کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و شه‌وه‌ی تاڵه‌بانییان هه‌ڵبژارده‌وه‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ گه‌لی كووردستاندا ! (به‌شی یه‌كه‌م)

Tuesday, 23/11/2010, 12:00



هه‌رچه‌نده‌ وه‌كوو ئیتیك حه‌زم له‌م نووسینانه‌ نییه‌ به‌ڵام كاتێك پێویست بكا قه‌ڵه‌مه‌كه‌م تیژ ئه‌كه‌مه‌وه‌و ویژدان و ده‌روونی خۆم ئه‌خه‌مه‌ سه‌ر كاغه‌ز ئه‌وانه‌ی به‌ شووعله‌یه‌ك ده‌وروبه‌ری خۆم ڕووناك ئه‌كه‌مه‌وه‌و كۆیله‌كانی نموونه‌ی (جه‌مال حوسێن) یش ئه‌سووتێن بۆ پۆست و بۆ پله‌و پایه‌ و پوول و پاره‌ بۆ هه‌رشتێك ڕاسپێردرێن ملی خۆیانی بۆ ئه‌شكێنن و سه‌ری خۆیانی بۆ نه‌وی ئه‌كه‌ن مرۆڤ له‌ دایك ئه‌بێ به‌ ئازادی دێته‌ دونیاوه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ تا دووا رۆژی ته‌مه‌نی له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا ئازاده‌و خاوه‌نی هه‌موو مافێكه‌ له‌ ژیاندا تا ئه‌و ساته‌ی هه‌ست ئه‌كات ئازادی یه‌كانی لێداگیرئه‌كرێت ... هاووڵاتی بون به‌واتای ئازاد بوونی خوود له‌ ووڵاته‌ پیشكه‌وتوه‌كان به‌و كه‌سه‌ ناوترێ كه‌ له‌و ووڵاته‌ له‌دایك بوبێ به‌ڵكو به‌چه‌ند سالێك ده‌بێته‌ هاووڵاتی به‌بێ جیاوازی زمانو ره‌نگو كه‌لتور، ئیدی پێویست ناكات هیچ مرۆچێك ببێته‌ گه‌رمه‌ژنه‌و كۆیله‌و پاشكۆی ئه‌م و ئه‌و ... له‌وڵاتی ئیمه‌دا هاوڵاتی پله‌ی بۆدانراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ناو ناویان نه‌ناوه‌ به‌ڵام به‌كرده‌وه‌پله‌ی دویان دیاری كردووه‌ بۆ مرۆڤه‌كان له‌ هه‌موو رۆیه‌كی ژیانه‌وه‌، دیاره‌ مه‌به‌ستم له‌ هاووڵاتی واته‌ ده‌سه‌ڵاتو خزمی ده‌سه‌ڵاتو كه‌سو كاری و نزیكه‌كانی خۆیانو خیزانه‌كانیان و هاوری و هه‌ڤاڵی كچو كوره‌كانیان به‌ هاووڵاتی ئه‌ژمار ئه‌كرێن له‌ هیچ شتیكدا بێبه‌ش نه‌كراون و هه‌موو كاره‌كانیان له‌به‌ر خاتری خاتردارانو ده‌سه‌ڵاتداران كه‌مو كورتی یان نیه‌،زۆجار له‌ ناو پێكهاته‌ی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێمه‌دا ئه‌وه‌مان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت، هاورێیه‌ك له‌ هاورێیه‌كی دیكه‌ تۆراوه‌، كوڕێك له‌ باوكی و كچێك له‌ دایكی، گه‌نجێك له‌ نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌و كاته‌ی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و به‌شوێن نیشتمانی دووه‌مدا ده‌گه‌رێت، مه‌نفا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ ژیانی مامۆستایه‌ك له‌ قوتابیه‌كه‌ی تۆراوه‌ به‌وه‌ی گوێرایه‌ڵی ووته‌كانی نه‌بووه‌، سه‌رۆكی به‌شێك له‌ پۆسته‌كه‌ی، رۆشنبیرێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی چونكه‌ توانای بیركردنه‌وه‌ی تێدا خه‌سێنراوه‌ و ئازادبوونی تاكی تێدا نه‌ماوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆچ خاوه‌ن كه‌رامه‌تی خوودی خۆی بێ‌ و كۆیله‌ نه‌بێ‌ و به‌هه‌ق و حسابی خۆی بچێته‌ پێش و دوواوه‌، به‌رپرسێك له‌ كورسیه‌كه‌ی ده‌تۆرێ‌ چونكه‌ ته‌داخولی سیاسی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی زۆر بووه‌، سیاسیه‌ك له‌ حزبه‌كه‌ی و حیزبێك له‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی، به‌رپرسی شارێك له‌شاره‌كه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمێك له‌ ووڵاته‌كه‌ی، دوو خۆشه‌ویست ده‌نگیان له‌یه‌ك دابراوه‌ و تۆراون ... هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كانی تۆرانێكی عاشقانه‌یه‌، چونكه‌ ره‌گه‌زێكیان عاشقه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان مه‌عشوقه‌، گه‌نجێك عاشقه‌ و نیشتمانی مه‌عشوقه‌، به‌رپرسێك عاشقه‌و كورسیه‌كه‌ی مه‌عشوقه‌، كورێك عاشقه‌ و ئه‌وی دیكه‌ی مه‌عشوقه‌...ئه‌مانه‌ تۆرانێكه‌ له‌ نائومێدیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ناگرێت، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری له‌ تێنه‌گه‌شتن و مامه‌ڵه‌ی نادروستانه‌ی نێوان عاشق و مه‌عشوقه‌وه‌ درووست ئه‌بێت، به‌رپرسێك ناتوانێت مامه‌ڵه‌یه‌كی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ كورسیه‌كه‌دا بكات، ئیدی ئه‌و لێده‌تۆرێت. حیزبێك ناتوانێت له‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی بگات ئیدی لێده‌تۆرێت، به‌نده‌یك ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ خودادا بكات، خوای لێده‌ره‌نجێت. ئای چ ده‌ورانیێكه‌!!
بێكه‌س و ناڵی و قانع و حاجی و ئه‌حمه‌دی خانی و شێخ مارف و هتد! ئه‌وه‌تا ووڵاته‌كه‌تان ئازاده‌ و پۆستاڵی به‌عس گڵاوی ناكات! ئه‌وه‌تا ووڵاته‌كه‌تان بۆته‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ جوان و ڕازاوه‌یه‌ی كه‌ خواپه‌رستان بۆ ئه‌به‌دی تیا وێستگه‌ ده‌گرن! ئه‌وه‌تا له‌م سه‌ری ووڵاته‌كه‌تانه‌وه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌نانه‌ت مه‌لێكیش له‌ خه‌و ناكه‌ن! خه‌وی شیعرێك نازڕێنن! له‌م سه‌ری ووڵاته‌وه‌ تا ئه‌و سه‌ری، هه‌موی گوڵه‌ نه‌رگز و مێخه‌كن! ڕێ به‌ هیچ كه‌سێك نادرێ چڵێكیان لێ بقرتێنن! نازانم.. گه‌وره‌كانم.. گوێتان لێیه‌؟ چ ده‌هۆڵ و زوڕنایه‌ك لێ ده‌درێت و چۆن گه‌نجانی ووڵات قه‌تار قه‌تار ده‌ستی یه‌كیان گرتوه‌ و شایی و لۆغانی عاشقانه‌! گه‌وره‌كانم ده‌وه‌رنه‌وه‌، ئێوه‌ش بۆ ژێر ئه‌م داری ئازادیه‌ی تا توانیتان شیعرتان بۆی ووت.. ئێوه‌ش ئه‌و كات وه‌كو ئێمه‌.. ڕوی به‌رماڵتان نه‌كرده‌ بت ! گه‌وره‌كانم لێم ببورن! ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم.. له‌ سه‌ر تا خوار.. له‌ خوار تا ژور... هه‌موی درۆن! ده‌خیلتان بم! نه‌كه‌ن بگڕێنه‌وه‌ بۆ ناو شار گه‌وره‌كانم! چ سه‌یرێكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نفال جێ ماوه‌، ده‌ڵێت مه‌خابن جێ ماوم.. منیان لێیان جیا كرده‌وه‌! ئه‌وه‌ی گرته‌ی گرتخانه‌ بوه‌.. په‌تی له‌ مل نه‌كردوه‌، تف له‌ ته‌مه‌نی خۆی ده‌كات! ده‌ڵێت بۆچی من تێ‌ كۆشام؟ چیم وه‌ پێش هات! ئه‌وه‌ی ژه‌هر نه‌یكوشتوه‌! ئێستا به‌ قه‌د هه‌موو دونیا، له‌ مانه‌وه‌ی په‌شیمانه‌! به‌ قه‌د هه‌موو قژه‌كانیان، ویژدانیان پڕ ئاخ و ژانه‌!!
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە