کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنه‌وه‌كانی دوێنێ‌ و یه‌كێتیه‌كانی ئه‌مڕۆ (جه‌مال حوسه‌ین) به‌نموونه‌

Sunday, 26/12/2010, 12:00


وا له‌كۆتایی ساڵی 2010 ی زایین و سه‌ره‌تای ساڵی 2011 داین ساڵ له‌خۆوه‌ دێ و له‌خۆوه‌ ده‌ڕووات به‌ڵام ناوو ناوبانگ نه‌ده‌گۆرێت و نه‌ ده‌شسڕدرێته‌وه‌ به‌ئاسانیی مێژوو ده‌ستكاریی ناكرێ‌ و وه‌كوو خۆی ده‌نووسرێته‌وه‌ ئێمه‌ی كوورد كه‌ ڕۆژگاری نه‌هامه‌تیمان زۆرترن له‌ ڕۆژه‌ خۆشه‌كانمان به‌واتایه‌كی تر ڕۆژگاره‌ شوومه‌كان زۆرترن له‌ ڕۆژگاره‌ باشه‌كان پڕن له‌ جاشایه‌تی و خۆفرۆشتن و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا پارچه‌ پارچه‌ بوون و دووكه‌رت بوون له‌نێو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵگادا كه‌لێنی گه‌وره‌ی درووستكردووه‌و وای كردووه‌ هه‌لپه‌رسته‌كان بیقۆزنه‌وه‌و ته‌راتێن و گه‌مه‌ی خۆیانی تێدا بكه‌ن و له‌ناو ته‌پوتۆزی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خووددا هه‌میشه‌ خۆ بگه‌وزێنن بۆ ته‌نها خۆشی و شادییه‌كی كاتی ببنه‌ جاش و حاشا له‌به‌رنامه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن له‌ (الامر بالمعروف والنهی عن المنكر) لا بده‌ن و ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ند چێتی به‌كاری بێنن كاتێكیش سووچی دینارێكیان بۆ ده‌رهێنان سه‌رچۆپی شادی ده‌گرن و پشت له‌قیبله‌ی یه‌زدان ئه‌كه‌ن و ڕووئه‌كه‌نه‌ مه‌یخانه‌و تیاتڕۆی شه‌وانه‌ و خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق و خه‌مر و كحولیات .... ئیدی ئه‌مه‌یه‌ مه‌بده‌ئی بوون به‌شت نه‌ك خه‌بات و تێكۆشان له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كانداو شاخه‌وشاخ كردن به‌پاته‌ی لاستیك و شه‌ڕواڵێكی دڕاوه‌وه‌ یاخوود به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیندانه‌ نوته‌كه‌كانی داگیركه‌رو درووشمی كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان بێینەوەسەر ئەسڵی مەسەلەكە؛ خوائەم كوردە نەگبەتەی كردوە بەتوش دەستەیەكی واغەریب (ئەتوار)ەوە هەزار بەردیان داوە بە پشتی عیدی امین ومۆبۆتۆسیسیكۆوچەتەكانی مافیای سوماڵ ؛ بەڵام خواهەڵناگرێ جماعەتی خۆمان منەزەم ترن لەو خوێریانە چونكە بازرگانی بە خوێنی میللەتێكی كڵۆڵی دابەشكراوە ئەكەن یەكێتی نیشتمانی كە بانگی لەدایكبوونی درا لای زوربەی زۆری خەڵكی كوردستان هاوتای بانگدانی سرینەوەی هەموودیاردەكانی ئەوتەخەلوفەبوو كە بزوتنەوەی نەتەوەی كوردی بە ئاشبەتاڵ گەیاند؛ زەمانی راگەیاندنی دامەزراندنی و ئەو شەخسیەتانەی ناویان دەهات كە دامەزرێنەری بوون و بەرنامەی راگەندراوی و لەهەموو ئەمانە گرنگ تر قین بونەوەی بەر وەختی قادە تأریخییەكانی (پاراستن) كە بەناوی قیادەی موەقەتەی (پارتیە حەیاتەكە...!!) هاتنەوە مەیدانی دەستخەرۆكردنی خەڵكی كوردستان...ئەمانە هەموو وایانكرد خەڵكی كوردستان بەگەرمی پێشوازی لە هەڵاتنی رووناكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بكەن ئەمە وەزعی عامی كورد و كوردستانە هەموو خەڵكی كوردستان بەتەواوی داخ لە دڵن لە هەڵسوكوتی جووتە حیزب و جووتە براو دەوڵەمەند بوونی ئەوان و بەردەوام هەژار بوونی خەڵك و بە خائن كردنی هەركەسێكیش هەرحقیقەتێ لەم بارەیەوە بدركێنی هەتا دركاندن ؛لەبەر ئەوەیە بەرهەڵستكارانی ئەم وەزعە لەدەرەوە نەبێت هەناسەیان بۆ نادرێ تورەیی دەرەوەش موویەك لە سمێڵە بۆیاخ كراوەكەی ملا بەختیار نالەرزێنی ولە پیلان گێران دژی هەموو رەگەزە پاكەكانی یەكیتی نایوەستێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە