کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئازاد جووندیانی و تاقمه‌كه‌ی له‌سه‌فه‌ره‌كه‌یاندا بۆ چین چ مه‌ عریفه‌یه‌ك ده‌هێننه‌وه‌ ؟

Friday, 11/12/2009, 12:00


ئاشکرایه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ هیچ پیشێلکارییه‌ک نه‌ماوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌دابێت..دزینی قووتی خه‌لکی و پڕکردنی گیرفان و سه‌فه‌ر وسه‌فه‌رکاری له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌لکی کوردستان بۆته‌ رووه‌تێکی دیاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ل و تاڵانجییه‌
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌مێژوی ته‌مه‌نی جووندیانی ئه‌و پیاوه‌ی خه‌بات و مه‌نسه‌ب و قه‌ڵم و پێشمه‌رگایه‌تی له‌پێناوشه‌وێكی كریستاڵیی ناو كۆشكه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ و چیندا دۆڕاندووه‌ بزانێت شایه‌دی ده‌داو سه‌رێكی ئه‌شه‌دوبیللا باده‌دات ئه‌وانه‌ی نێزیكی ئه‌م پیاوه‌ كاسه‌ لێس و ئابڕووبه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانین چاك ده‌زانن چۆن و به‌چ شێواز و مه‌رامێك یاری به‌ شه‌ره‌ف و ئابروی كچانی بێده‌سه‌ڵاتی ژێر ده‌ستییه‌وه‌ ده‌كات و له‌خشته‌یان ده‌بات ئه‌و له‌شكره‌ كارمه‌نده‌ی له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌ كۆیكردونه‌ته‌وه‌ گه‌واهیین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترینیان كچانی هه‌ژار و كه‌سووكاری هه‌مومانن تا كاك ئازادی له‌نێوان دووكه‌وانه‌دا شه‌ڕواڵ پیس هه‌واو هه‌وه‌سه‌كانی خۆی پێیان تێر بكات جارێك به‌ناوی وه‌فد و جارێك به‌ناوی خوله‌وه‌ ده‌یان باته‌ ئانقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبووڵ و جارێكیش بۆ چین به‌پێ‌ ی لیست ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوی له‌سه‌ریانه‌ داوایان ده‌كاو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یانبا ئه‌و ناوانه‌ش به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌به‌رده‌ستدان به‌ڵام له‌به‌رپابه‌ند بونمان به‌ ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نوسییه‌وه‌ ناویان ناڵێین ، سه‌فه‌ر و ڕابوواردن له‌ مه‌نهه‌جی جووندیانی و مه‌كته‌به‌كه‌یدا شتێكی تازه‌ نییه‌ ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جار نییه‌ شه‌ڕواڵ پیشێكی وه‌كوو ئازاد [ جوندیانی كۆمه‌ڵێك جاش قه‌ڵه‌م و ده‌نگی ناساز دوای خۆی بخاو بڕۆن بۆ سه‌فه‌ر و پاره‌ به‌تاڵان بردن ئازاد جووندیانی پێش ڕاپه‌ڕین كرێكار بووبێ‌ و ساحێبی فلسێك نه‌بووبێ‌ ئه‌وێك له‌شاری سه‌قز عاره‌قی به‌ قه‌رز خواردبێته‌وه‌و پاره‌ی كڕینی چاره‌كێك مه‌شرووبی پێ‌ نه‌بوبێت ئه‌مڕۆ بوودجه‌یه‌كی خه‌یاڵیی كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ست چۆن به‌سه‌فه‌ر و ڕابواردن به‌هه‌ده‌ری نادا
ئازاد جووندیانی كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌بێت ڕێی ئه‌كه‌وێته‌ گووندی تووتمه‌ خه‌ڵكی توتمه‌ش كه‌ئه‌زانن ڕێی وون كردووه‌ به‌حورمه‌تێكی زۆره‌وه‌ باوه‌شی بۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و نان و به‌تانی ئه‌ده‌نێ‌ و لای خۆیان ئه‌یحه‌وێننه‌وه‌ به‌ڵام ئازادی نمه‌ك به‌ حه‌رام له‌یه‌كێك له‌به‌رنامه‌ ڕاسته‌وخۆكانی كه‌ناڵه‌ فاشیل و سه‌قه‌ته‌كانی خۆیدا گووند نشینێكی ئه‌و گوونده‌ پرسیاری ئاڕاسته‌ كرد پێی ووت : كاك ئازاد به‌ڵكوو ده‌نگمان بگه‌یه‌نیته‌ مه‌كته‌ب سیاسی چونكه‌ گووندی تووتمه‌ خزمه‌تی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ و به‌قه‌ده‌ر نیوه‌ی ئه‌وه‌ خزمه‌تگووزاریمان بۆ نه‌كراوه‌ یه‌كسه‌ر ئازادی نمه‌ك به‌حه‌رام به‌ كابرادا هه‌ڵشاخاو پێی ووت (گووندی توتمه‌ چۆن هیچی بۆ نه‌كراوه‌ زۆری بۆ كراوه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ جاده‌ی بۆ چووه‌) به‌ڵێ‌ ئازادی نمه‌ك به‌حه‌رام راكێشانی جاده‌ به‌زۆر ئه‌زانێت بۆ گووندێك كه‌ جانبیانی له‌سه‌رمای زستان و برسێتیی و سامی پۆستاڵی به‌عس پاراستووه‌ و نه‌یان هێشتووه‌ بكووژرێت به‌ڵام خۆی سه‌فه‌ری وڵاتانی چین و توركیا ده‌كاو پیاسه‌و ڕابواردن ئه‌كات
جووندیانی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌و ده‌لیلی له‌سه‌ر ئیسپات بوو كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبات مه‌رامی تێیاندا چییه‌ له‌ترسی ئه‌و نووسینانه‌ی كه‌له‌سه‌ری ده‌مان نووسین ئێستا ناوێرت قائیمه‌ حازر بكاو به‌ خواستی خۆی ناو داوا بكات ئه‌و ناوانه‌شی كه‌ ڕۆشتوونه‌ته‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی چین له‌گه‌ڵیا به‌م فلته‌رانه‌دا تێیپه‌ڕاندوون
1 / ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌توانا بێت ، ئاشكرایه‌ ڕۆژنامه‌نووسی به‌توانا لای ئازاد جووندیانی واتای چی ! واتای جاشی ئه‌وبێ‌ و به‌دڵی ئه‌و بنوسێت
2 / ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس نه‌بێت ده‌بێت یه‌كێتی بێت به‌مانای كه‌لیمه‌
خاڵی دووه‌میش وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه‌ ئه‌مڕۆ كێن ئه‌وانه‌ی یه‌كێتین (جه‌لالیه‌كانن) واتا ئه‌وه‌ی شوبهه‌ی ئه‌وه‌ی لێكرابێت گۆڕانه‌ ناوی نه‌خراوه‌ته‌ ئه‌م قائیمه‌یه‌وه‌ و بوغزێنراوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە