جووندیانى شایەر بەبەڵگەوە ببینن !
Friday, 18/06/2010, 12:00
لەوانەیە هەبن ، دڵنیاشم هەن وادەڵێن بۆ ئەم نووسەرە هێند لەسەر ئازاد جووندیانى ئەنووسێت ؟ وەڵامى من بۆ ئەوانە ئەوەیە ئەم نووسینانەى من نەڕق و كینەن نەبووغزو شكاندن ، من ئاڕبیجیم نەناوە بەماڵى جووندیانیەوە ، بۆسەى سەربازییم بۆ نەناوەتەوە ، میلى كڵاشینكۆفیشفم لێ نەهێناوەتەوە ، تەنها و تەنها بەووشە گەندەڵیی و خوارى و خێچیەكانى دەخەمەڕوو هەموو ئەو ناعەدالەتى و خزم خزمێنانەى ئەخەمە ڕوو كەدەیانكات ! گەنجى ڕەنج بەباد دەردەكا و كەسووكارى خۆى ئەخاتە شوێنیان ! خەڵكینە كەى ڕەوایە بەناوو سەركردەیەكى دز یارى بە موقەدەسات و موقەدەراتى دەیەها گەنجى خاوەن شەهادەو خاوەن ئەزموونەوە بكات بەرى ڕەنجیان بدزێ و لاى ئاغاكەى بەبەرهەمى خۆى پێناسەى بكات دەببینن ئەوە ئەو سەركردە دزەیە كە وەكوو لۆتى نەشئەى هەڵساوەو گۆرانى ئەڵێت وەكوو شایەر ئاهەنگ ئەگێڕێت ، بۆچى ؟ بۆچەند ساتێك زەوق و كەیف و خۆشى خۆى ... ئەمە ئەو بەناو سەركردە دزانەى كووردن كەلەتاو ڕابواردن و لۆتێتى ئاگایان لەپرسى كوورد نەماوە ! كوا ماددەى 140 كوا كەركووك كوا خوێنى ئەو شەهیدانەى كە سنگیان نا بەگوولەوەو كوژران ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست