامى تایبەت بەكاردێن ئەوەشمان لەیاد نەچێت دیوار سێبەرى هەیەو مرۆڤ لەسایەى دا ئەحەوێتەوە ئەمەشیان دیسان هەرمەسڵەحەتە لێرەدا نامەوێت فیزیكانە باس لەدیوار بكەم ئەوەندەى مەبەستمە باس لەدیووى پشتەوەى گۆشەكەى شێخ نەبى و جەمالى نەهزە بكەم كەناویان لێناوە (دیوار) هەرجارەو یەكێكێك لەم جووتە دەیانەوێت لەسایەیدا بحەوێنەوەو بنووسن .
دیوار لاى جەمالى نەهزەو شێخ نەبى چییەو چ باگراوندێكى لەپشتەوەیە ؟ سێبەرەكەى بۆ كێیە و كێ لەپەناى دا ئەحەوێتەوە ؟ جەمال حسەین لەوەتەى بۆتە مدیرى بەناو گەلى كووردستان قووڕى كردووە بەسەر ئیعلامى یەكێتیدا و ڕۆژ بەڕۆژ لەمسداقیەتى كەم ئەكاتەوە تا لەهەڵبژاردنەكانى 25 ى تەمموزدا بەیەكجارەكى بەشووى دا جەمالى قەزەم و شێخ نەبى دووانە دزى بەكرێگیراوى ناو ئیعلامى یەكێتین بەجۆرێك شێخ نەبى ناسراو بە (توانا ئەحمەد) لەهەولێرەوە ڕیكلام ئەنێرێت بۆ جەمال لەسلێمانى و لەشیراتۆنى هەولێر لەژێر تاریكى و گڵۆپى سفرى ناو چوار دیواردا حسابەكەى بەش ئەكەن ئەم دوو دزە كەتاوانى دەركردنى چەندین كادرى باشى ناو ئیعلامى یەكێتی لەئەستۆیاندایە و نان بڕاو كەرى چەندین خێزانى هەژار و بێدەرامەتن ئێستا ئەیانەوێت لەژێر سێبەرى دیوارێكى وەهمیدا سەقافەت و ڕوانین بۆقوناغێكى نوێمان پێ بفرۆشنەوە ئەم دووزاتە ئەگەر تەكەتوولاتى ناو یەكێتى و ئازاد جووندیانى ئاغایان نەبووایە بەخەونیش پۆستى وایان نەئەدى دەبوو تاماون لەپەناى دیوارێكى ڕووخاودا جەمال لەڕانیەو لەچێشتخانەكەى باوكیدا بەڕیشێكى درێژى پیسەوە ڕۆژ تا ئێوارە بیخولانایەتەوە یا لەگەڵ بزووتنەوەدا لەپەنا دیوارى مزگەوتێكدا سەرگەرمى داڕشتنى پلانى تیرۆر و تۆقاندنبایە شێخ نەبیش لەحەوزەى سۆران لەپەنا دیوارەكانى سەیرانگاكانى بێخاڵ و جووندیاندا دۆندرمەو بیرەى ساردى بفرۆشتایە هەمووكەس ئەم جووتە باش ئەناسێت لەهەولێر كەس نییە لە ڕەفتارەكانى شێخ نەبى ڕازى بێت هەرلە بووغزاندنى خەڵك و كادرەكانى ناو ڕاگەیاندنى یەكێتى بگرە تا هەڵ لووشینى نەسریەى ئیعلامى یەكێتى و دابین كردنى پاتڕۆڵ و سەیارەو ماڵ و خواردن و خواردنەوەى باش جەمالیش هەمان شت هەمان بیچم و بۆنیتە بەناوێكى تر ، دڵنیام هەردووكیان ئەم ووتارە ئەخوێننەوە و دواى خوێندنەوەشى وەكوو ئەوەى نەبایان دیبێ و نەباران ئەچنە ناو سایتە ڕووتەكانەوە جەمال ئەگەر سێبەرى دیوارى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان نەبووایە BMW X5 ى لەكوێ بوو سایەقى كێ ئەبوو نەك سایەقى هەبێ تواناش بەهەمان شێوە .... كەواتە سێبەرى دیوار ماناى زۆرە لەلاى تواناو جەمال بریتین لە (مانەوەلە پۆست ، دزینى نەسریە ، ڕابوواردنى باش ، پاتڕۆڵ و BM ، خواردن و خواردنەوە ، بەنزینى بەلاش ، ڕازى كردنى دڵى ئازاد جووندیانى ...هتد) كەواتە ئەمانە ڕۆشنبیر نین  هیچ لەبارا نەبوون ڕۆژێك دێت سزاى تاوانەكانیان لێدەسەنرێتەوە ئەمانە ڕۆشنبیرى كووردن بۆیە حاڵمان جوانە ڕاستە ئەڵێن (بەردێك دووبەرد دیوارێك دیوار و دووان ماڵێك) ماڵ لەدیوار درووست ئەكرێت ئەى ئافەرم بۆئێوەى دز كەگۆشەكەتان ناوناوە (دیوار) چوونكە دیوار بناغەى دەوڵمەند بوون و سەروەت و سامانە كەئێوە ئەى دزن پیرۆزتان بێت ئەم دیوارە قووڕە یاخوا زوو بڕوخێ بەسەرتانا و تڕۆ بكرێن ئەو ڕۆژەش زۆر نزیكە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە