کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ ئازاد جووندیانى مونافیق ماناى چییە لاى تۆ ؟ ئایا هەردى ئەحەمد مونافیقە یان ئەوانەش كەلەگردەكەوKNNن!!

Sunday, 13/09/2009, 12:00


لەكۆبوونەوەى ڕۆژى 16/8/2009 دا ئازاد جووندیانى لەبەردەم كارمەندانى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستاندا ووتبووى (هەردى ئەحمەد موونافیقە لەبەر ئەوەى ئێمە شتمان زۆر بۆ كرد بەڵام ئەو بەپێچەوانە دەرچوو بۆیە هەركاتێك تەلەفزیۆن چووە سەر هەردى تەلەفزیۆنەكانتان بگۆڕن)
خوێنەرە خۆشەویستەكان ئەمە دەقى ووتەیەكى ئەندام سەركردایەتیەكى یەكێتییە كەئیفلاسى بەخۆیى و حزبەكەشى كردووە و ڕۆژ بەڕۆژ لەمسداقیەتى ئیعلامەكەشى كەم ئەكاتەوە نازانێت چ قسەیەك بگێژێت و بوێژێت بۆیە لەكۆبوونەوەدا دادەبەزێتە سەر كارمەندێكى خۆى كەلەتاو گەنەڵى و گەنەخۆریى ئەوو پیاوەكانى پەناى بردۆتە بەر گردەكەو لەتەحەموولیدا نەماوە ڕاپۆرتى درۆو چەواشەكارانە لەسەر داپۆشینى گەندەڵى و دزی و فەسادى ئەخلاقى و ئیدارى ئەوان و هاو بیچمەكانیان بكات ، هەموومان هەردى ئەحمەدمان بەچاوى خۆمان بینیوە كووڕێكى ڕەشتاڵى گەرمیانى ئێسك سووك و خوێن گەرمە ساڵانێكە بەڕاپۆرتەكانى لەتەلەفزیۆنى گەلى كووردستان و پاشانیش كەناڵى ئازیزى KNN ەوە شادمان ئەكات لێرەدا نامەوێت هێندە باسى هەردى ئەحمەد بكەم ئەوەندەى مەبەستمە باس لەدیووى ناوەوەى ووتەكەى ئازادى علووج و هیچ لەبارا نەبوو بكەم ئازاد جووندیانى تەنهاباس لەهەردى ئەحمەد ئەكات ئەى بۆ نایەت باس لە (موونیر سەلیم و كووردەوان ئەحمەد و كارمەند لەتیف و كیومەرس حسەین و بێستوون فایەق و نامۆ نامیق و ڕەئووف ئالانى و عادل عزیز و فەرهاد سەنگاوى و ئازاد چالاك و ڕەنجەى مسەوەر) بكات ئەوانەش ساڵانێكى زۆر لەئیعلامى یەكێتى بوون و ئێستا لەگردەكەوە چقڵ ئەهاوێژنە چاوى ئازاد جووندیانى و جەمالە ڕیشەى ڕابوونەوە ، بەئیشە هوونەرى و ڕاپۆرتە بەهێزەكانیان نهێنى شەوە تاریكەكانى گەندەڵى و تەكەتوولبازی و بنەماڵە پەرستیان لەئازاد جووندیانى كردۆتە ڕۆژى ڕووناك ... ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا هەر هەردى ئەحمەد موونافیقە یان ئەمانیش !! خەڵك باش دەزانێت ووشەى مونافیق لاى ئازاد جووندیانى مانى چییە !! ماناى نەبوونە پیاوى ئەوو ئەڵقە لەگوێى ئەوە ئازاد جووندیانى ئێستا چۆن پرسیار لەخۆى دەكا كاتێك ئەمانە ئەچنە دەرەوەى یەكێتى نیشتمانى كووردستان و بەپێچەوانەى سیاسەت و مەنتقى ئەوەوە كارئەكەن و ئەمیش پشت بەكەسانێكى وەكوو بەهێز حسێنى كۆنە شیویعى ئەبەستێت سەیارەى بەهەدیە بۆئەكڕێت بەڵام ناوێرێت بڵێت خۆم بۆم كڕیوە ئەڵێن دكتۆر بەرهەم بۆى كڕیووە ئەو قووڕە خەستەى ئازاد جووندیانى و جەمالى حسە كەوگیر ناسراو بەجەمال حسێن بۆ یەكێتیان گرتۆتەوە مەحاڵە بەئاسانى لێى بێتەدەر هەموو ئاماژەكان بەلاى تڕۆكردنیانەوە ئەڕوات ئەوەش بەرهەمى خەباتى شۆڕلاوەكانى گردەكەیە كەئازاد جووندیانى و پیاوەكانیان سووك و ڕیسوا كردووە و نهێنیى گەندەڵیى و تەكەتوولاتیان لەژێر بەڕەكەى ئازاد و پیاوەكانیەوە هێناوەتە سەر بەڕە ئێستا تەنها پرسیار لەئازاد جووندیانى و زووڕناژەنەكانى ئەوەیە گووتارتان بۆ دواى تڕۆ بوونتان چیە ؟ واز هێنانە لە سیاسەتى بنەماڵەیى و تەكەتوولات و درووست كردنى كانتۆنى تایبەت بە خۆتان یاخوود دەبنەوە بەپیاوو وەكوو كادرێكى سادەى یەكێتى بەرژەوەندیە باڵاكانى ئەپارێزن ؟ وەڵام بۆخۆتان بەجێ دەهێڵم ئەى ئەهریمەنەكانى سەدەى بیست و یەك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە