کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەمە تەلەفزیۆنى گەلى كوردستانە یا مونەزەمەى حیزبى بەعس!؟

Monday, 21/09/2009, 12:00


سستمى گەندەڵ لە ڕەگەوە بۆ قەد ئینجا بۆ پەلو پۆ و چڵ پەل ئەهاوێت، یەكێتیش سستمى بەڕێوەبردنەكەى گەندەڵ و كۆڵ بووە و هەموو دامودەزگاكانى گرتۆتەوە لەتاو ئەو هەموو گەندەڵییە چەند ئەندامێكى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیش لێى هاتوونەدەر ، سەتەلایتى گەلى كووردستانیش یەكێكە لەو دەزگایانەى یەكێتى كە گەندەڵیى و گەنەخۆریی زۆرى تێدا بەدى دەكرێت بوودجەیەكى خەیاڵى بۆ سەرف ئەكرێت، كەچى بەرنامەكانى بەپێى پێویست نین، بۆ یەكێتى و ئه‌و ڕۆژە ڕەشەى که‌ ئێستا تێیكەوتووە ، چاوەڕێ ئەكەن تابزانن KNN ڕاپۆرت لەسەر چیى ئەكات ئینجا ئەمانیش ئەڕۆن ڕاپۆرتى لەسەر ئەكەنەوە بەڕێوەبەرەكەى پشكى شێرى لەو گەندەڵیانەدا بەرئەكەوێت بە BMW X6 و بەنزینى بەلاش هاتووچۆ ئەكات، به‌كارتى مۆبایلى بەلاش قسە ئەكات ، خواردن و خواردنەوەى بەلاش ئەخوات ، بەناوى پەیوەندى درووستكردن لەگەڵ ئاژانسە خەبەریە جیهانیەكاندا سەفرو گەڕان ئەكات، لەبەر ئەوەى بەڕێوەبەرەكە لەكۆندا ئیسلامیەكى سیاسى مەسڵەحچی بووە گۆرانى و مۆسیقاى بەبیدعە زانیوە، بەڵام لەسەفرەكانیدا بۆ توركیا چۆتە دیسكۆوەو ڕابردووى خۆى بەفشە زانیوە.
یەكێتى یان گێله‌، یاخود گەوجە، كە جەمال حسەین بەڕۆشنبیر بزانێت و جگەرە كێشانى قەدەغە كردووە لەناو بارەگاى سەتەلایتدا بەڵام خۆى لەكۆبوونەوەدا دووكەڵەكەى ئەكات بەسەروچاوى كارمەندەكاندا، كەللەڕەقە ئەوانەى لەگەڵیدا كارئەكەن لێى بێزارن ، لەگەڵیدا ناگانە نەتیجە لەتاوا ئەڕۆنە ماڵەوە تا كێشەكەیان بەلایەكدا ئەكەوێت. لەكۆبوونەوەدا بە كارمەندەكانى خۆى ووتوە كاك ئازاد جووندیانى مەسئوولتانە هەر كەبینیتان ئەبێت هەڵسن لەبەرى و ئیحترامى بگرن.
ئەم ڕەفتارانە عەینەن ئەو ڕەفتارانەى عضو شوعبە و نەسیر مووتەقەدیمەكانى جارانى زەمانى سەدام حسێنە، خۆزگە یەكێتى نیشتمانى كووردستان بەخۆیدا ئەچوەوە و لێژنەیەكى بۆ لێكۆڵینەوە لەگەندەڵى بەرپرسەكانیدا پێك ئەهێنا داواى لەخەڵك ئەكرد كىَ داواى هەیە لەسەریان باتۆمارى بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە