گەندەڵییەكانى سەتەلایتى گەلى كووردستان
Friday, 20/08/2010, 12:00
لەناو گەلانى ئازادیخوازو دیموكراتخوازدا سەركردە دەسووتێت لەپێناو خۆشنوودى گەلدا هەموو تواناو لێوەشاوەییەكى دەخاتەگەڕ بۆ وەدیهێنانى سەرجەم مافە مەدەنى و كەلتوریى و ئەخلاقییەكانى نەتەوەكەی ، ڕووناكى بۆ ژێرخۆى نییەو وەكوو مۆم ئەتوێتەوە بۆئەوەى میللەتەكەى لەكارەسات ڕزگاربكا نموونەش زۆرن ئەوە ئەندێراغاندى و ماندێللا و ڕەفیق حەریرى وكێ و كێ ى تر...بەڵام ئەم بەناو سەركردە دزانەى كوورد خۆیان لەناو وەهمى زەعامەتدا تواندۆتەوەو هەرلەبیرى خۆ دەوڵمەند كردن و لەوەڕاندنى بنەماڵەى خۆیان و تێركردنى كەسوكار و براو برازاو خوشكەزاو ئامۆزاو خاڵۆزاى خۆیاندان لەم گەندەڵیانەشدا ئازاد جووندیانى بەشى شێرى بەرئەكەوێت لەبەتاڵانبردنى بوودجەى یەكێتى و ڕاگەیاندنى یەكێتیدا سامانى گشتیدا لەوەتەى لەسەتەلایتى گەلى كووردستاندا كارئەكەم یەك ڕۆژ چییە ئاهى خۆشیم هەڵنەكێشاوە لەبەرناعەدالەتى و گەنەڵى و تەكەتولات هۆكارى ئەمانەش (ئازاد جوندیانى و جەمال حسێن و دڵزار عارف) ە چونكە بەمەزاجى خۆیان بڕیار ئەدەن و فڕیان بەسەر ئیدارەدانەوە نییە بۆ نموونە لەماوەى یەك سەعاتدا 20 جار كارەباى سەتەلایت ئەبڕێت و دێتەوە ئەڵێى ترافیك لایتى سەرجادەكانە ... خۆشییەكەى لەوەدایە كەئەمانە ناتوانن كارەباى سەتەلایتەكەى خۆیان چاك بكەن ئەى ئیتر چۆن ئەتوانن كارەباى ووڵاتێك باش بكەن ؟! لەلایەكى ترەوە باس لەنەبوونى بوودجە ئەكەن بەڵام هەڵساوون بەتەعمییركردنەوەى كافتریاى سەتەلایتەكە ، كەس نازانێت بۆچى و بەچى ؟ وابۆماوەى دوو مانگ ئەچێت كارمەندەكانى ئەوسەتەلایتەیان لەنانخواردنى بەیانى و نیوەڕۆو ئێوارە كردووە بەڵام بەرنامەى خوانى گەلى كووردستان لەسەرشاشەوە نیشان ئەدەن بۆ ڕیكلام و دیعایە بۆ تەلەفزیۆنى حزب ئەمانە مشتێكن لەخەروارى ئەو گەندەڵییانەى كەئازاد جووندیانى و جەمال حسێن ئەنجامى ئەدەن ئەمانەن وەزعى تەلەفزیۆنى یەكێتى بۆیە كەس متمانەى پێى نەماوەو سەیرى ناكات وەكوو تەلەفزیۆنى بەعس دێتە پێش چاو . ڕۆژ بەڕۆژ شتى سەیروسەمەرە ئەبیستین و ئەبینین و ئەخوێنینەوە ، ئازاد جوندبەعسیانى كەلەسەیروسەمەرەدا بێوێنەیە شتى سەیروسەمەرەش ئەنووسێت لەوەیە سەرى لێتێكچووبێت یابیەوێت سەرلەئێمەش تێكبدات كەلەمەیاندا زۆر سەهووە چوونكە ئەزانیین ئازاد جوندبەعسیانى كێیەو كێ نییە ، ئەم ئازادە نائازادە هاتووە لەناو ڕۆژنامە درۆزنەكەى كوردستانى نوێ باسى نان و چۆنیەتى بەفیڕۆدانى ئەكات و وەك ئەوەى بوبێتە ئەولیاى خودا ئەڵێت هەق وایە ئەونانە زیادانە خەڵكى هەژارو كەمدەرامەتى ووڵاتى پێتێر بكرێت و بەفیڕۆ نەڕوا ، ئاخر هەموو كەس ئەو قسەیە بكات دەبوا جووندیانى نەیكات .... دووایش بە حەوت هەشت دێڕى سەقەت خۆیمان لێدەكاتە ئەشرەفى شەریف .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست