کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جێگرى سەرۆك وەزیرى پێشوو ئەو جەمال حسەینەى تەنیشتت خەڵكى بەناهەق دەركردووە گەر ڕاست ئەكەیت ئیجرائاتى لەگەڵ بكە !

Thursday, 22/10/2009, 12:00


ڕۆژى 21 / 10 / 2009 لەبەرنامەیەكى تایبەتدا لەسەتەلایتى بەناوو گەلى كوردستان كە جەمال حسەین پێشكەشى كرد عیماد ئەحمەد جێگرى سەرەك وەزیرانى پێشووى كووردستان وەڵامى چەندین ڕۆژنامەنووسى دیارى كەناڵە ئەهلى و سەربەخۆكانى دایەوە ، لێرەدا جێگەى ئاماژە بۆ كردنە كە عیماد ئەحمەد داكۆكى لە سەركردایەتى یەكێتى كرد لەسەر مەسەلەى نان بڕین و دەركردنى ئەندامانى یەكێتى كە دەنگیان نەداوەتە لیستى كووردستانى و ووتى بەئیعازى ڕاستەوخۆى ئێمە ئەوشتانە نەكراوە ئەوانەى كردوویانە هەندێك كەسى نامەسئوولن ئەگەر بزانیین كێن ئێمە ئیجرائات لەگەڵ ئەوانەدا ئەكەین كەئەو كارانەیان كردووە .... لێرەدا شتێك خۆى قووت ئەكاتەوە ئەویش ئەوەیە كە (جەمال حسەین) ناسراوو بەجەمالى نەهزە چەندیین خەڵك و كادرى باشى لەتەلەفزیۆنى یەكێتى دەركردووەو تۆراندووە بەبڕیارى تایبەتى خۆى ئەم كەسە گەندەڵ و بێ مەبدەئە خەڵكانێكى زۆرى لەسەتەلایتى یەكێتى تۆراندووەو كارێكى واى كردووە لەڕقى ئەو دەنگ نەدەنە لیستى كووردستانى بۆیە گەر ڕاست ئەكەیت جەنابى جێگرى سەرۆك وەزیرانى پێشووى حەوت مانگانە فەرموو ئیجرائات لەگەڵ جەمالى نەهزەدا بكە و لێكۆڵینەوەى لەگەڵ بكە بزانە چەندەها دەنگى لەیەكێتى تۆراندووە چەندەها كادرى باشى تەلەفزیۆنى ڕەوانەى گردەكە كردووە بزانە چەنەها كەس لەناو تەلەفزیۆندا زەلالەتیانە بەدەستیەوەو خواخوایانە ڕۆژێك زووتر تڕۆ بكرێت ، زۆرینەى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان دەنگیان بۆ گۆڕان دا بۆچى ؟ وەڵامەكەى جەمالى نەهزەو ئازاد جووندیانى ئەیزانن كارێكیان بەخەڵك نەكردووە كەخۆشەویستى بۆ لیستى كووردستانى هەبێت لەتۆڵەى ئەو زووڵم و زۆرەى ئەودا دەنگیان داوە بە گۆڕان و لیستى تر جەنابى جێگرى سەرەك وەزیرى پێشووى حەوت مانگە دەفەرموو ئەوە ڕاپۆرتێكى تێرو تەسەل لەسەر جەمال حسەین كەس نییە لەتەلەفزیۆندا لێى ڕازى بێت خەڵكێكى زۆرى لەیەكێتى تۆراندووەو هیچ باكێكیش نییە چوونكە خۆى ڕۆژێك ئیسلامییەو ڕۆژێك یەكێتیە و ڕۆژێك هەرچ شتێكى تربێت كێشەى نییە چوونكە مەبدەئو بیرو باوەڕ فشەیە لەلاى تەلەفزیۆنى بەئاقارێكدا بردووە مسداقیەتى نەماوەو خەڵك متمانەى پێناكا ئەوەتا لەتەنیشتەوە دانیشتوە گەر ڕاست ئەفەرموویت فەرموو ئیجرائات و لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا بكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە