کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرمەژنەو کۆیلەکانى دەسەڵات ! جەمال حوسێن وەک نموونە !

Thursday, 07/10/2010, 12:00


کاتێک ئازادى دەبێتە میمبەر ئەوەیە کەمن وەکوو تاک بیرکردنەوەى ئازادى خۆم هەبێ و متمانەى تەواوم بەخوودى خۆم و تێڕوانینەکانم هەبێت نەک ڕەزیل و کۆیلەبم و چەندین ئاغاو کوێخاو دەرەبەگ لەدەوورى خۆم خڕکەمەوە ، بەفەرمانى ئەوان هەڵسوڕێم و قەڵەمەکەم بفرۆشم بۆمشتێ پارەو ئافەرینێکى ئەم و ئەوو من کاتێک ئازادى دەکەمە پێشەنگى خۆم کەنەهێڵم خەتى سوورى فیرعەونەکان بەسەرمدا زاڵ ببن و هەناسەکانم لەودیو دەرگا تەریوەکانەوە بەناکامى جێنەهێڵم ئازادى داڵدەدانى تاک نییە لەودیو تەلبەنەکانەوە بەقەدەر ئەوەى کەڵ بژیت لەوبەرى یاسا بەزیوەکانەوە من بۆخۆم ئەژیم و بۆخوودى خۆشم ئەمرم ئەشبێت ئەو ژیانەى ڕاى دەگووزەرێنم هەم لەڕووى بابەتى هەم لەڕووى مەعنەوییەوە سەرفرازم بکات و چواردەورەکەم دەستى مەردایەتیم بۆ ڕابکێشن شەو لەڕۆژبەم و ڕۆژ گرێ بدەمەوە بەشەوەوە بۆئەوەى میللەتەکەم لەو خەوە قووڵە ڕاچڵەکێنم کەئیدى زۆردارەکان نەتوانن پەى بەهەست و نەستى تاکەکانى کۆمەڵگا بەرن ئەوان یارى ئاگرەسوورە بەعەقڵى هاووڵاتى ئەم هەرێمە ئەکەن و من و ئەوانەى وەک منیش ئەسوتێین تا ببینە مۆمێک بۆ ڕێگا ڕۆشنکردنەوەى میلەتە چەوساوەکانى وەکوو کوورد ساتەکانى ڕۆژگار کورتەو مرۆڤ بەقەدەرئەوەى دوودڵە لەنێوان مان و نەمانى خۆیدا هەست بەئازارى کۆیلایەتى کۆیلەبوون ئەکات لەبەرامبەر بێنرخ کردنى خوودى خۆیدا سەردەمەکان هەریەکەو بۆخۆیان بابەتێکى دیارى کراو تووشى مرۆڤە کۆیللەبووەکان دەکەن چەندین نەخۆشى دەروونى و خۆبەکەم زانین لەئاست بەرامبەردا مرۆڤە کۆیللەبووەکە تووشى شۆک دەکات بەڵام ئەوە ئەو بەرژەوەندییە کاتییەیە کەکۆیللەبوەکە دەبەستێتەوە بەو کەش و هەوا تەمومژاویەى کەتێیدایەو لەگەڵ تێپەڕبوونى کاتدا بەناچارى تێیئەپەڕێنێت زەمەنى ڕابردوو فەرامۆش ئەکاو گرنگ لاى ئەو تەنها ئەمڕۆو سبەینێیە کۆیلایەتى جگە لەبەلاڕێدابردنى کۆیللەبوەکەو مەست بوونى بەمشتێ پارەى دزراوو هیچ سەروەرییەکى تر بۆ خوودى ئەو مرۆڤە تۆمار ناکا پاشانیش کۆمەڵگا نەفرەتى لێدەکا ، مەردایەتى خوود چەمکێکە دەبێت مرۆڤ هەرلەگەڵ یەکەمین بیرکردنەوەیدا حسابى بۆ بکات چجاى ئەوەى خۆى لەبەکۆیللە بوون بەدوور بگرێ و مەردایەتى هەڵبژێرێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە