کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ڕۆما بەرگى گەندەڵییان توڕداو پانتۆڵى سێ چارەكیان لەبەركرد !

Monday, 09/07/2012, 12:00




زۆرن ئەوانەى بەناوى مەسئولیەت و مەنسولیەتەوە لفر لێدەدەن و نوقرچ لە داهات و سامانى گشتى ئەگرن و هەر ڕۆژەو بەناوى ڕێست و سەفەرەوە بەرەو ووڵاتێكى ئەوروپى و ئاسیاوى مل ئەكوتن و میزاجى خۆیان لەسەر بەرژەوەندى گشتى ئەحەوێننەوە .
دوا جۆرى گەندەڵیش لە سەتەلایتى بەناو (گەلى كووردستان) ئەنجامدرا سازدانى سەفەرێكە لە جۆرى (ڕابواردن لەسەر حسابى خەڵكى) بۆ هەریەك لە (هاوڕێ لەزیز و حەیدەرى تەبباخ و بورهانى حاجى عەلى چایچى) هەروەها بەیاوەرى زاهیر سدیقى پەیكەر تاش
ئەمانە كە تێیاندایە نازانێ ناوى خۆیشى بنوسێت وەكو مەسئول بەش و مدیر محەتە قووت كراونەتەوە بەسەر خەڵكى هەژار و بەریئدا و ڕۆژانە ئەمر بەسەر ئەم و ئەودا دەكەن ئاخر ئەمانە یەك تۆز ماندو نابن لە سەتەلایت بۆچى ڕێست وەرئەگرن ؟
جەنابى نەوشیروان مستەفا ناهەقى نەبوو یەكێتى دوو كەرت كرد چونكە ئەو كردى و ئێستا ئەمانە لوشى ئەدەن چاوەڕێین بابزانین كە هاتنەوە چ مەعریفەیەك لەگەڵ خۆیاندا ئەهێننەوە ؟!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە