کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەسڵى دەست لەكار كێشانەوەى (جەمال حوسێن) و دانانى لاوەند نەوزاد لە سەتەلایتى گەلى كوردستان

Monday, 11/04/2011, 12:00









هەرچەندە وا بەیان دەكەن كە جەمال حسێن خۆى دەستى لەبەڕێوەبردنى سەتەلایتى گەلى كوردستان كێشابێتەوە و تاقەتى چوبێت بەڵام ئەسڵى مەسەلەكە دواى نووسینى وتارێك دێت كەجەمال حسێن تیایدا رەئى خۆى ڕوونكردۆتەوەو بەجۆرێك لەجۆرەكان ڕەوایەتى داوە بەخۆپیشاندان و ئەوانەشى كە خۆپیشاندان ئەنجام ئەدەن هەروەها ڕەخنە لەدەسەڵات ئەگرێت لەوەى كە تەقەكەران ڕادەستى دەسەڵات ناكەن و ئەوگەندەڵییەى كەهەیە دەبوو پێش دەیەیەك دەسەڵات هەستایە بە بنبڕكردنى
ڕۆژى 10ى4ى2011 لەناو كافتریاى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان (سەتەلایتى مەركەزیى یەكێتى) سەعات 3ى پاش نیوەڕۆ بەئامادەبوونى ئازاد جوندیانى و ژمارەیەك لەپیاوەكانى خۆى لەمەراسیمێكى پچووكدا (جەمال حسێن) ى تڕۆ كردو (لاوەند نەوزاد) ى یەكەم پیاوو ئەڵقە لەگوێى خۆى خستە شوێنى لەوتەیەكدا ئازاد جووندیانى كەئاراستەى ئامادەبوەكانى كردبوو لاوەندى بەكەسێكى بەتوانا لەبوارى ڕاگەیاندن بەتایبەت تیڤى دا ناساند وەووتى لاوەند لە تایپێستەوە دەستى پێ كرد و خۆى پێگەیاند بەڵام ئەسڵى مەوزوعەكە فڕى بەوەوە نییە بەڵكو لاوەند پیاوى ئەوەڵ باب و ئاخیر باى جوندیانى و یەكەم ماستاوچییە و كۆیلەیەكى بەردەرگاى بنەماڵەى جوندیانییە ئەدائى حزبیشى لەجەمال حسێن باشترە بەوەى كەهەمیشە ڕەخنە لەگۆڕان و خوودى نەوشیروان مستەفا ئەگرێت و ووتارى توند لەسەر گۆڕان بڵاو ئەكاتەوەو هەمیشە تەشهیر بەسەركردەكانى گۆڕان دەكات
لاوەند نەوزاد هەرزەیەكى هەولێرییەو بەدانانى لەسەتەلایتى گەلى كوردستان بەتەواوەتى تەلەفزیۆنەكەیان ڕادەستى هەولێرییەكان كرد كادرەكانى خەڵكى سلێمانیش لەمەولا وەكوو غەریب و بەچاوى گومانەوە سەییر ئەكرێن ، لاوەند لەوماوەیەى كەمدیرى تەلەفزیۆنى یەكێتى بوو لەهەولێر كۆ مەڵێكى زۆر دزى و فەسادە ئەخلاقى لەسەر ساغ بۆتەوە تاكار گەیشتە ئەوەى ژمارەیەك كادرى زۆرى ڕاگەیاندنى یەكێتى لەهەولێر عاجز بكاو بڕۆنە ناو كۆمپانیاى ووشەوە كەبە كۆسرەتى و نەوشیروانیەكانى هەولێر ناسرابوون ، لەداهاتوودا ڕاپۆرتێكتان لەبارەى شەهامەتەكانى لاوەندەوە لەوماوەیەى كەمدیرى تەلەفزیۆنى لۆكاڵى یەكێتى بووە لەهەولێر بۆ ئامادە دەكەین ئەمەش لینكى ووتارەكەى جەمال حسێنە كەلە سایتى ئاوێنەدا بڵاو بۆتەوە
http://www.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Babet&Jimare=2221
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە