جەمال حسێن وازى لە بەڕێوەبردنى سەتەلایتى گەلى كوردستان هێنا
Friday, 08/04/2011, 12:00
كۆیلایەتى و چەمكەكانى فرە ڕەهەندن ئازادیش دنیایەكى پان و بەریینەو هەمیشە كۆیلەبووەكان بەدوایا وێڵن ژیان بێ ئازادى ماناى نییەو مانەوەش بەنائازادى هیچ بەهایەكى نییە كاتێك بەكۆیللەكراو پەنا بۆ چەمكى بەكۆیلەبوون ئەبا بەرژوەندى و پاشكۆكانیەتى نەوەك چوونە سەر لوتكەى مەردایەتى ! ئەو بەرژەوەندییە كاتیانەش وا دەكات كە مرۆڤە كۆیللەكراوەكە لەناوبازنەى تەنهایى و خۆبەكەمزانیدا خوول بخواتەوەو لەهەلێك بگەڕێت خۆى پێبكڕێتەوەو سەربەرزانەش لێى بێتەدەر ، ئالێرەدا زیرەكى و دانایى تاكى كۆیلەبوو دەرئەكەوێت تا لەهەل و مەرجێكى بابەتییانەدا واز لەو كۆیلایەتییە بێنێ و بە چواردەورەكەى خۆشى بڵێت ئەوە منم تەسلیمى ئەو واقیعە نەبووم كە لەناویا ئەژیام و بەناچارى ڕامئەگوزراند دەكرێت مرۆڤى شارەزا لەچەمكەكانى ژیان هۆشى بێتەوە بەر و لەمەعریفەى ئازادبوون تێبگات بۆئەوەى پاشماوەى ژیانى بەسەربەرزى بەڕێبكات و ڕابردووى ژیانى لەبیر خۆیى و چواردەوریشى بباتەوە ئینسانى عاقڵ لەئامۆژگارى گەلەكەى زوو تێدەگاو هەولئەدا پراكتیزەى بكات ئیتر لێرەوە مەیدانەكانى ئازادیی و سەراكانى شار هەڵدەقوڵێن لەبابەت و نەخشە ڕێگاى بەپێز
جەمال حوسێنیش كاتێك لەئامۆژگارییەكان تێدەگات كەچەقۆى كاتە ناسكەكان گەشتونەتە سەر ملى و خەریكن ئەیخنكێنن بەڵام دواجار قبوڵیان ئەكاو دێتە بەرەى خەڵك و جەماوەرى گەلەوە ئێمە وێراى دەستخۆشیمان لە جەمال حسەین بەهەموو جەما حوسێنەكانى كەیش ئەڵێن ساتەكانى ڕۆژگار كورتن ڕۆژ ڕۆژى خۆ كڕینەوەو خۆدزینەوەیە لە حزبى گەندەڵیى و لەگەندەڵییەكانى حزب هەموو گەل چاوەڕێیە چۆن جەمال حوسێن وازى لە بەڕێوەبردنى سەتەلایتى گەلى كووردستان هێناو بۆ دواجار ئازادى هەڵبژارد ئێوەش بەرەى گەل هەڵبژێرن و نەفرەت لەدەسەڵاتى بنەماڵەكان بكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست