کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد جووندیانى لەنێوان زەوتكردنى مافى تاك و ئازادى ڕەها بۆ خوودى خۆى !

Monday, 01/03/2010, 12:00


ئاشكرایە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و تڵان چییە نۆزدە ساڵە حوكمى كووردستانى بەدەستە هیچ پێشێلكارى و دەستدرێژییەك نەماوە دەرهەق بەمافەسەرەتاییەكانى تاكى كوورد ئەگەر پەیرَەویى نەكردبێت هەر لە دزینى قووتى خەڵكى و شاردنەوەى لە تاریكیدا تا دەگاتە لێسەندنەوەى بچووكترین ماف كە هى ئادەمیزاد خۆیەتى لە سەدەى 21 دا ، بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى كۆمەڵانى خەڵكى كووردستان و لێسەندنەوەى ئازادییە تاكە كەسییەكان و قوفڵدانى بۆتە نەریتێكى باوى هەردوو حزبى بنەماڵەى مافیاى كووردستان
ئەوەتا سایتێكى وەكوو (facebook)كەمرۆڤ دەتوانێت لەگۆشە نیگایەكى بچووكەوە پەیوەندییە شەخسییەكانى خۆى تێدا ڕێك بخا بەبڕیارى ئازاد جووندیانى لەسەتەلایتى گەلى كووردستان فلتەر كراوە ئەم بڕیارەى جووندیانى دوو باگراوندى ناشرین و نابەرپرسیارانەو ناجوامێرانەى لە پشتەوەیە
1 / تەداخوول كردن لەئازادییە تاكە كەسییەكان بە جۆرێكى وەها تەنانەت لە لەبەر كردنى جل ، زەواج ، ئۆتۆمبیلیشدا ئازاد جووندیانى تەداخوولى ئازادیى كارمەندەكانى دەكات
2 / هەبوونى ترس لە لیستى گۆڕان كە سایتى facebook بۆتە گۆڕەپانێكى باش بۆ بانگەشەى گۆڕان و كاندیدەكانى
بەڵام ئازادى قەدەغەكارى ئازادیى لەخەڵك ، ئەبێت بۆخۆى مەسمووح بێت چ سایتێك ئەكاتەوە ، یان نایكاتەوە ، لێرەدا دیكتاتۆریەتى ئازاد جووندیانیمان بۆ دەردەكەوێت كەچەندە دەسەڵاتى ڕەهاى بەكار بردووە بەو سەڵاحیاتە زەوەندەى جەلال بۆى تەرخان كردووە تا ئەمانەش مابن كوورد و تاكى كوورد ئازادى بەخۆیەوە نابینێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە