کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە بەرنامەى (سەكۆى تۆ) دا بەرهەم ساڵحیان كرد بەفلیم ؟!

Monday, 12/10/2009, 12:00


ڕۆژى 10 / 10 / 2009 بەرنامەى سەكۆى تۆ لەسەتەلایتى بەناو گەلى كووردستان چەند چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ هاوڵاتیاندا ئەنجامدا سەبارەت بەڕۆڵ و كاریگەریى (بەرهەمى بێ بەرهەمى ساڵحى ناساڵح) لەحكومەتى ئایندەدا ئێمەش وەك بەڵێنمان دابوو لەكاتى لادانى بەرنامەكە لە ئیتیك بیكەینە ئامانجى نووسینەكانمان فەرموون با شیكردنەوەى ووردى بۆ بكەین .
بەرنامەى سەكۆى تۆ لەبنەڕەتدا بەرنامەیەكى سەقەت و فاشیلەو جێبەجێكار و پێشكەشكارەكەى بۆ كاسبى كردن و موكافەئەیەكى چەند هەزاریى تەبع دەستیان داوەتێ بەرنامەكە پێویستى بە خۆ ماندوو كردن نییە پۆلیسى بەردەم بارەگاى سەتەلایتەكەش ئەزانێت پێشكەشى بكات چونكە هیچ هونەرێكى تێدا نییە كاتێك سەرنجى دەمى پێشكەشكارەكەش دەدەیت دەزانیت كە كووردى نازانێ و بەزۆر سوارسەرى بووە لەكاتى موونتاجكردنیشدا وەكوو خۆى قسەى هاوڵاتیان بڵاو ناكەنەوە چییان بەدڵ نەبێت ئەیقرتێنن كەواتە ئەمە سەكۆى كەس نیە تەنها سەكۆى جەمالى نەهزەو ئازادى علووجە ئینجا بابێینە سەر ناوەرۆكى بەرنامەكە هەموو كەس دەزانێت بەرهەم ساڵح كێیە ؟ بەتایبەتى لەسلێمانى بەرهەم پیاوى مخابەراتى ئەمریكییە و بەكۆنترۆڵ ئەیجووڵێنن ئەو ماوەیەش كەسەرۆكى حكوومەت ئیدارەى سلێمانى بوو چەندین بڕیارى سەقەتى دەركرد بەجۆرێكى وا هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان سازكرد (لەوانەش مەسەلەى گۆڕینەوەى دراوو) كاتێك ووتى دەبێت یەك دینارى سویسرى بەرامبەر بە یەك دینارى بریمەر لەبانكەكاندا بگۆڕدرێتەوە ئەمەش ناڕەزاییەتیەكى زۆرى خەڵكى لێكەوتەوەو دواتر لەژێر گووشارى خەڵكدا كردیان بە 1 دینارى سویسرى بەرامبەر 150 دینارى بریمەر بەرهەمى بێبەرهەم بەئارەزووى خۆى یارى بەزووى دابەشكردنەوە دەكات و تەخشان و پەخشانى ئەكات بەجۆرێك شەخسى وا هەیە سێ بۆ چوار پارچە زەوى لێوەرگرتووە زەلامى واش هەیە پێشمەرگەى كۆنە جرتى بۆ لێئەداو پێ ى دەڵێت خۆ خەباتت بۆ من نەكردووە ئەمانەن ماهیەتى بەرهەم ساڵح بۆیە هەق وایە پێشكەشكارى بەرنامەى سەكۆى تۆ چیتر واز لەو بەرنامەیە بهێنێت و ناوى خۆى نەزڕێنێت ، چەند دینارێك ئەوەناهێنێت خۆتى بۆ سووك و ڕیسوا بكەیت لەبەرئەوەى سەكۆ سەكۆى كەس نییەو هەموو كەس باش دەزانێت چ باكگراوندێكى لەپشتەوەیە جەمالى نەهزەو ئازاد جووندیانى بستى بەقەرز نادەن بۆچى ؟ باوەڵامەكەى پێشكەشكارى بەرنامەكە خۆى بیداتەوە ! بۆمەرامى شەخسى و تایبەتى و ماستاو كردن بەكارى دێنن كەواتە لێرەدا پێشكەشكارەكە هیچى بۆ نامێنێتەوە جگە لە ڕیسوایى و ناوزڕاندن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە