کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەڵقەى دووى زنجیرە گەنەڵییەكانى لاوەند نەوزاد بەدیار كەوت

Sunday, 16/10/2011, 12:00


پاش ئیستیراد كردنى هەرزەیەكى وەك لاوەن لە هەولێرەوە لەلایەن ئازادى عەلووج بۆ گییانى ئەو كارمەندانەى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان كەخەڵكى سلێمانیین نەبادا لەژێرەوە گۆڕان یان دژە ئازادیزم بن ، بینیمان و بیستمان و خوێندنەوەشمان بۆ كرد هەموو جۆرێك لە فەشالەت و دوواكەوتویى لەتەلەفزیۆنى گەلى كووردستاندا هەر ماوە و زۆر زیاتریشى كردووە .. تەلەفزیۆن بەگۆڕینى لۆگۆ و دیكۆر و كۆمەڵێك شتى ساكار و ڕووكەش پێش ناكەوێت ئەوانە هەمووى پەیوەندییان بە پارەو دەستكراوەییەوە هەیە پێشخستنى تیڤى بە تواناى زەوەندى كادر و دابین كردنى كەش و هەوای خۆش بۆیان و دەست هێنان بەسەردا ئەبێت لاوەند خۆى پێویستى بەدەست بەسەردا هێنانە لێ ئەو چۆن ئەتوانێت دەست بەسەر خەڵكى تردا بهێنێت ، لاوەن بەهەرزەكارى خۆى بیرئەكاتەوەو بڕیارى گەوجانە ئەدات و شتى كۆمیدى ڕۆژانە لە لەوحەى ئیعلاناتى تەلەفزیۆنەكەوە دائەبەزێنێت لێرەوە ئیفلاسى ئازاد جوندیانى درك پێئەكرێت لەوەدا كەزیرەك نەبووە لەدانانى بەڕێوەبەرێك بۆ تەلەفزیۆنى بەناو (گەلى كوردستان) دەركردن و نانبڕین و بێهوودەیى بەرامبەر تواناى كادر لەساڵحى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و ڕاگەیاندنەكەیدا نییە لەم دۆخە نالەبارەى كە ئێستا یەكێتى تێیكەوتووە بەتایبەت لەشارێكى وەكوو سلێمانیدا یەكێتى پێویستى بەكۆكردنەوەى خەڵكە لەدەورى خۆى چوونكە قەڵا سەوزەكەى خۆى دۆڕاندووە بەڵام كاكە لاوەند ئەیەوێت ئەوەندەى تر لەنفووسى یەكێتى كەمكاتەوە لە ناو شارى سلێمانى !! تۆ بڵێیت تاڵەبانى ئەم حەقیقەتانە نەزانێ و بەو شێوەیە خەڵەفابێت كەئەم گەجەرو گووجەرانە لەقازانجى ئەوو حزبەكەی ئەودا ئیش ناكەن ؟ یان یەكێتى بەتەواوەتى سەرى چووە بەقوڕداو بەتەواوەتى ئیعلانى ئیفلاسى نفووسى خۆى كردووە لە سلێمانیدا
وەڵامى ئەم پرسیارانە بەجێ دێڵین بۆ خوێنەر و ئەوانەى كە سەیرى ئەم باتە ئەكەن



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە