سووپاسنامه‌ی به كۆیله كردن !!
Friday, 02/04/2010, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و پیرو ریش سپی به‌واتای هۆش وبیری كۆنی دور له‌جیهانی نوێی و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ته‌كنه‌لۆجیاو دنیای سیكۆلاریزمیی و بیری عه‌قڵانی ئه‌مڕۆی گه‌نجدا. هۆش و بیر‌و ده‌سه‌ڵاتی كۆن و پیربوی شه‌له‌ل كه‌وتو په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌نی مرۆڤه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌بیركردنه‌وه‌و ئاستی رۆشنبیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌وه. لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئایا سیستم و ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه كه‌مۆدێلێكی زۆر كۆن و ماوه به‌سه‌رچوه ده‌مرێت یان هه‌تا مرۆڤایه‌تی هه‌بێت هه‌ر هه‌یه.؟. ده‌سه‌ڵاتی شێوه فۆرمی كۆن و پیر ده‌مرێت و هزرو بیری نوێ دێته شوێنی كه‌ستایل و قاڵبی گه‌نجانه‌ی عه‌قڵی نوێ و بیری نوێخوازیی مۆدێرن له‌خۆ ده‌گرێت، چونكه ده‌بێت هه‌مو شتێك له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و گۆڕان بێت به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌فه‌وتێت. بۆیه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ژیان و سیستمه‌كان به‌ئاره‌زوی سه‌رۆك و ئاغا‌و كوێخاو دیكتاتۆره‌كان ناچن به‌ڕێوه بۆیه ده‌بێت مرۆڤ یان ده‌سه‌ڵات خۆی بگۆڕێت و خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژی، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌و خۆی لاده‌برێت و ده‌مرێت بۆیه ره‌وڕه‌وه‌ی مێژو به‌رده‌وام بۆ پێشه‌وه‌یه‌و دڵی به‌كه‌س ناسوتێت و هه‌ركه‌س خۆی باش نه‌كات و خۆی نه‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ داوای ئه‌مڕۆی هزری نوێ‌دا مێژوش توڕی ده‌دات و كۆمه‌ڵگاش له‌گه‌ڵ عه‌قڵی سه‌رده‌مدا ناپوكێته‌وه‌و نه‌شونمای سروشتیی خۆی ده‌كات. له‌به‌رئه‌و هۆیانه‌و چه‌ندین هۆی تریش و بۆماوه‌ی 19 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌هزرێكی زۆر دواكه‌وتوانه‌ی خێڵه‌كیانه‌و بنه‌ماڵه‌ییانه‌وه به‌خراپی و به‌كه‌م و كوڕیه‌كی زۆره‌وه میلله‌تی كوردی باشوری گه‌یاندۆته ئه‌م ئاقاره خراپه، كۆیله‌كردنی ئاده‌میزاد مه‌رامی به‌ئاغا مانه‌وه‌ی ئه‌و تاقم و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه‌سیستمی به‌كۆیله‌بونه‌كه دروست ده‌كه‌ن و ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ته‌نهاش به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و باڵاده‌ستی چه‌ند كه‌سێك و مردن و فه‌وتانی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره ئه‌وكاره نامرۆڤانه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و تاوانێكی گه‌وره‌ی له‌م جۆره كاره هیچی كه‌متر نییه له‌شه‌ڕی جینۆساید‌و كۆمه‌ڵ كوژی چونكه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی ئازاده‌و له‌دایك بونی یه‌وه هه‌تا مردنی سه‌ربه‌سته، به‌ڵام ئه‌م جۆره سیستمی به‌كۆیله بونه شێوه مردنێكی خاوه له‌پێناو خۆشبه‌ختی كۆمه‌ڵێك مرۆڤی سه‌قه‌ت و ده‌رون نه‌خۆش و ده‌رون پیس كه‌ژیانی وڵات و خه‌ڵكیی به‌گشتی قۆرخ ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و ته‌نها خۆیان به‌ئاغاو سه‌رداری خه‌ڵكی ده‌زانن.
نموونه زۆرن بۆچی ئازاد جووندیانی له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كووردستان به‌ته‌نها سوپاسی هه‌ولێریه‌ك به‌ناوی (د م) ده‌كات له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا یاخوود له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمی خۆیه‌تی پرۆسه‌ی به كۆیلله‌كردنكه‌ی به‌سه‌ردا چه‌سپاندووه‌و بۆته پیاوی ئه‌وه‌ڵ بابی و هه‌میشه مه‌علومات و زانیاری ناو كارمه‌نده‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه ده‌چن بۆ ئازاد جووندیانی و كاری ته‌جه‌سوس و ئیتڵاعاتی بۆ ده‌كات و چی پێ ده‌ڵێت ڕه‌ئسه‌ن ته‌نفیزی ئه‌كات
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌سیستمی ده‌ست به‌سه‌راگرتن ده‌یانه‌وێت كه‌رامه‌تی ئاده‌میزاد زه‌وت بكه‌ن بۆخۆیان بائاوڕێك له‌ئاغاو سه‌رانی كۆنی مرۆڤایه‌تی بده‌نه‌وه‌و بزانن چۆن و بۆ كوێ ئۆغریان كردوه.؟. مرۆڤ ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر كارێك بكات ده‌بێت بزانێت له‌به‌رچی و هه‌تاكه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌یشی بزانێت ئه‌وكات هه‌ركارێك و پلانێك ئاوا نه‌خشه‌ی بۆ دانرا سه‌ركه‌وتنی زیاتره له‌دۆڕاندنی بۆیه دیكتاتۆر‌و تاكڕه‌وانی دنیا به‌م شێوه‌ی هاوكێشه هاوسه‌نگه كار ناكه‌ن بۆیه هه‌میشه هه‌ڵئاوسانێك و نادادیه‌ك دروست ده‌بێت و سه‌ری خۆیان ده‌خوات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست