کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەڵقەى یەك لە زنجیرەى ناعەدالەتى و گەنەڵیى لاوەند نەوزاد بەدیار كەوت

Thursday, 25/08/2011, 12:00


پاش دوومانگ لە چاوەڕوانى و دیقە دیقە كردن بە كادرەكانى سەتەلایتى گەلى كووردستان (لاوەند جوندیانى) كووڕ بەمەزاجى شەخسى خۆى مووچەى هەندێك كادرى دەستكارى كرد و هەندێكیشى وەكوو خۆى هێشتەوە ، لاوەن بەحیسابى خۆى فریشتەى یەزدانە خواو (ئازاد جوند بەعسیانى) باووك بۆ تەلەفزیۆنەكەیان ناردووە . عەدالەت لەناو گەلى كوردستان بەرپا ئەكا , بەڵام نەك نەیكرد بەڵكوو لەیەكەم هەنگاوى كاركردنیا سەلماندى كە بێچووە گەنەڵەو بەقەدەر ئاغاكانى تاوانبارە لەبەهەدەردانى سامانی گشتیدا
هەواڵسازێكى تەلەفزیۆنى بەناو (گەلى كوردستان) كەزۆر ئیلحاحى كرد ناوى نەبرێت پێى ڕاگەیاندین مووچەكەى بۆ كراوەتە 700000 دینار كە 250000 دینارى بۆ زیاد كراوە لەسەر نەسرییەى TV و پێشتر 450000 دینارى وەرگرتووە هەر لەدرێژەى قسەكانیدا ووتى ئەم ڕەفتارەى لاوەن هیچ جۆرە عەدالەتێكى تێدا نییە لەبەرئەوەى بێژەرێكى كچ لەم كەناڵە تەنها ئەزانێت میكیاجى دەموچاوى بكا نەشەهادە و نەخزمەت بڵێیت نییەتى مووچەكەى بۆ گەیەنراوەتە 850000 دینار و سەروتریش تەنها لەبەرئەوەى لەبەرچاوە پاشان بەردەوام بوو لە قسەكانى و ووتى ئێمە سەرەتا زانیمان كە ئازاد جووندیانى بۆچى (لاوەند جوند بەعسیانى)ى كووڕى بۆ ئیستیراد كردووین لەهەولێرەوە پێمان وابوو یەكەم مەبەستى ئەوەیە كە بەڕاست و چەپا بكەوێتە وێزەى كارمەندەكان ئەوڕەفتارە قێزەونانەشى بە زنجیرەیەك غەدر و ناعەدالەتى دەست پێكرد كەئەمانەن
1 / ڕاوەدوونانى زیاتر لە 40 كارمەندى تەلەفزیۆنەكە بەدەركردن و بێزاركردن و فەسڵكردن و نەقڵكردن
2 / زیاد كردنى مووچەى هەندێك پەیامنێر بۆ 1000000 دینار بەبێ ئەوەى یەك تۆز بەرهەمیان زیادبووبێ لەوانەش مونیر سەلیمى كۆنە گۆڕان و چەند كەسێكى تر
3 / زیادكردنى مووچەى وێنەگرەكان بۆ نزیكەى 900000 دینار بەبێ ئەوەى هیچ بەرهەمیان زیاد بووبێ
ئەو هەواڵسازە وێڕاى ئەوەى كەموچەى بۆ زیاد كراوە بەنیگەرانییەوە ووتى هاوكارێكم هەیە لەپێش منەوە لەوێیە بەڵام یەك فلس چییە بۆى نەخراوەتە سەر مووچەكەى ئیشكەریشەو بەرهەمیشى زۆرە بۆ تى ڤى بەڵام لەبەرئەوەى دەمووچاویان بەدڵنیە یەك عانەیان بۆ زیاد نەكردووە ئەگەر ئەمە عەدالەتەكەیان بێت قووڕ بەسەر خۆمان ئەى ئەبێت ناعەدالەتییەكەیان چۆن بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە