کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەمەكتەبەكەى ئازاد جووندیانى ئەندامێكى ترى بێ ئیش هەیە !!

Wednesday, 13/01/2010, 12:00


زۆرن ئەوانەى بەناوى خەبات و پێشمەرگایەتیەوە ڕابردوو بە نەوەى نوێ و جیلى تازە ئەفرۆشنەوە ، هەوڵدەدەن بەو ناوەوە بەكەماڵى ئیسراحەت تەخت و بەخت لێى دانیشن و لەتەڕ بخۆن و لە ووشك بنوون ، بەڵام تاكەى ؟ تا ئەو كاتەى كەدەسەڵاتى كووردى گۆڕانى ڕیشەیى لەخوودى خۆیدا نەكات كەسانى گەندەڵ و هیچ لەبارا نەبوو لەژێر ئەو پەردەیەدا خۆیان مەڵاس ئەدەن
(فازیل قەساب) یەكێكى ترە لەو ئەندام مەكتەبە بێ ئیشانەى كەلەلاى ئازاد جووندیانى دەوام دەكاو مانگانە مووچەیەكى خەیاڵى وەردەگرێت بێ ئەوەى هیچ جێگا پەنجەیەكى دیار بێت بە دەزگاى ڕاگەیاندنى یەكێتیەوە فازل لەسەروبەندى پرۆسەى ئازادى عیراقەوە لەئەوروپاوە هاتەوە بۆ كووردستان دواى ئەوەى شێخ جەمالى بێژەر وازى لە بەڕێوەبردنى تەلەفزیۆنى حوریە لە بەغدا هێنا ئەم فازیلەیان خستە شوێنى ئەمیش بێ ئەوەى تۆزێك لەكارەكە بزانێ هیچى پێ نەكراو لەبەغداوە ڕەوانەى سلێمانییان كردەوە ئەو گەندەڵییانەى كە فازیل لەو ماوەیەدا لەبەغدا ئەنجامى داوە بریتى بوو لە
1 / عارەق خواردنەوە لەناو بارەگاى تەلەفزیۆندا بەعالەمى ئاشكرا
2 / دەوام كردن بە شۆرتەوە لەبەرچاوى كارمەنداندا
3 / زوو زوو بەجێ هێشتى تەلەفزیۆن و گەڕانەوە بۆ سلێمانى
فازیل دواى ئەوەى لەبەغدا فاشیل دەرچوو هیچى بۆ یەكێتى پێ نەكرا ڕەوانەى سلێمانییان كردەوەو ناردیانە ئەزمڕ لەوێش شوانەى كەریم كابان نەیهێشت لەناو بارەگاى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان دەوام بكات بۆیە لەبەردەم دەرگاى حەوشەى بوورجەكەى ئەزمڕ كەرەڤانەیەكیان بۆ كڕى و كردیانە مەخسەرەى كارمەندەكانى تەلەفزیۆن
كارمەندانى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان لەو دەمەدا نوكتەیەكیان لەسەر فازیل قەساب دانابوو تەلەفوونیان بۆ ئەزمڕ ئەكرد و ئەیان ووت فازیل لەوێیە ئەگەر لەوێ نەبوایە ئەیان ووت خۆ دووشەمە نییە قەسابخانە نەبێت !!!
لەكاتى درووست بوونى سەتەلایتى گەلى كوردستانیشدا فازیل وویستى دەستبگرێ بەسەر سەتەلایتەكەداو خۆى بكاتە بەڕێوەبەرى بەڵام هەرزوو ئازاد جووندیانى بۆى دەركەوت كەرى ئەو بارە نییە بۆیە ڕەوانەى مەكتەبى ئیعلامى كردەوە
ئێستا فازیل لەژوورەكەى شوانەى كەریم كابان دەوام دەكاو هەرخەریكى كۆنكەن و ناپلیۆنە بەكۆمپیوتەر ئەگەر جار جارەش پرسەیەك شتێك هەبێت بەناوى مەكتەبى رشاگەیاندنەوە ئەم زاتە ئەنێرن تا وەڕس نەبێت لە بێئیشیى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە